پلانە ئەمنییەكەی پۆلیسی هەولێر 100% سەركەوتوو بوو

ئەو پلانە ئەمنییەی كە پۆلیسی هەولێر بە هەماهەنگیی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی دیكە بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە دایڕشتبوو، 100% سەركەوتوو بوو.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە شەوی سەری ساڵدا، زیاتر لە نیو ملیۆن كەس بەشدارییان لە ئاهەنگەكاندا كرد و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێكی نەخوازراو ڕووی نەدا كە جێی باس بێت.

لیوا عەبدولخالق گوتیشی، ئەو پلانە ئەمنییەی كە بۆ شەوی سەری ساڵ بە هەماهەنگیی ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی دیكە داڕێژرابوو، 100% سەركەوتوو بوو و سەرباری هاتنی گەشتیارێكی زۆر لە سلێمانی و دهۆك و شارەكانی دیكە و ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە، شەوی سەری ساڵ بەوپەڕی ئارامی بەڕێ كرا.

هەر لەو بارەیەوە، ڕائید هۆگر عەزیز گەڵاڵی، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، توانرا بە شەونخوونی و ماندووبوونی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، لە شەوی سەری ساڵدا باری ئەمنی بە وردی بخرێتە ژێر كۆنتڕۆڵەوە و لەو شەوەدا هیچ حاڵەتێك ڕووی نەدا، هەروەها هاووڵاتیانیش لە كەشێكی ئارامدا بەشدارییان لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا كرد و دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی.

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

07504302755

Pishderi81@gmail.  com

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu