له‌سه‌رداواكاری كۆمپانیاكه و پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌ت له‌هه‌بوونی بڕێكی زۆر شه‌ربه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له كۆگاكه‌یدا، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سوپاسی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م شه‌ربه‌ته‌كه له ناوچه‌ی تانجه‌رۆ له‌ناوبران.
دیار جه‌مال، نوێنه‌ری چاودێری بازرگانی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن كۆمپانیای (N. J. K) به‌نوسراوی فه‌رمی ئاگاداركراینه‌وه له هه‌بوونی بڕێكی زۆری شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌كۆگاكه‌یدا كه به‌رواری به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه، و شیاوه خواردن و به‌كارهێنان نییه، داوای چاودێری كردنی كردووه بۆ له‌ناوبردنی.
نوێنه‌ره‌كه‌ی چاودێری بازرگانی ووتی: وێرای سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ خاوه‌ن كۆمپانیاكه، هیوادارین خاوه‌ن كۆمپانیاكانی تر هه‌ركاتێك خۆراك و مادده‌ی ماوه‌به‌سه‌ر چوویان له‌كۆگاكانیاندا هه‌بوو، لیژنه‌كان و قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ له‌ناوبردنی.
دیار جه‌مال ووتیشی: ئه‌و شه‌ربه‌ته لیمۆیه كه ره‌وانه‌ی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كراوه بۆ له‌ناوبردن، بڕه‌كه‌ی له 630 ده‌به‌ی یه‌ك لیتری پێك هاتووه و له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوبران.
ئاماچه‌ی به‌ئه‌وه‌ش كرد، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بنه‌بڕكردنی مادده‌ی به‌سه‌رچوو به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، چاودێری بازاڕ و شوێنه گشتی یه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها داواش له هاوڵاتیان ده‌كات له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ركه‌م و كورتییه‌ك و هه‌بوونی كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو لیژنه‌كانی لێ ئاگاداری بكه‌نه‌وه.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.