سلێمانی: هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌

له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی تا ئێستا هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار له‌ نێو كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر تۆمار نه‌كراوه‌ و ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی نیه‌،

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 25. 1. 2018، به‌مه‌به‌ستی رێگری كردن له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی و خستنه‌ بازاڕی به‌رهه‌مێكی ته‌ندروست له‌ كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی كشتوكاڵی سلێمانی و ئاسایشی ئابوری و چاودێری بازرگانی و لیژنه‌ی په‌رله‌وه‌ری سه‌ر به‌ لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی كۆبوه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌می كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر كرا له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی، پاش خستنه‌ڕووی ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی كه‌ بۆ به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌ كێڵگه‌ ناوخۆییه‌كاندا كراوه‌ ده‌ركه‌وت هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌كی مه‌ترسیدار له‌ كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نیه‌و ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گوناجاوه‌ و هیچ گرفتێكی تێدا نیه‌. قائمقامی سلێمانی بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ی زیاتر لیژنه‌ تایبه‌ت مه‌نده‌كانی راسپارد چاودێری ووردی هه‌موو كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر بكه‌ن و له‌ هه‌ر شوێنێك كه‌موكوتی هه‌بووچاره‌سه‌ر بكرێت،

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ ئامانجی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌می خۆماڵی په‌له‌وه‌ر و خستنه‌ بازاڕی گۆشتێكی ته‌ندروست لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به‌رده‌وام چاودێری وردی كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر له‌ ژێر چاودێری دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تدان و ئه‌و مریشكه‌ی له‌ بازاڕ ده‌فرۆشرێت هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی نیه‌،

لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ری سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه‌ له‌ رێگه‌ی سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانیانه‌وه‌ چاودێری وردی كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر ده‌كه‌ن،

مۆفه‌ق زاهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: رۆژانه‌ سه‌ردانی كیڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی له‌رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ دڵنیا بین له‌ به‌رهه‌می ئه‌و مریشكانه‌ی كه‌ له‌و كێڵگانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت،

ده‌شڵێت له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌كه‌وه‌ تا كۆتایی تا ئه‌و كاته‌ی مریشك له‌ كێڵگه‌كانه‌وه‌ ده‌خرێته‌ بازاڕ چاودێری ته‌واوی پڕۆسه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مریشك خواردنێكی سه‌ره‌كی هاوڵاتیانه‌ و پێویسته‌ چاودێری وردی به‌رهه‌م هێنانی بكرێت. سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ده‌ڵێت چاودێری كردنی جۆری ئه‌و خواردن و پرۆتینانه‌ی كه‌ له‌ كێڵگه‌كاندا ده‌درێت به‌ مریشك هه‌نگاوی یه‌كه‌مه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گۆشتێكی ته‌ندروست بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو: له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ چاودێری وردی ئه‌و خواردن و پرۆتینانه‌ ئه‌كه‌ین كه‌به‌ كاردێن له‌ كێڵگه‌كاندا و رێنمایی پێویستیش ده‌ده‌ین به‌ خاوه‌نی كێڵگه‌كان، مۆفه‌ق زاهر سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌له‌وه‌ر له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی راشیگه‌یاند هیچ جۆره‌ نه‌خۆشیه‌ك له‌ كێڵگه‌كانی په‌رله‌وه‌ر له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی نیه‌و ئه‌و گۆشته‌ی كه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان له‌ رووی ته‌ندروستیه‌وه‌ گوناجاوه‌ و هیچ گرفتێكی نیه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu