به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی و زیاد نه‌بوونی نرخ، هاورده‌ی به‌روبوومی په‌له‌وه‌ری دیاری ده‌كرێت و جێگری به‌رێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی-ش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌مه‌رجه‌كانی ڤێته‌نه‌ری و ته‌ندروستی به‌رهه‌مه‌كان هاورده ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 2018. 1. 25 له دیوانی قائیمقامیه‌ت ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دیاری كردنی به‌روبومی ئاژه‌ڵی و په‌له‌وه‌ری پارێزگای سلێمانیدا كۆبوویه‌وه، پاش هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی ناوخۆیی، بڕیاردرا پێداچونه‌وه به‌بڕی ئه‌و به‌روبوم و پێداویستیانه‌دا بكرێت كه هاورده‌ی پارێزگای سلێمانی ده‌كرێت.
له دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش رزگار حمد خدر- جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی سلێمانی ووتی: به‌له‌به‌رچاووگرتنی هاوسه‌نگی را‌گرتن له نێوان به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌كراو، هه‌روه‌ها به‌رز نه‌بوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌می په‌له‌وه‌ر له‌سه‌ر هاوڵاتیان، لیژنه‌كه بڕیاری له‌سه‌ر بڕی به‌رهه‌می هاورده‌كراو داوه بۆ مانگی 2 (شوبات) .
وتیشی/ له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی به‌روبومی ناوخۆ كراوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌روبوومه هاورده‌كراوه‌كاندا هاوسه‌نگ بێت. بڕیاریش دراوه به هه‌موو جۆرێك رێگه بگیرێت له هاورده‌كردنی هێلكه و جوجك و مریشكی زیندو بۆ ناو هه‌رێم.
رزگار محمد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: بڕی ئه‌و به‌روبومانه‌ی له مانگی شوباتدا هاورده ده‌كرێن بریتی یه له 600 تۆن ماسی، 500 تۆن مریشكی به‌ستوو له به‌پێی پشكنینی ته‌ندروستی و 500 تۆن گۆشتی سور و 510 تۆن هێلكه‌ی خواردن.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.