نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت

به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی بڕێكی زۆرتوتنی نێرگه‌له‌ی به‌سه‌رچوو و تێكه‌ڵكردنی به‌ توتنی تر، نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت رایده‌گه‌یه‌نێت نێرگه‌له‌ كێشان هۆكاری نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیه‌كانه‌، له‌كاتی به‌سه‌رچوونی توتنه‌كه‌دا زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌كات.

 

ئازاد نه‌بی، نوێنه‌ری ته‌ندروستی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت ووتی: به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ فرۆشگای (نێرگه‌له‌ی مه‌لیك) ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ 170 كیلۆگرام توتنی نێرگه‌له‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی تێكه‌ڵی ئه‌و توتنانه‌ كردووه‌ كه‌ ماوه‌كه‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه‌ و به‌ كافتریای نێرگه‌له‌كانی فرۆشتووه‌.

نوێنه‌ره‌كه‌ی ته‌ندروستی ووتیشی: به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان، نێرگه‌له‌ كێشان یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسه‌كان و به‌ سه‌رچاوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌خۆشییه‌ ڤایرۆسیه‌كان داده‌نرێت.

ووتیشی: نێرگه‌له‌ كێشان له‌كاتی ئاسایی مه‌ترسی بۆسه‌ر به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه‌، له‌كاتی به‌كارهێنانی توتنی ماوه‌ به‌سه‌رچوو زیانه‌كانی چه‌ند به‌رامبه‌ر زیاد ده‌كات.

هه‌روه‌ها، به‌بڕیاری لیژنه‌ی باڵا فرۆشگای نێرگه‌له‌ی مه‌لیك داده‌خرێت و ئه‌و بڕه‌ توتنه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

ئازاد نه‌بی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام سه‌ردانی كافتریاكانی نێرگه‌له‌ ده‌كه‌ن و رێگری له‌ هه‌بوونی مناڵی خوار هه‌ژده‌ ساڵ ده‌گرن و ئه‌گه‌ر كافتریایه‌ك نێرگه‌له‌یان پێشكه‌ش بكه‌ن، شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

 

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu