هەندێک هەن کە گوێیان لە ناوی تورگۆت ئۆزال دەبیت، یەکسەر زۆر نەزانانە وەک تووتی دەست دەکات بە پیاهەڵدانی ئەم کابرا تورکە شۆڤینیە، و بە دۆستی کوردو دایکی کوردەو باوکی کوردە دەیناسێنێت،
بەشی زۆری ئەوانەی بە سیاسەت مەداری کوردیش، ناو دەبرێن، هەروەک ئەو خەڵکە نەزانە، لەم فاشیە تورکە دەنواڕن وا باسی دەکەن کە هەوڵیداوە چارەسەری کیشەی کورد بکات،
هەیانە دەڵێت، ئۆزال خاوەن سیاسەتیکی حەکیمانەبووە بۆ چارەسەری کیشەی کورد !
هەندێک هیندە نەگبەتە دەڵێن ئۆزال میتی تورکی ژەهر خواردی کرد، چوونکە دەیویست چارەسەری کێشەی کورد بە دیموکراسیانە بکات،
ئیتر بەداخەوە دەبێت بڵێم کوردی نەزان وزەلیل وکۆیلە، بێگومان سەرکردەکان و ئەوانەی بە سیاسەت مەدار ناو دەبرێن پێش خەڵکەکە تاوانبارن لەم کارانەدا،
دەبا بزانین ئەم تورکە دیموکراسیە دایک کوردو باوک کوردەی لای کوردی بێمێشک، چۆن هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کوردی داوە لە تورکیا،
کامەیە ڕێگە چارەو شێوە سیاسیە دیموکراسیە ئاشتیانەکەی بۆ چارەسەری کێشەی کورد ؟
ئازیزان ئا ئەمەی خوارەوە ڕێگە چارەکانی ئۆزالە بۆ چارەسەری کێشەی کورد،
ئەمە نامەیەکی تورکوت ئۆزال، کە من بە عەرەبی دەستم کەوتوە وا دەیکەمە کوردی، تا بزانین ئۆزالی دیموکراسخواز چۆن ویستویەتی چارەسەری کیشەی کورد بکات !
ئەم نامەیە بەماوەیەکی کەم پێش مردنی بە نهێنی، عارەب واتەنی (سری للغایە ) ناردویەتی بۆ سلیمان دیمرێلی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتە وتیایدا بە چەند خاڵێک، رێگە چارەی سیاسیانەی کێشەی کوردی دەست نیشان کردوە، کە تورکیا بە دەستیەوە دەناڵێنێت !
ڕێگە چارەکان ئەمانەن
1/ پەرەدان بە زیاتر چۆڵکردنی گوندو شارە پچکۆلەکانی کوردنیشین و گواستنەوەی خەڵکەکەی، بە زۆرەملی بۆ رۆژئاوای تورکیا واتە ناوچە تورک نیشینەکان،
2/ زیاتر کردنی پرۆپاگەندە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ هەلخڵەتاندنی خەڵکی،
3/ هەموو دەسەڵاتیک بدرێت بە هیزە کۆماندۆکانی تورک لەشەری دژە کوردا،
4/ پەرەدان وپێشخستنی هەندێک شوینی ئەسەری کۆن ناوچەکە لەرووی ئابوریەوە
5/ باس کردن وگفت وگۆکردنی ئاشکرا لەسەر چارەسەری کێشەی کورد،
ئامانجی کۆتایمان
نەهێشتن ونەمانی کورد لەناوچەکەدا، بەشێوەیەک، کە تەنها 3 ملیون کورد بمێنێتەوە لە ئێستاوە بۆ 5 تا 10 ساڵی داهاتوو ,
تەواوی ئەم نامەیە لە رۆژنامەی تورکیش Turkish Daily News twrدیلی نیوزدا بڵاو کراوەتەوە لەرۆژی 16/11/ 1993 دا بە ئینگلیزی
ئەم فاشیە شۆڤینیە دۆستە راستەقینەکەی سەرکردایەتی وبەناو سیاسەت مەدارانی کوردە، نەفرەت لەخۆتو لەگۆرت و لەوەش بە دیموکرات و باش ناوت دەبات