بڕیارە ئەم هەفتەیە لە پەرلەمانی بەریتانیا سمینارێک دەربارەی سیاسەتی بەریتانیا لەسەر پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ساز بکات. دوای ئه‌وه‌ی د‌یڤید هالام، به‌رپرسی دۆسیەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقیا لە وەزارەتی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد و که‌مپی ئاواره‌کانی به‌سه‌رکرده‌وه و چه‌ندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان ئه‌نجام دا، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دیدارێک بۆ وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا ڕێک ده‌خرێت.
به پێی ڕاگه‌یاندنی لیژنەی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، ئه‌و دیداره له‌لایه‌ن لیژنه‌که‌ی ئه‌وانه‌وه ڕێک ده‌خرێت و وه‌زیری گه‌شه‌پێدانی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و به‌رپرسانی دۆسیەی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له وه‌زاره‌ته‌که ئاماده ده‌بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار که گرنگن بۆ دیاریکردنی سیاسه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر ناوچه‌که.
به پێی ڕاگەیاندنەکە، بەشێک لە پرسیارەکان سەبارەت بە ستراتیژیی لەندەن دەبێت لەسەر بارودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، یان بەریتانیا چۆن دەتوانێت هاوسەنگی لە ناوچەکە دروست بکات له نێوان پێداویستی هه‌نووکه‌یی ئاسایش و هه‌روه‌ها ئه‌و ئاسته‌نگه سیاسییه‌ی که ناوچه‌که بۆ بارودۆخێکی نادیار ده‌بات؟ به‌ریتانیا چی بکات بۆ پارێزگاریکردن له ڕیفۆرمی سیاسیی میانڕۆ، هه‌روه‌ها، هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌کته‌ره ناده‌وڵه‌تییه‌کان چین و به‌ریتانیا چۆن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکات، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ئامانجه‌کانیان باش نین، چی‌یان به‌رامبه‌ر بکرێ؟
پێشتر، وه‌زاره‌تی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندبوو، که به‌ریتانیا یه‌که‌م وڵات بووه هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یاندووه‌ته ئاواره‌کان و تا پێویست بکات به‌رده‌وام ده‌بێت.