مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وەڵامی ڕوونكردنەوەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەیەنێت: "مافی تەواوی ئەوەمان هەیە كە ھەموو ڕێگایەكی شەرعی، یاسایی و سیاسی بگرینە بەر بۆ بەرگریكردن و پاراستنی دەنگی جەماوەر و لایەنگرانی خۆمان".
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەكەیە:
دەربارەی بەیاننامەیەكی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەر لەوەی پەسند بكرێت، كە تێیدا وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەمان بە درێژكردنەوەی ماوەی تانەلێدان كردبوو. دوێنێ پێنجشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ڕوونكردنەوەیەكی لە وەڵامی بەیاننامەكەی پارتیمان بڵاو كردەوە.
لێرەوە بۆ ڕای گشتی ڕوون دەكەینەوە كە پێشتر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری ژمارە « ٥» ی لە كۆنووسی ئاسایی ژمارە ٤٤ لە ٢٨ / ١٠ / ٢٠٢١ ی دەركردبوو، كە تێیدا ڕێپێدانی فەراھەم كردبوو بۆ ھەموو ئەوانەی تانە دەگرن لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان لە ڕێگای پێشكەشكردنی بەڵگەنامە و دۆكیومێنتی پێویست بۆ سەلماندن و ئیسپاتكردنی ناڕەزایی و سكاڵا و ھۆكاری تانەلێدانیان لە ھەمبەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان ھەر لە ڕێكەوتی ٢٩/١٠/٢٠٢١ تاوەكو ماوەی كۆتایی دەوامی فەرمی لە ٣١/١٠/٢٠٢١.
لێرەوە بۆ ھەمووان ڕوونە كە یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق ژمارە ٣١ ی ساڵی ٢٠١٩ و بە تایبەت لە ماددە ٢٠ بە هەرسێ خاڵەكانی، كە ماوە و چۆنییەتی پێشكەشكردنی سكاڵا و تانەلێدان لە ھەمبەر یاساكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران ڕێك دەخات، ھیچ ئاماژە و ڕوونكردنەوەیەكی تێدا نییە سەبارەت بە ھاوپێچ و بەدواداچوونی سكاڵا و تانەلێدان یان شتێكی لەو بابەتە و سەرجەم تانەكان لە بەرامبەر ئەنجوومەنی كۆمسیاران پێشكەش بەدەستەی دادوەری دەكرێت بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگای كۆمسیۆنەوە و ئەنجوومەنی كۆمسیاران پابەندە بە وەڵامدانەوەی دەستەی دادوەری ھەڵبژاردنەكان و وەڵامدانەوەی پرسیارەكانی ئەو دەستەیە سەبارەت بە ئەنجامی تانەكان لە ماوەیەكدا كە لە حەوت ڕۆژ تێپەڕ نەكات لە ڕۆژی پێشكەشكردنی داواكارییەكە بۆ كۆمسیۆن.
ھەرچەندە بڕیاری ئەنجوومەنی كۆمسیاران بە ڕواڵەت ناونیشانی «درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی تانەلێدان»ی تێدا نییە لەبەر ئەوەی ھەمووان دەزانن ئەم ڕەھەندە پێچەوانەی یاسایە، بەڵام لە ڕووی ناوەڕۆكەوە حوكمی ئەم بڕیارە وەكوو درێژكردنەوەی ماوەی پێشكەشكردنی سكاڵاكانە. هەروەها بڕیاڕە ئاماژەپێكراوەكەی كۆمسیۆن لەسەرەوە لە سەرەتاكەی ئەوەمان پێ دەڵێت كە ھۆكاری دەرچوونی بڕیارەكە لە ئەنجامی چەند نامەیەكە كە گەیشتووەتە دەست ئەنجوومەنی كۆمسیارانەوە لەلایەن بەڕێز سەرۆككۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سەبارەت بە خشتەی كارەكانی ئەنجوومەنی كۆمسیاران و چۆنیەتیی تاوتوێكردنی لەلایەن ئەندامانی ئەنجوومەنەوە.
لێرەوە ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان پابەندبوونی خۆمان و ڕێزگرتنی پارتەكەمان یۆ سەروەریی یاسا دووپات دەكەینەوە و لەوەش دڵنیاین كە ئەو لایەنەی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق و یان لە ھەر وڵاتێك بەڕێوە دەبات، ناتوانێت بڕیارەكانی تایبەت بە پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەكان و ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان لەڕووی ناوەڕۆكەوە بە شێوەیەكی وا دەربكات، كە پێچەوانەی دەق و یاساكانی ھەڵبژاردن بێت یان ئەو یاسایانەی كە پەیوەندیدارن بە یاسای ئەو لایەنەی كە ھەڵبژاردنەكان بەڕێوە دەبات، ئینجا ڕواڵەتی بڕیارەكە ھەر چۆنێك بێت و ھەمووانیش دەزانن كە تاوەكو ئێستا و لە دوای تێپەڕبوونی پەنجا ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان، ھێشتا ماراسۆنی ھەڵبژاردنەكە كۆتایی نەھاتووە و تاوەكو ئێستاش ئەنجامی كۆتایی پەسند نەكراوە بە ھۆكاری جێبەجێكردنی بڕیارێكی لەو شێوەیە.
بۆیە لێرەوە بۆ ھەمووان ڕایدەگەیەنین كە پارتیمان مافی تەواوی ئەوەی ھەیە كە ھەموو ڕێگایەكی شەرعی، یاسایی و سیاسی بگرێتە بەر بۆ بەرگریكردن و پاراستنی دەنگی جەماوەر و لایەنگرانی خۆی.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
رد الحزب الديموقراطي الكوردستاني على توضيح المفوضية العليا المستقلة للانتخابات
اصدرت المفوضية العليا المستقلة للانتخابات اليوم توضيحا بخصوص بيان صدر من حزبنا بعد اعلان النتائج النهائية غير المصادق عليها لانتخابات مجلس النواب، والتي اشرنا فيها الى تمديد فترة تقديم الطعون.
ونبين للراي العام بان المفوضية العليا المستقلة للانتخابات كانت قد اصدرت قرارها المرقم (5) للمحضر الاعتيادي رقم 44 في 28/10/2021، سمح بموجبه للطاعنين في نتائج الانتخابات بتقديم (ملحق طعن) يتضمن الوثائق والادلة التي تعزز طعونهم التي تتعلق بنتائج الانتخابات اعتبارا من يوم 29/10/2021 لغاية نهاية الدوام الرسمي ليوم 31/10/2021.
وحيث ان قانون المفوضية العليا المستقلة للانتخابات رقم 31 لسنة 2019 في المادة 20 منه وبفقراتها الثلاثة، التي تنظم فترات وسبل تقديم الطعون على القرارات الصادرة من مجلس المفوضين، فانه لم ترد فيها ولم تشير الى اية (ملاحق) للطعون او ماشابه. وان الطعون على قرارات مجلس المفوضين تقدم للهيئة القضائية اما بشكل مباشر او عن طريق المفوضية، وان مجلس المفوضين ملزم باجابة طلبات الهيئة القضائية للانتخابات واستفساراتها بشان الطعون خلال مدة لا تتجاوز سبعة ايام من تاريخ ورود الطلب للمفوضية. وعلى الرغم من أن قرار مجلس المفوضين لا يحمل عنوان (تمديد فترة تقديم الطعون) شكلا، لان الجميع يعرف ان ذلك خلاف القانون. لكن من ناحية المضمون فان حكم هذا القرار كان بمثابة تمديد لفترة تقديمها. كما ان قرار المفوضية المشار اليه اعلاه يبين في مقدمته بان القرار صدر نتيجة عرض رسائل وردت لمجلس المفوضين من قبل السيد رئيس الجمهورية والسيد رئيس مجلس القضاء الاعلى على جدول اعمال مجلس المفوضين ومناقشتها من قبل اعضاء المجلس.
واننا اذ نشدد على التزام حزبنا واحترامه لتفيذ القانون، لكننا على ثقة بانه لا يمكن للجهة التي تدير الانتخابات سواء في العراق او في اي بلد من اصدار قرارات تتعلق بسير العملية الانتخابية ونتائج الانتخابات من ناحية المضمون والاجرائات خلاف نصوص القانون الانتخابي او القوانين ذات الصلة كقانون الجهة التي تدير الانتخابات، مهما كانت صيغة القرار من الناحية الشكلية. والجميع يعرف بانه على الرغم من مرور اكثر من خمسين يوما على اجراء الانتخابات فانه لم يتم الانتهاء من هذا الماراثون ولم تتم المصادقة على نتائج الانتخابات لحد الان، نتيجة تنفيذ هكذا قرار.
لذلك نعلن للملأ ان حزبنا يمتلك كامل الحق باتخاذ كافة السبل القانونية والسياسية للدفاع والذود عن اصوات جمهوره وناخبيه.
المكتب السياسي للحزب الديمقراطي الكردستاني