بۆ شەهیدانی شەوی یەڵدا . . . !!! حەمید عەزیز

shehidan yelda

مرۆڤە ئازاو قارەمان و لەخۆ بوردوانی دونیا پیاوی مەردو خۆنەویست و سەردەستەی نەتەوەو خاک و نیشتمانن کەهەمیشە سەربڵندو نەبەزو کۆڵنەدەرن ئەوی نایزانن مەندوێتی یە و خوێنیان جمەی دێ لەمەردایەتیی و لەکۆڵ نەدان و خەبات و بەرخۆدان . ئەم مرۆڤە مەزنانە ئەم کەسە قارەمانانە ئەم چاونەترس و بوێرانە کوڕی نەتەوە بەشخوراوو زوڵم لێکراوان و میللەتە بندەستەکان و کەمە نەتەوەکانی دنیان کەهەمیشە دەستیان لەچاوی دوژمناندایە بۆ مافی گەل و نەتەوەیان بۆیە جێگەی ڕێزو گەورەیی و خۆشەویستی و شانازین لەدڵ و ڕۆحی نەتەوە بەشخوراوەکەیاندا . ئەم کەسە خۆنەویستانە خۆیان لەلا کەم و خەڵکیان لەلا مەزنە بۆیە زۆر بەئاسانی ڕۆحیان دەبەخشن بەوڵات و نەتەوەیان چونکە هەرگیزاو هەرگیز نامرن و لەڕۆح و چاوی خەڵکیی بەش مەینەتی نیشتمانیان هەتا هەتایە دەژین و دڵی وڵات پەرستییان شادو ئارامە . ئەم کەڵە پیاوانە چاویان دەبێت بەئەستێرە دەستیشیان خامە جوانەکانی مێژوون کەشارستانیەت و چیرۆکی نەبەردی میللەتێک دەنوسنەوە بۆیە بۆ ڕوباری نیشتمان دەبنە خوێن و ڕۆحیشیان دەبەخشن بەگەل و نەتەوەیان بۆ ئەوەی گەلیان جوانترو باشتر بژی و سەریان نەوی نەبێت لەئاستی دوژمنانی گێل و نەفام و گەلحۆکانی چواردەوری وڵات . ئەم مرۆڤە جوانانە ڕقی پیرۆزیان دوژمن تۆقێنە چونکە پەیامی ژیان و ئازادییان هەڵگرتوە بۆیە دوژمنانی مرۆڤایەتیش حەز بە ژیان و ئازادی ناکەن بۆ نەتەوەی ژێر دەست و زوڵم لێکراوان . ئەم جۆرە پیاوانە کەڵە پیاوی مێژوون کەسی دی تامی ئازایەتی و جەربەزەیی مرۆڤبوونییان نادات . ئەمانە ئەم مرۆڤە مەزنانە ئەم کەسە کەڵ و لێهاتوو مەردانە قوتابخانەی مەردایەتیی و جوامێریین دەبنە پردو پەڕینەوە بۆ خاک و نیشتمان دەبنە گوڵ و ئازادیی و نان بۆ هەموومان ئەمانە بەمردنی ئاسایی نامرن وەکو مرۆڤی ئاسایی ئەمانە شەهیدن شەهیدانیش لەهەمووان مەزنترن .

نەفرەت و هەزار نەفرەت لەدوژمنانی گەلی کورد لەدوژمنانی ئازادیی و ژیان . ڕۆحیان شادبێت شەهیدان و کەڵە مێردانی کوردو کوردستان هەربژی نەتەوەی بندەست و بەشخوراوی گەلانی ئازادی خوازی جیهان و نەتەوەی کورد .

حەمید عەزیز

٣/١/٢٠١٧ 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu