بڵی عەلی کەریمی گێل و نەزان بێت یا فرانسو ئۆڵاند؟. ... ڕەشید قازی

{تێبێنی! ئەم نوسراوەیە لە ولامی نوسراوەکەی عەلی کەریمی کە لەخۆارەوەدا هاتۆە سەبارەت بە هاتنی فرنسوا ئۆلاند بۆ هەریم کوردستان نوسراوە.} دونیایەکی سەیرە گولم!!

کوتم لە سالی ٢٠١٧٧دا کۆتری ئاشتی بالی نەرم و نیانی خۆی بەسەر دۆنیای شەر و ئاژاوە و ئاشتی و دڵرەشیدا دەکێشی و بۆ ساتێک قەلەمی روناکبیرانم وانەکانی شیعر و غەزەلەم بۆ دەهۆننەوە و منی رێبواری ماندوو نەسای زامداری خەباتیش بەدور لە خۆین و فرمێسک و گریان گۆرایلی موسیقا و شادی ئەو سەردەمە دەبم و بۆ ساتیک بە دور لە سەردەم و سەدە خۆێناویەکان بزەیەکی خۆشی و دڵگر دەخەمە سەر لیوانم و گولێکی خۆشەویستی لە سینگی ئاژن ئاژن بوی یارە ژیکلەکانەکم دەچەقینم و دەردی دووری و وەک داستانەکانی شاهنامەی فردەوسی و ئالب ئەرسەلانی رۆمی بۆ باس دەکەم تا بۆ هەمیشە غەمی دوری منی بە دەست شنەبای فەراموشی بسپیری .
بەلێنیم دابوو بە گولم کە لە بەربەیانی سالی نۆیدا لاپەرەیەکی دیکە بۆ ژیانی تازە تێکەل بە بۆنی گەزیزە و سۆسن و هەلالە و بەیبەونەوە بۆ بەدیاری بێنم. مەخابن یەستا ١٢ کاتژمیر بەسەر سالی تازەمدا تێنەپەریبو قەلەمی چەقبەستو عەلی ناویکی بیر تەسکی چەپی راهاتو لە ئیدەئیلۆژی مارکسی و ئیسلامی حەز و خولیاکانمی لێ شلەژاندم و بە نوکی خامەی رەشی دەستی هەوالێکی دورە پەریزی فەرانسەویم لێ ڕەش و تال کردم.
ئایی گولم وەرە سەیر بکە
کێ لە هەزارەی سێهەم لێمبۆتە روناکبیری کورد و باسی ئەخلاق و کۆیلە و سیاسەت دەکات و کێ لیم بۆتە ئازادیخۆوا کە تا دۆێنی گالتەجاریان بە هەزر و بیری خەلک دەکرد و خەلکیان بە نێو گۆران بەرەو سەرا و شەقامەکانی شاردا هاندا و برست و هەناسەیان لە خەلکی شارە قارەمانەکەی هەڵمەت و قوربانی بری و لە ئوتاقی فەرمانی گۆرانخۆازنەوە فەرمانی نافەرمانیان بە خەلک لەدژی جەستی ماندوی نیشتمان بی داهاتوو دەدا تاکو کورد هێچکات نەحەسێتەوە و بۆ ساتێکی پەنجەکانی دەست لە ئازاردانی یەکتر دەست هەلنەگرن و گێڵانە و نەزانانە و راستەخۆی ئاشی نفرەت و شەڕ و ئاژاوەیان بە فیتی ولاتی پەت و سیدرارە بۆ کورد هەڵدەسوراند.
ئایی گولم لە کۆی تا بۆت باس بکەم کە ئەوکات عەلی و مەشدی و حەمەکان لە رادیوو تلویزۆنەکانی هەریمەوە بە لا شەویلکەی زاریان گەفای دوژمانەیەتی هەولیر و سولیمانی هەلدەرشت و لە زورنای شەریان دەژنی و تۆوی دوبەرکیان پەرە پێ دەدا کە زۆریش هات بەرەو لەندن و ستکهۆم لاقە قونەیان دەر دەکرد و یەستا سەردانەکەی سەرۆککۆماری فەرانسە بۆ هەمان مەلبەندی بە قەولی ئەوان کە سەرۆک عەشیرەیەک رێبەری دەکات دەخەنە ژێر پرسیار. تۆ بلێ ئەوانیش لە مەکتەبی کۆماری ئیسلامی ڕاهاتبێن و کردنەوەی درگای جیهانی دەرەوە بەرووی کوردان بە کوفر بزانن و چاویان دینتی وەها سەرکەوتنێکی کە بە خۆێنی تاکی کورد پێکهاتۆە نەبی؟.
ئایی گولم بزانە کی لافی و گەزافی سکۆلاریزم و ئازدی دەژنیە کە یەستاش لە دورەوە کۆبیسی تاقە دەنگی تەقەیەک نەبوە بەلام هەنگاوەکانی ریبەریکی کورد و حیزبەکە کە بەهەزارا شەهیدیان لە پێناو پارستنی گێانی عەلی ناوەکان کردۆتە قوربانی بە کۆیەلە و بنەمالە و عەشایر دەناسینی . تۆ بلی عەلی کەریمەیەکان یەستاش لە سایە سەری وەها کۆیلەیەکەوە نانی و جیرەو وسەولەی ڕۆژانەیان پێنادرێت؟. بەراستی ئەمڕۆ عەلی کەریمیەکان خاوەنی بێئەخلاقترین قەلەم بەدەست و روناکبیری کوردن یا بەقەلی ئەوان بارزانی کۆیلە کە لە سەنگەرەکانەوە بە درێژایە ١١٥٠ کیلۆمیتر سەر و گێانی عەلی دەپاراست تا لە سولیمانی را بە فیتی ئەربابەکانی نان بخۆات و نادینیش بدرێنێت. !

گولم دەبێ چەند عەیب بێ بۆ روناکبیریکی کورد کە باس لە دیموکرات و سێکولار و ئازادی و ژن و عەدالەت و دادپەروەری و کۆمەلگای ئازاد و رەها دەکات . . . شەرعیەتی بە سەرۆک هەریمەکەی کە براکوژی کردە خەتی سور ئازادی و ئەمنیەتی بۆ هەریم دابین کرد و لە دەریای توفاناوی رۆژهەلاتی ناوین کاریکی کرد سەرکردەکانی جیهانی بچنە هەمان هەولیری کە حەلی کەریمیەکان ناویان نابوو "گەورەترین گوندی کوردستان" وا بە سەرۆک خێل و نەزان و کۆیلە ناوی بەرن. ئایا عەلیەکان خاوەن کۆیلەی بیری هەزری نەزانین یا هەمان بارزانی کۆیلە لە هەمو هەلبژاردنەکاندا لە سەروی یەک میلۆن دەنگی هیناوەتە. تۆ بلی ئیوەی کمۆنیست و چەپەکان وەک مێگەلە مەر وابن کە بێ ئەم ڵاو ئەوڵا کۆرایەلی شۆانەکانیان لە موسکەو و تاران و دیمشق دەبن و مافی سەربەخۆی بە گونجاو نازانن یا بارزانی کە لە نیو دلی خەلکی فەقیر و هەژاری خۆیدا خاوەن جێگە و پێگەیە وباسی سەربەخۆی و ئازادی و رفراندۆم و مافەکانی بۆ خەلکی خۆیی دەکات؟.
ئایی گولم نازانی دڵم چەندە تەنگە کە ئەگەر تا دۆێنی بەدەستی چەکی نەزانی دەمنالاند و جەستەم ئاژن ئاژن دەبوو ئێمرۆ بە دەست چەکی زانست خەریکە لە هەناسەش دەکەوم و ژیان و حەز و خولیاکانم خەریکن دەبنەوە ئارازی قەلەمی نەزانێک کە گۆیا روناکبیرە و بەردی رەزگاری ئاو و خاک و نەتەوەکەم لە سینگ دەدات.
ئایی گولم
دونیاکەم زۆر شیواە کە وەها بە ناو روناکبیریکی بیر تەسکی ڕاهاتو لە مەکەتەبی چەپی راستی چەپان دیسان بە قەلەمی ژەهراوی هاوپەیمانەتی و دۆستایەتی دوو گەلی و کورد و فەرانسەوەی بە شەرمەزاری مێژو هینایە ئەژمار و جەستەی فرانسوا میتران دۆستی و یاری کۆنی کورد و دانیل میترانی دایکی کوردانی لە مەرقەدەکەیدا وەئازار خستەوە. سەردانی فرانسوا ئوڵاند بەۆ هەریمی کوردستان بە شەرمەزارێک بە خەلکی کورد دەزانیت. ئایی زەمانە ڕوت ڕەش بێت کەوا لە ئاسمانی سور و خۆێناوی کورد و لە جەستەی دایکی نیشتماندا وەها زۆلە قەلەم بەدەستانێک لەدایک دەبن. دەبنە ئالاهەلگرانی شۆرشی نۆی بەلام ئەوانەی لە جەستەیان لە پێناو نیشتماندا خۆین دەتکیە بە کۆیلە و نەزان لەقەلم بدرین. تۆ بلێ عەلی کەریمیەکان خۆرەتاو روناکی نەتەوەکەم بن یا هەوریکی چلکن و بژێون شەرمەسار بۆ گەل و نیشتمان؟.
تۆ بلێ فرانسوا ئۆلاند بە قەدرایە عەلی کەریمی شارەزای بەسەر بەرژەوەندی ولاتەکەیدا نەبێت؟.


ئەوەش دەقی نوسراوەکەی عەلی کەریمی
نیایەکی پیس و سەیرە گوڵم!
عەجایب سیاسەت سوک بوە!
تۆ وەرە سەیر کە کێ بۆتە میراتگری شۆرشە مەزنەکەی فەرانسە و شۆڕشگێرانی گرتنی باستیل!
تۆ وەرە دوای زیاتر لە 2200 ساڵ کێ پێشوازی و بۆتە هاوشانی سەرۆکی وڵاتێک کە بونیادگەری دیموکراسی و سێکۆلاریزم و ئازادی ژنە!
تۆ وەرە بزانە چلۆن ئەخلاق لە سیاسەتدا بزر بوە، نوێنەری نەتەوەی فەرانسی لە گەڵ نوێنەری دواکەوتووترین خێل و عەشیرەی سەر زەوی دەبێتە هاوشان و بۆ بەرژەوەندی مادی و دەسەڵات پێ لە هەموو بەها ئەخلاقی و سیاسییەکان دەنێت!

سەیرە کورد لە هەزارەی سێهەم بڕوای بەم جۆرە عەهد و پەیمانە درۆزنانەیەی سەرکردە بێ ئەخلاقەکانی ئەم جیهانە بکات و دڵی پێیان خۆش بێت!

سەیرە سەرکردە و ئێعلامی کوردی بەم چەشنە میللەتی خۆیان بە ڕاڕێدا بەرن و راستییەکان بە چەشنی ئەمڕۆی "رۆشنبیر" نا! (میرزا) کۆیلەکانی پارتی و بنەماڵە، لە خەڵک بشارنەوە!

بێز دەکەم لە هەرچی میرزاکانی بنەماڵە کە چۆن ئەم خەڵکە هەژارە چەواشە دەکەن!
ئەرێ بەراست بۆ ئەم جۆرە سەرۆکانەی وەک ئۆلاند زۆر زەحمەتە ئەگەر راست دەکەن لە نەتەوە یەکگرتوکان داکۆکی لە نەتەوەی کورد بکەن و هیچ نەبێ بڵێن کورد شایانی بە نەتەوە بوونە!

ئەی ئەگەر دڵسۆزی کوردن بۆ بە سەرکردە خێڵەکانمان ناڵێن وا نابێ وڵات بەرێوە بردن!
بەراستی ئەمڕۆی جیهان خاوەنی بێئەخلاقترین سەرکردەکانە!
دەبێ چەند عەیب بێ بۆ سەرۆکی وڵاتێکی دیموکرات و سێکولار و ئازادی و ژن و. . . شەرعیەت بدا بە سەرۆک خێلێک کە ئازادی و دیمۆکراسی و ژن و رۆژنامەنووسی خستۆتە ژێر قۆندەرەکانی و هەموو میللەتی کورد بە قوربانی یەک سەعاتی ماڵ و مناڵی خۆی و کورسێکەی دەکا!

خوا دەزانێ ئەم ئۆلاندەش وەک گالبرێس و خەلیلزاد و گارنەرەکان و. . . کەی و لە کوێ ماڵ و قوتی مناڵانی هەژاری کورد وەک موستەشاری بنەماڵە هەڵدەلووشێ!

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu