ئاژانسی هەواڵی ڕۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه، ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش که ته‌نیا له به‌ری ڕۆژئاوای شاری موسڵ ماوه‌ته‌وه، بە بڕیارێک سەرجەم سه‌رتاشخانه‌کانی ئه‌و لایه‌ی موسڵی داخستووە.
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده پێشتر کۆت و مه‌رجی قورسی به‌سه‌ر سه‌رتاشخانه‌کاندا سه‌پاندبوو له‌سه‌ر شێواز و مۆدێله‌کانی سه‌رتاشین، به‌ڵام ئێستا داعش به‌ته‌واوی فه‌رمانی به سه‌رتاشخانه‌کان کردووه که نابێت دەرگای دووکانەکانیان بکەنه‌وه.ئه‌و بڕیاره‌ی داعش له کاتێکدایه که شه‌ڕێکی سه‌خت چاوه‌ڕێیه تا به‌ری ڕۆژئاوای شاره‌که له‌ده‌ستی داعش ده‌ربهێنرێت و به‌ته‌واوی کۆنترۆڵ بکرێته‌وه.