له هه‌ر شوێن و سه‌رده‌مێک هۆکارێک به پێویستی هه‌نووکه‌یی زاندراوه بۆ ڕێکخستنی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا و باشتر کردنی باری گوزه‌رانی ژیانیان وه یا ئیداره‌دانیان. له خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی میتۆد و شیوازی جیاواز له بیر و ئایدیا جیاوازه‌کان سوودیان لێوه‌رگیراوه به‌پێ‌ی ڕووداوه‌کان، مێژوو، شوێن و سه‌رده‌مه‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه و لێ‌ی زیاد و که‌م کراوه. ئه‌گه‌ر له پێش پڕۆستڕۆیکا مرۆڤ و ده‌وروبه‌ری مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د و کورته باسی شه‌هید قاسملو جێگای هه‌ڵوه‌سته و سه‌رنجی هه‌ندێک له چه‌پ گه‌راکان ببووبێت. له دوای ڕوخاندنی دیواری به‌رلین و وویستی سه‌رمایه‌دار و کرێکار به‌یه‌کتر یا باشتر وایه بڵێین سه‌رمایه و هێزی کار پێویستیان به‌یه‌ک بوو له‌و شوێن و کاته یه‌کتری ته‌واو بکه‌ن، بۆیه ئه‌و دیواره به‌سته‌ڵه‌که‌یان توانده‌وه که به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌ندێ ووڵات و شوێنی تری جیهان به‌ره‌ی (دیکتاتۆریه‌تی پلۆریتاریا) به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕی بۆ قۆناغێک له به‌ره‌ی ڕۆژئاوای به‌ناو بورجوازی، کۆنه‌پارێز و پاشایه‌تی وه‌یا هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی (دیکتاتۆری سه‌رمایه‌داری) جیاده‌کرده‌وه. هه‌ر بۆیه هه‌نگا و به هه‌نگا و سۆشیال دێموکراته‌کان وه‌ک شێوازێکی گونجاو بۆ میانگیر له نێوان چین و توێژه به‌رژه‌وه‌ند لێک جیاوازه‌کان هاتنه پێش و له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگای ئه‌وروپای ڕۆژئاوا په‌ره‌یان سه‌ند و له هه‌ندێک له‌و ووڵاتانه حوکم بۆ ئیداره‌دانی خه‌ڵکیان به‌ده‌سته‌وه گرت.
زۆربه‌مان باش ده‌زانین که له دوای گلۆباڵیزم، ئینته‌رنێت و ته‌کنۆلۆجیا دنیای کرد به گوندێک. بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجی تێچوونی ( ده‌ستی کار، باج، دڵنیایی کۆمه‌ڵایه‌تی، کرێ، خزمه‌تگوزاری. . هتد) ووڵاته سه‌رمایه‌داره‌کان زۆربه‌ی فابریک و کارخانه‌کانیان گواسته‌وه بۆ ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات و هه‌تا چین و هیند. هه‌روه‌ها کاریگه‌ریان دانا له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی تێچوونی هات و چۆ و په‌یوه‌ندیه‌کان، کات، هێنان و بردن . . هتد. کۆڕ و کۆبوونه‌وه و بۆنه‌کان به‌ئه‌لیکتڕۆنی کران، هه‌تا بازاڕ، مارکێت و به‌نزین خانه و فرۆدگاکان به‌ڕۆبه‌رت کران، وورده وورده له خزمه‌تگوزاریه‌کانه‌وه هه‌نگاوی نا بۆ ناو سێکته‌ره‌کانی په‌روه‌رد، فێرکردن، ته‌ندروستی . . . هتد. هه‌تا ئێستا که‌م شوان و گاوان ماوه له ئه‌فریقا و ئاسیا که له‌ڕێگای ئینته‌رنێتی مۆبایله‌که‌ی به‌خۆڕایی به‌هۆی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به چرکه ئاگای له هه‌ست و خوستی دنیا نه‌بێت.
زۆر به داخه‌وه به داوای لێبووردنه‌وه ده‌بێ زات بکه‌ین و بڵێن که له سه‌ده‌ی ڕابردوو تاکی کورد له‌باشوری کوردستان به به‌رنامه‌ی پلان بۆ داڕێژراوی داگیرکه‌ران له که‌سێکی جوتیاری به‌رهه‌م هێنه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک کرا به تاکێکی به‌کاربه‌ر. هه‌ر بۆیه نه‌ی توانی له کات و شوێنی خۆی جێگا ده‌ستی دیاربێت له داهێنان و به‌رهه‌م هێنان. گۆڕانکاری دیمۆگرافی کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باری ده‌رونی، که‌سایه‌تی، کۆمه‌ڵایه‌تی، بڕوا به‌خۆنه‌بوون . . . هه‌ر تاکێک دانا. به داخه‌وه نه‌وه‌یه‌کی به ئاقڵیه‌ت که‌متر بڕوابه‌خۆ بوو له جوتیاره‌که‌ی جاران، به‌جل و به‌رگ و خانوبه‌ره و که‌لوپه‌ل مۆدێرن له ناوه‌ڕۆک که‌سایه‌تیه‌کی بێ ئیراده سه‌ریان هه‌ڵدا. جێگای حه‌سره‌ته که له ئه‌ندامێکی ئازاد، به‌ڕه‌ووشت و به‌رهه‌مهێنی نێو خێڵ، عه‌شیره‌ت و تایفه‌کان، بوو به تاکێکی بێکار، بێ به‌رهه‌می، گوێ له‌مستی ئه‌و حزب و ڕێکخراوه سیاسیانه‌ی که زۆربه‌یان کوڕه خوێنده‌واره‌کانی شێخ و ئاغاکانی قه‌دیم له‌به‌رگی چه‌پ، دیموکرات، مۆدێرن و پاس مۆدێرن، به ده‌قگرتووی ستانداردی سه‌نتڕالیزم تێیاندا هه‌مه‌کاره‌ن. به‌نیازن به حوکمی پاره، ده‌سه‌ڵات و میدیای دیماگۆگی هه‌تا مردن هه‌ر بۆ خۆیان موفه‌کیر و دامه‌زرێنه‌ر، سکرتێر، ڕابه‌ر و ڕاگریان بن.
به‌ڕیوه‌بردنی گشتی ئیداره‌کان، یاسا دانا، دادگا، ئۆفیس و کۆمپانیاکان به‌شی کوڕ، کچ، نه‌وه و نه‌تیجه‌کانی خۆیان ناکات. بۆیه به‌پێ‌ی وویستی بازاڕ و ڕۆژگار فۆڕمی تازه‌یان بۆ داده‌تاشن بۆ جێگا کردنه‌وه‌یان. له دوای مردنی خۆشیان بۆ خه‌س و خه‌زوریشیان وه‌ک میسته‌ر کۆڵبه‌نگیانی به‌ریتانی ڕێژه‌یه‌ک له داهاتی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی کوردستان مسۆگه‌ر کردووه. جوتیاره به‌رهه‌م هێنه‌که‌ی دوێنێ که قورسایی هه‌موو شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانیان له‌سه‌ر مل بوو، ئه‌مڕۆ کوڕ و کچه‌کانیان به‌بڕوانامه‌ی زانکۆ وه ده‌بێت چاوه‌روان کوڕ و کچی هه‌مان ئاغا و شێخی باب و باپیری بکات که موچه‌یه‌کی بۆ ببڕێته‌وه، له کۆمپانیاکه‌ی دایمه‌زرێنی وه‌یا زۆر پێ گه‌و‌ره ده‌بێت ئه‌گه‌ر کچه‌که‌ی به‌سکرتێر و کوڕه‌که‌ی به پاسه‌وان و یاشوفێر له ماڵ یا له دائیره دامه‌زرێنێ.
هه‌ر بۆیه سکرتێری و ڕابه‌رایه‌تی حزبه‌کان له نێو چه‌پ و پێشکه‌وتووخوازه‌کان چ جای کۆنه‌پارێزه و نه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێنده بره‌وی په‌یدا کردووه که بۆ ماوه‌یه‌کی کورتیش به‌ده‌نگی زۆرینه لێیان وه‌رگیرێته‌وه، ڕێگای په‌رت بوون یا دروستکردنی حزب و ڕێکخراوێکی تر ده‌گرنه به‌ر که بۆ خۆی تێیدا نه‌مر بن. به‌داخه‌وه دوای سه‌ده‌یه‌ک له دابه‌ش بوون واده‌زانن وه‌ک گیانداری ئه‌میبیا ده‌توانن به دابه‌ش بوون په‌ره‌بستێنن.
سوپاس بۆ خوا نه‌ته‌وه په‌رست و ده‌مارگیری (عه‌ره‌ب، تورک و فارس) که خۆیان به سه‌ر ده‌سته و برا گه‌وره‌ی ناوچه‌که ده‌زانن، ڕۆژیان له ئاوابووندایه به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌ران و گه‌وره‌کانی کورد هه‌ر له‌وه‌نه‌وز دان و به‌شێکیشیان وا ده‌زانن به‌شیوان نابڕێ. هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ دره‌نگه که کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هه‌نگاو پێشه‌نگی له ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگای شارستانی له چین و توێژه جیاوازه‌کانی نیشته‌جێ‌ی کوردستان بنێت و هیوای مافی هاووڵاتی بوون، مرۆڤ بوون به به‌ر پیر و لاوی کوردستان دا بکات.
له ژێر فشاری توندڕه‌وه ئایینیه‌کان، تیرۆر و تۆقاندنی داگیرکه‌ران وا خه‌ریکه حزب و ڕێکخراوه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باشووری کوردستان خۆیان له‌به‌ره‌ی جیا وه‌ک ڕۆژهه‌ڵاتی یا ئایینی ڕێکخه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌رانی باشوریش ئاکامی کۆتایی داعش به‌خێر بۆ خۆیان نازانن، بۆیه ده‌بێت پاڵ وێک ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و حساباته نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی که له‌سه‌ریان ده‌کرێت له ده‌ستی نه‌ده‌ن. له چه‌ند ڕۆژی دوایشدا ڕه‌زامه‌ندیدانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی (ئێران، تورکیا و ڕوسیا) بۆ ئایینده‌ی سوریا ( ئه‌گه‌ر خوا نه‌کرده کوردان بۆ خۆمان ببنه کۆڵوانه سوری به‌ر له‌شکری داگیر که‌ران) بوڵێڵێک له ئایینده‌مان به‌دی ده‌کرێت. بۆیه به پێویست ده‌زاندرێ (په‌یه‌ده) په‌له بکات له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو هێز و ته‌یاره کوردستانی و نه‌یاره‌کانی ده‌وروبه‌ر له‌به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی سیاسی و له ژێر چه‌تری یه‌ک له‌شکری ڕێکخراوی فراوانتر له (یه‌په‌گه). دانوسانه‌کانی کازاخستان به به‌شداری پێکردنی کورد واتا خۆ ئاماده‌کردن بۆ خولێکی تری دیالۆگ له باکور له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا، پێچه‌وانه‌که‌ی واتا شه‌ڕ و ماڵ وێرانی و زیاتر کاول بوونی کوردستان. بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین (پارتی و په‌که‌که) ئه‌و زمانه تونده‌ی میدیایه ڕاگرن و له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌بردنی شه‌نگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وه یه‌کلا ببنه‌وه. یه‌ک ده‌نگ بن له ڕه‌د دانه‌وه‌یه‌کی مالکی، عه‌باد و هاوشێوه‌كانیان که به تورکمانه شیعه‌کانی ته‌له‌عفه‌ر و ده‌وربه‌ری موسڵ ده‌خوڕن و ئاماده‌ی هه‌موو دانوسانێکن له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر ده‌ستی ئێران و ڕوسیا له‌سه‌ر که‌وڵی کورد.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان جێگا ده‌ستی دیار بێت له کێشانی نه‌خشه‌ی ئایینده‌ی کوردستان و ناوچه‌که، زۆر به پێویستی ده‌زانین که په‌له بکرێت له ڕێکخستنی کۆبوونه‌وه‌ی دیوانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان، به ئامانجی فره ڕه‌نگتر کردنی کۆنفڕانسی ٢٠١٧، به کردار به‌شداری پێکردنی هه‌رچی حزب، ڕێکخراو، سازی سیاسی و شارستانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌کی تۆکمه‌ی کارای هه‌ره‌وه‌زی و به‌ره‌یی له فۆڕمێکی تازه‌ی مۆدێرندا.
زۆر نموونه‌ی زیندوو هه‌ن که له هه‌ر شوێن و سه‌رده‌مێک به‌پێ‌ی پێداویستیه‌کان، هۆکاره‌کان گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر پێداویستیه‌ک له کات و شوێنی خۆیدا، هۆکاری به‌پێ‌ی پێویستی بۆ نه‌دۆزرابێته‌وه و پێ‌ی ڕانه‌گه‌یبن ئه‌وه له سیسته‌می خێرای جیهانگیری وه دوا که‌وتن له دایک بووه، داهێنه‌ر و به‌رهه‌م هێن بوون به پاشکۆ یا به‌کاربه‌ر.
هیوادارین به سینگێکی فراوان لێمان قبووڵ بکرێت و هه‌موو ئه‌ندامانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ڕۆشنبیران، چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای شارستانی و میدیاکار بێنه سه‌رخه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک مرۆڤێکی هاوچه‌رخ له ئاست وه‌ڵامدانه‌وه‌ی کاریگه‌ری ئه‌و هه‌ژموونه سه‌ربازی و سیاسیانه بین که له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک به‌سه‌ر ووڵات و میلله‌ته‌که‌ماندا خه‌ریکه گوزه‌ر بکه‌ن.
ماویه‌تی له کات و شوێنی خۆی به‌پێ‌ی پێداویستیه‌کان لێ‌ی زیاد ده‌که‌ین . . . . . . . . هتد
زۆر سوپاس بۆ سه‌رنج دانتان،
هیوادارم هه‌رده‌م شکۆ و شاد بن
له‌نده‌ن، ٥ – ١ - ٢٠١٧