ئێوارە کۆڕێک بۆ کتێبەکەی نوسەری ناسراوی باکوڕی کوردستان (قادر بیوک کایە)، (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە) له‌ هۆڵی یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له‌ئه‌مستردام بەڕێوەچوو

یانهی کوردی "میدیـــا" لههۆڵهندا، ڕۆژی شهممهڕێکهوتی 04-03- 2017 کات 19:00 حەوتی ئێوارە، بە ئامادەبوونی دەستەبژێرێک لە نوسەران و رۆشنیرانی باکور و باشوور کوردستان، لە هۆڵی یانە لە ئەمستردام، میوانداری شاعیر و نوسەر (کاک قادر بیوک کایە)ی کرد، بۆ پێشکەشکردنی باسێک دەربارەی میژووی سیاسی و ئەدەبی خۆیی و واژۆکردنی کتێبە تازە چاپکراوەکەی بە ناونیشانی (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)، کە بە زمانی تورکی لە ئەستەمبوڵ چاپکراوە.

تەوەری یەکەم:

سەردار فەتاح ئەمین، لێپرسراوی ڕێکخراوەکانی هۆڵەندەی سەربە ناوەندی دەرەوەی ڕێکخراوە دیموکراتیەکان، کۆڕەکەی بەڕێوە برد و بە کورتی لەسەر ژیان و خەباتی نوسهر و شاعیر (کاک قادر بیوک کایە)دووا.

ئاماژەی بەوەدا (قادر محەمەد بیوک کایە) نوسەرێکی کوردی باکوڕی کورستانە، ئامۆزای نەجۆ- نەجمەدین بیوک کایە ناسراو بە شەهید (سەلاح)ە، لە ساڵی 1960 لە گوندی قەرەهان، لە قەزای سیڤیرک لە پارێزگای ئورفە لە باکوری کوردستان لەدایک بووە، ساڵی 1979 بە هۆی (شەهید شازاد سائیب)ەوە، لە رێگەی ( ی. ن. ک) ەوە لە دیمەشقەوە گەیشتۆتە هۆڵەندا و لەوکاتەوە لەوێ ئەژی، ناوبراو یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی رێکخراوی کارگەران- باکوڕی کوردستان، کە لەسەر دەستی شەهید سەلاح- نەجمەدین بیوک کایە، دروست بووە، کە گروپێکی کۆمەڵگەی مەدەنی ئاشکرابووە، لە دیاربەکر دامەزراوە، بە ناوی وارگەی شۆڕشگێڕ و دیموکرات رۆژهەڵات، کە لە دەستەیەک لە گەنجانی کوردی خوێندەواری چەپی زانکۆکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرە تێیدا ئەندام بوون پێک هاتووە.

زۆربەی نوسینەکانی قادر محەمەد بیوک کایە، بە زمانی تورکی نوسیوێتی و بەشێک لە شیعرەکانی بە شیوەزاری زازاکی نوسیووە، کە رەنگدانەوەی بزاڤی رزگاریخوازی کوردانی باکورە، شیعرەکانی ئەم شاعیرە دەنگبێژی ناسراوی باکوڕ (میکایەڵ ئەسڵان)، دوو ئەلبوومی سروود و گۆرانی بە CD لە هەڵبەستەکانی ئەم نوسەرە، دروستکردووە یەکەمیان بڵاوکراوەتەوە و دووەمیشان لە ماوەی ئایندەدا بڵاوئەکرێتەوە. .

نوسەر لەم ئێوارەیەدا،  بیرەوەری و یادەوەریەکانی خەباتی خۆیی و شەهید نەجۆ (نەجمەدین بیوک کایە) و هەڤاڵانی لەگەڵ کوردانی باشووردا گێڕایەوە، تیشکئ خستە سەر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و دیموکراتی ئەو بەشەی کوردستان هەر لە ساڵی ١٩٧١ ەوە، پاشان هاوکاری خۆیان لە هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستاندا لە باشوور خستەڕوو، بە تایبەتی لە ساڵانی ١٩٧٦ تا ١٩٧٩.

کاک قادر ئاماژەی بەوەدا کتێبەئ (ئەملام سلێمانی و ئەولام هەڵەبجە)، بریتییە لە 376 لاپەڕە و لە ٧٩ سەرباس و بابەتی هەمەجۆری ئەدەبی و کەلتوری لە خۆگرتووە،  هەروەها هەندێ لە باسەکانی کتێبەکەی تەرخان کردووە بۆ گەشتەکەی ساڵی ٢٠١٤ی بۆ باشوری کوردستان لە ناوچەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک، هەڵەبجە، سۆران، بارزان، شەقڵاوە و هەتا دوایی.

 بۆ یەکەمین جارە نوسەرێکی کوردی باکوڕ، بەم شێوازە بەرفراوانە کتێبێکی ئاوا، لەسەر باشووری کوردستان بە زمانی تورکی بڵاوبکاتەوە و لەم ئێوارەیەدا، زۆربەی ئامادەبووان بەشداری گفتووگۆکانی نوسەریان کردو بەدواداچوون و سەرنجی تایبەتیان خۆیان دەربارەی کتێبەکە و رووداوەمێژووییەکانی ئەو چل ساڵەی پێشوو خستەڕوو، بە تایبەتی باڵیۆز تەیب بەرواری وەک شایەتحاڵ و بەشداربوویەکی ئەو سەردەمە، بۆ راستی ڕووداوەکان، پشتڕاستی بۆچوونەکانی قادر بیوک کایەی کردەوە.

تەوەری دووەم:

لە تەوەرەی کۆتایی ئێوارەکەدا، مەبەست جەعفەر سەرپەرشتیاری یانەی کوردی "میدیـــا"ی هۆڵەندا سوپاسی ئامادەبوونی کاک قادر بیوک کایەی کرد، بۆ ئەو وێنە و دۆکۆمێنتانەی بە داتاشۆ لەم ئێوارەیەدا پێشکەشی کرد و ئەم باسە گرنگە مێژووییەی کە بۆ ئامادەبووانی خستە ڕوو، هەروەها ئیبراهیم عەلی سەعید وەک دەستەی سەرپەرشتی "میدیـــا"ی ئەمستردام چەپکەگوڵی رێزلێنانی ڕێکخراوەکەی پێشکەش بە نوسەر کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە باسەکەی جێگەی ڕەزامەندی تێکڕای ئامادەبووان بوو.

پاشان هەر لەو ئێوارەیەدا نوسەر کتێبەکەی بۆ ئامادەبووان ئیمزا کرد.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu