سلێمانی. . . گه‌صی تاكسی داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوونی خۆراكی خراپبوو له‌ شوێنه‌كه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی گه‌ێی تاكسی داده‌خه‌ن و سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ داده‌خرێت.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: له‌ئه‌نجامی سه‌ردان و پشكنینه‌ به‌رده‌وامه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ-وه‌ له‌ گه‌ێی تاكسی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر خۆراكی خراپبوودا ده‌گرن.

سه‌رۆكی لیژنه‌كان ووتیشی: به‌پێی ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان، پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ دروستكردنی ئه‌وخۆراكه‌ ماددانه‌ پێویسته‌ به‌كاربهێنرێن و ناتوانرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌ڵبگیرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌فرگه‌كانیش به‌كاربهێنرێت.

ووتیشی: له‌ گه‌صی تاكسی ده‌ست به‌سه‌ر (5 كیلۆ مایۆنیز و 5 كیلۆ هه‌ویری پیتزا و 5 كیلۆ باڵی مریشك و 5 كیلۆ زه‌یت و 3 كیلۆ هه‌ویری فلافل) ی خراپبوودا گیراوه‌ كه‌ شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نین، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن.

گۆران قادر ئاماژه‌ی به‌ئه‌وه‌شكرد، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌مه‌رجه‌كانی كاركردن و زۆری سه‌رپێچیه‌كانیه‌وه‌ لیژنه‌ی باڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاری داخستنی شوێنه‌كه‌ داوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می خۆراكه‌ ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه‌ له‌ناوده‌برێت.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu