پۆلیسی هەولێر ئاماری 2016ی ڕاگەیاند

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بۆ ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ساز كرابوو، ئاماری ڕووداو و تاوانەكانی ساڵی 2016 بۆ میدیاكان خرایە ڕوو.

ڕائید هۆگر، ئەمڕۆ (3/1/2017)، كاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆ، ئاماری پارساڵی بەم جۆرە ڕاگەیاند:

(كوشتنی پیاو)

(٢٠١٦) ٦٢ حاڵەت، ٥٨ حاڵەت ئاشكرا كرا و تەنیا (٤) حاڵەت ماوە تاوانەكانیان ئاشكرا بكرێن.

%٩٤ لێكۆڵینەوەكان كۆتاییان پێ هاتووە

(٢٠١٥)٦٠ حاڵەت تۆمار كرابوو.

(كوشتنی بەهەڵە)

١٠ حاڵەت تۆمار كراوە ١٠ ئاشكرا كراوە %١٠٠ ئاشكرا بوون.

(خۆكوشتنی پیاو)

٥٣ حاڵەت تۆمار كراوە، ٥٣ ئاشكرا كراوە %١٠٠ ئاشكرا كراوە.

(شەڕكردن)

٩١١ حاڵەت تۆمار كراوە، ٨٢٤ ئاشكرا كراوە ٨٧ لە ژێر لێكۆڵینەوەدان و %٩٠ ئاشكرا كراون.

(دزیكردن)

(٢٠١٦)

٤٩٢ حاڵەت تۆمار كراوە، ٣٠٥ ئاشكرا كراوە ١٨٧ لەژێر لێكۆڵینەوەیە %٦٥ لێكۆڵینەوەكان ئاشكرا كراوە.

بەراورد لەگەڵ ٢٠١٥ %٤ كەمی كردووە.

(٢٠١٥) ٥٣٧ حاڵەت تۆمار كرابوو.

(٢٠١٦) هیچ حاڵەتێكی ڕفاندن تۆمار نەكراوە.

(فێڵكردن)

(٢٠١٦)

٥٧٥ حاڵەت تۆمار كراوە، ٥٦٤ ئاشكرا كراوە، ١١ لە ژێر لێكۆڵینەوەیە %٩٨ لێكۆڵینەوە كۆتاییان پێ هاتووە.

بە بەراورد لەگەڵ ٢٠١٥

٢٠١٥ ٢٠١٦

----- -------

٣٣٢٧ ٣٥٢٤ تۆمار كراوە

٢٩٠٠ ٣٠٣٧ تۆمار كراوە

ڕائید هۆگر وتیشی، لە كاركردنمان لە ساڵی (٢٠١٦)، %٨٦ ڕێژە تۆمار كراوە لە دەستگیركردنی تاوانباران و ڕادەستكردنیان بۆ بەردەم (دادەوەری لێكۆڵینەوە)، كە ئەمەیش توانای هێزی پۆلیس و دەزگاكانمان دەسەلمێنێ.

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێ، هۆكاری ئەو ڕێژە باشە دەگەڕێتەوە بۆ:

١ – توانای هێزی پۆلیس لە بەدواداچوون بۆ سكاڵاكردن و شەونخوونیی بەردەوامیان لە كارەكەیان.

٢ – چاوكراوەیی هاووڵاتیان و ئاگاداركردنەوەمان لە حاڵەتی نەخوازراو.

٣ – پێشكەوتنی تەكنەلۆژیا و پشتبەستنمان پێیەوە وەك (كامێرا و سۆشیال میدیا . . . ).

٤ – هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگاكانی تری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

07504302755

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu