حكومه‌تی پاپانیوگینیا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌ی 60 په‌ناخوازی ئه‌و ووڵاته داوه كه‌له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی هه‌یه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ماڵپه‌ری ئاژانسی فه‌رمی ڕادیۆ نیوزلاند، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانین، به‌ڵام به‌شێكیشیان خه‌ڵكی ووڵاتانی عێراق و پاكستان و نیپاڵ و سۆماڵ و چه‌ند ووڵاتێكی ترن.
به‌رپرسێكی باڵای كۆچی حكومه‌تی پاپانیوگینیا ڕایگه‌یاند ئه‌و كۆچبه‌رانه نه‌یاتوانیوه بیسه‌لمێنن كه په‌نابه‌رن و به‌وه‌ش كه‌یسه‌كانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، بۆیه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی بۆ مانه‌وه‌یان له‌و ووڵاته نیه. هاوكات، ئه‌و به‌رپرسه داوای له‌و كۆچبه‌رانه كرد كه گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه بۆ ووڵاته‌كانیان هه‌ڵبژێن.
كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی دوورگه‌ی مانوسی پاپانیوگینیا و ناورۆ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه پێشتر ویستویانه به قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئوسترالیا به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ده‌ریایه‌كانی ئوسترالیاوه ده‌ستگیركراون و ڕه‌وانه‌ی كه‌مپه‌كانی ئه‌و دوو ووڵاته دوورگه‌ییه كراون. به‌وه‌ش، هه‌رگیز ڕێگه‌یان پێ‌نادرێت داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن.
خراپی بارودۆخی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ش له‌و دوو دوورگه‌یه بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به‌ندكردنیان له‌و دوو دوورگه‌یه به پێشێلكاریه‌كی ئاشكرای مافی مرۆڤی ده‌زانن.