هه‌واڵێكی تایبه‌ت به‌ خانمان

جوانكاریه‌كان ئه‌و ماددانه‌ن كه‌ خانمان رۆژانه‌ به‌كاری ده‌هێنن، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ پزیشكیه‌كان مه‌ترسی تێكچوونی پێستی لێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر مادده‌كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌رچووبێت ئه‌وا زیانه‌كه‌ی چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێته‌وه‌، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێكی زۆر مادده‌ی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوودا گرتووه‌.

گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن لیژنه‌ی سێ سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و له‌ فرۆشگایه‌كی باله‌ی ئه‌وروپی له‌ گه‌ره‌كی به‌كره‌جۆی شاری سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 210 پارچه‌ مادده‌ی جوانكاری خانماندا، گیراوه‌.

سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت ووتی: به‌شێكی زۆری مادده‌ جوانكاریه‌كان به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌یه‌وه‌ و به‌شه‌كه‌ی تری به‌هۆی نه‌بوونی به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونیه‌وه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌، هه‌روه‌ها له‌كاتی دروستكردنه‌كه‌یدا ره‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی و كوالێتی وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق و هه‌رێم نه‌كراوه‌.

گۆران قادر، ووتیشی: به‌پێی ڕێنماییه‌ پزیشكیه‌كان و له‌كاتی به‌سه‌رنه‌چوونی دا، مادده‌ جوانكاریه‌كان رۆژانه‌ و به‌بڕێكی زۆر مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی پێستی به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ی دروست ده‌كات، كه‌واته‌ ئه‌و مادده‌ جوانكاریانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانه‌كه‌ی به‌سه‌ر چووبێت مه‌ترسی زیانه‌كه‌ چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌بێت.

گۆران قادر داوا له‌ خانمان ده‌كات له‌كاتی بازاڕكرن و كڕینی پێداویستیه‌كانیان، گرنگی زیاتر بده‌ن به‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچوونی ئه‌و كاڵاوشمه‌كانی به‌كاریده‌هێنن و خۆیان له‌ مادده‌ ماوه‌ به‌سه‌رچووه‌كان بپارێزن، كه‌ زیانێكی زۆر بۆسه‌ر ته‌ندروستی خۆیان و مناڵ و خانه‌واده‌كه‌یان دروست ده‌كات.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سه‌رجه‌م ئه‌و ماددانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.

راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu