بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بۆنەی سەری ساڵی تازەوە و بە هەمانگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان داڕشتووە و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.
لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بۆ میدیاكان گوتی، بە بۆنەی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی تازەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێر، پۆلیسی هاتوچۆ و سەرجەم هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنی تۆكمەیان داڕشتووە.
لیوا عەبدولخالق ڕوونیشی كردەوە، قۆناغی یەكەمی پلانەكە لە 25ی ئەم مانگەوە دەستی پێكردووە و شەوی سەری ساڵیش سەرجەم هێزەكان باری ئەمنیی ئەو شوێنانە دەپارێزن كە ئاهەنگیان تێدا ساز دەكرێت، بە تایبەتی عەنكاوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاماژەشی دا، لە شەوی سەری ساڵدا تیمەكانی پۆلیسی هەولێر و ئاسایش، بەناو شاردا دەگەڕێن و باری ئەمنیی ناوشار و دەرەوەش بە وردی دەخەنە ژێر كۆنتڕۆڵەوە.
ئومێد بابان
ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر
07504302755