ڕێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، (ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ) له ڕاپۆرتێکیدا ئاماژه به کوشتنی ١٣ هه‌زار که‌س ده‌کات له سووریا له‌لایه‌ن ڕژێمی ئەسەدەوە له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌وه که دواتر بووە هۆی سەرهەڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ لەو وڵاتە.
ڕێکخراوه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که ڕژێمی ئه‌سه‌د لانیکه‌م له ساڵی ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا ١٣ هه‌زار که‌سی کوشتووە یان له سێداره داوە. هه‌روه‌ها، ئاشکرای دەکات که ڕژێمه‌که له باکووری شاری دیمه‌شقی پایته‌خت کوشتارگه‌ی به ۆمهڵی داناوه و چه‌ندین جار هه‌ڵمه‌تی کۆمه‌ڵکوژی ئەنجام داوە. باس لەوەش کراوە کە له گرتووخانه‌ی سهیدانیه، هه‌فتانه ٢٠-٥٠ که‌س گولله‌باران کراون و کوژراون، فه‌رمانی کوشتنه‌که‌شیان له‌لایه‌ن که‌سانی باڵای حکومه‌ته‌وه بووه له‌وانه جێگرانی به‌شار ئه‌سه‌د و به‌رپرسانی پۆلیسی سه‌ربازی.
بە پێی ناوەرۆکی ڕاپۆرته‌که، ئه‌و له‌سێداره‌دانانه هه‌مووی له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می دادوەری ئه‌نجام دراون و له ساڵی ١٩٨٠ ه‌وه ٣٥ جۆری ئه‌شکه‌نجه‌دان له گرتووخانه‌کانی سووریا به‌کارهاتوون. توندترین مه‌یدانی شه‌ڕ له سووریاش شاری حهلەب بووە له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌وه تا ئێستا ٢١ هه‌زار که‌س له‌و شاره‌دا کوژراون.