سلێمانی. . برێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لو په‌لی ماوه‌ به‌سه‌رچوو له‌ناوده‌برێت. .

له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانه‌وه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر برێكی زۆر خوارده‌مه‌نی و كه‌ل و په‌لی جۆراوجۆردا گیراوه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی تانجرۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمییه‌ته‌وه‌ له‌ كاتی گه‌ران و پشكنیندا له‌ چه‌ند كۆگایه‌كی شاری سلێمانیدا، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕێكی زۆر له‌ (سلیكۆن، هه‌ویری ددان، كه‌لوپه‌لی پزیشكی، دایبی مندال، شیر، شیه‌مه‌نییه‌كان، شیرینی) كه‌ سه‌رجه‌میان ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كان هۆكاری له‌ناوبردنییانی خسته‌روو، ووتی: به‌ پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌ل و ده‌رمان و خۆراكی ماوه‌به‌سه‌رچوو زیانێكی زۆر به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ ده‌ست به‌جی به‌ بریاری قائیمقامی سلێمانی بریاری له‌ناوبردنی دراوه‌ و، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌میان له‌ ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبراون.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu