رۆژنامەنووسێک لەئێران بانگهێشتی دادگا دەکرت.… عبدالرحمن رسول

سیستەمى ئێران لەبەرئەوەى سیستەمێکى ئیسلامییە,هەرلەسەرەتایى دامەزراندنییەوە هەتا ئێستا بەردەوام بەشێوازى جۆراوجۆر ڕێگرى کردووە لەگەشەئازادى بەگشتى وئازادى ڕاگەیاندن.هەربۆئەومەبەستەش بەردەوام ڕۆژنامەنووسان ونووسەران وئەوانەى کەمێک جیاواز لەفکروتێروانین وبۆچوونەکانى مەلاکان وسیستەمى ئیسلامى بێت لەئێران ئەگەربەهەرهۆیەکەوەبێت زیندانیش نەکرێت بەڵام بەردەوام دەخرێتەژێرچاودێرى وردوتوندەوە.

لەژێرسایەى ئەوسیستەمەدژەئینسانییەدا بەچەندەها لەرۆژنامەنووسان وسیاسى وهونەرمەندان وروناکبیران لەسێدارەدراون لەبەرهەبوونى بیروباوەرى جیاوازیاخود ڕەخنەگرتن لەوسیستەم وجۆرى ئیدارەدانى حکومەت لەشارەکان ودیهاتەکان .

 لەئێستاشدا رۆژنامەنووس “ئەسکەندەر خەنجەری” لە لایەن دادگای شۆڕشی ورمێ بانگهێشت کراوە.

ئەم رۆژنامە نووسە تەنها بە هۆی رەخنە گرتن لە دەستەڵاتداران رژیم لە بابەتێکدا وێڕای ڕەخنەی جیددی لە بەڕێوەبەریی باخچەی ئاژەڵانی شاری ورمێ، خوازیاری تەحریمی ئەو باخچەیە ببوو.ئەم جۆرە ڕەخنەیە لەهەروڵات وهەردەوڵەتى تربێت نەک بانگ کردن بۆدادگا بۆلێپرسینەوەوسزادان بەڵکودەست خۆشى لێدەکەن وپێشنیارورەخنەکەشى بەرزدەنرخێنن .

ئەوجۆرەهەڵسوکەوت وبەرخوردە دژبەئازادى ڕخنەگرتن ودژبەئازادى یە تەنهالەناویاسا ودەستوور سیستەمى کۆمارى سێدارەى ئیسلامى ڕەواجى هەیە وکارى لەسەردەکات ئەویش بەجێبەجێکردنى کەبۆتەشەرمەزراى بۆدەوڵەت وسیستەمەکەش لەسەئاستى جیهانى مرۆڤایەتى دا.


ئەسکەندەر خەنجەری” کە ئەندامی دەستە نووسەرانی هەفتە نامەی کوشای شاری ورمێیە لە لایەن ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و شارەوانیی ورمێ سکاڵای لە سەر تۆمار کراوە .

ناوبراو پێشتر وێبلاگێکی بەناوی ” متهای حرف”دامەزراندوە کە وێبلاگێکی ڕەخنەگرانە بووە بۆ پرسە کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەرییەکان.

داکۆکى کردن لەم رۆژنامەنووسە ئەرکێکى ئینسانى وئازادیخوازانە پێویستە خەڵک بەهەرجۆرێک کەبۆیان گونجاوشیاوە بەرگرى لەئەسکەندەر خەنجەرى بکەن.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu