پۆلیسی هەولێر بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكانی دەستگیر كرد

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئەمشەو كەسێكی دەستگیر كرد كە هەم ئاڵوودەی ماددە هۆشبەرەكان بووە و، هەم بازرگانییشی بەو ماددانەوە كردووە.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، ئەمشەو 17-2-2018، كەسێكیان قۆڵبەست كردووە كە ماددەی هۆشبەری پێ بووە و بازرگانییشی بەو ماددانەوە كردووە.

وەك بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بۆ كرد، تۆمەتبارەكە لە شارۆچكەی بنەسڵاوە دەستگیر كراوە، كە لەدایكبووی 1972یە و خاوەنی 4 منداڵیشە.

ڕائید هۆگر ڕوونیشی كردەوە، پتر لە 250 گرام "كریستاڵ" و بڕێك "تریاك" بە تۆمەتبارەكەوە گیراوە و، دۆسیەی لێكۆڵینەوەش بۆ ئەم مەبەستە كراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد بابان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu