له‌ ئه‌ڵمانیا پیاوێک ده‌ستگیر کرا که‌ که‌لوپه‌لی دروستکردنی بۆمبی هه‌بوو. . .

ۆڵ ستریت جۆرناڵ، ڕایگه‌یاند، له‌ ئه‌ڵمانیا پیاوێکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ ده‌ستگیرکرا که‌ له‌ ماڵه‌که‌یدا که‌لوپه‌لی دروستکردنی بۆمبی هه‌بوو.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ پۆلیسی هه‌رێمی له‌وه‌ر سه‌کسۆنیا پیاوێکی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵی ئه‌ڵمانی ده‌ستگیر کردووه‌ و له‌ ماڵه‌که‌یدا ده‌ستی به‌سه‌ر که‌لوپه‌لی دروستکردنی بۆمبدا گرتووه‌. به‌پێی لێدوانی پۆلیسی ئه‌و هه‌رێمه‌، ئه‌و که‌سه‌ نیازی ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی هه‌بووه‌ دژ به‌ پۆلیس و ئاسایش و سه‌ربازی ئەڵمانی. هه‌روه‌ها، ئاماژه‌ی به‌وه‌ کردووه‌ که‌ که‌سه‌که‌ ناوی ئاشکرا نه‌کراوه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، سه‌ر به‌ گرووپه‌ وه‌هابییه‌ سه‌له‌فییه‌کان بووه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu