بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان و خواستەکانی خوێندکاران لە کوردستان لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم لە لەندەن کۆدەبینەوە.

رۆژی دوو شەممە ٢٠٢١/١١/٢٩

کاتژمێر1:30ی دوانیوەڕۆ

بەردەم نوسینگەی حكومەتی هەرێم لەلەندەن

2 Hobart place, Belgravia, SW1W0HU

نزیکترین ئیستگای قیتاری ژێر زەوی Victoria Station :

خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی کوردستان بۆ دەرماڵە و خزمەتگوزاریەکان، سەرباری ئەوەی دەسەڵاتدارانی کوردستانی خستە ژێر فشاری گەورەو وەڵام بەداواکانیان نەدرایەوە بەڵکو بەشێوەیەکی دڕندانە بەدەیان خوێندکار دوای ئازاردان و لێیدان و گرتن و گازی فرمێسكرێژ بەسەریاندا کرا، بە سەدان کەس لە خوێندکاران و میدیاکاران و هەڵسوڕاوانی سیاسی لەلایەن هێزە دەمامکدار و میلیشیاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە راپێچی زیندانەکان کراون و تا ئێستا چارەنووسی بەشێکی زۆریان نادیارە، بۆ ئازادکردنی هەموو دەستگیرکراوان و بەرگری لەداواکاریەکانی خۆپیشاندەران، ئێمە لە لەندەن هاوشان بۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم، بانگەوازی ئازادیخوازان و داکۆیکاران لە ئازادی و پشتیوانکارانی داخوازیەکانی خۆیندکاران دەکەین لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیە لەگەڵمان بەشداری بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە ٠٧٧٢٠٢٩١٥١٦ یان ٠٧٤٠٢٤٨٨٤٦٠

 

ڕێكخراوی به‌ریتانیای/ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی كوردستان

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu