راگەیەندراوێک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمیری دیوانی صحەی ویلایەتی كهركووك داعش کوژرا
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزی دژەتیرۆری کوردستان و هێزێکی هاوپەیمانان، تیرۆریست (دکتۆر موعاویە)، کە ناوی راستەقینەی ( ئیسلام تاها محەمەد ئەلعوبێدی) و ئەمیری دیوانی حەی ویلایەتی كهركووك تیرۆریستانی داعش بوو، لە ناوەندی حەوێجە کرایە ئامانج و کوژرا.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە، کە تیرۆریستی ئاماژە پێکراو، دوانیوەڕۆی رێکەوتی ٥/١/٢٠١٧، لە ناو حەوێجە کراوەتە ئامانج و کوژراوە. ئەم کەسە بەرپرسیارە لە کوژرانی دەیان هاووڵاتیی پارێزگای کەرکووک و هەروەها لە مانگی ١٠/٢٠١٥ بەشداریی لە شەهیدکردنی چوار پێشمەرگە لە حەوێجە کردبوو و دەستێکی باڵای لە ئازاردانی ئافرەتانی کوردی ئێزدی لە حەوێجە هەبووە و یەکێک لە بەرپرسە سەرەکییەکانی داعش لە سنووری کەرکووک بووە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
٨/١/٢٠١٧