فیلمی (محمد رسول الله) كه له ئێرانه‌وه ده‌رهێندراوه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رای زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێك له سینه‌ماكانی هه‌ولێر په‌خش ده‌كرێت، یه‌كێتی زانایان به نووسراوێكی ره‌سمی كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كردووه داوای راگرتنی ده‌كات، چونكه دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه ئه‌نجامدا، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نادروستی فیلمه‌كه‌یان راگه‌یاند، له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه هاتووه: (ده‌رهێنان و په‌خش كردنى ئه‌م جۆره كاره هونه‌ریانه به كارێكى بێ شه‌رعى و نارِهوا داده‌نێت و، پێویسته كاره هونه‌ریه‌كان به هه‌مو شێوه‌یه‌ك دوور بن له نمایش كردنى رۆلى پێغه‌مبه‌ران (سه‌لات و سه‌لامى خوایان له سه‌ر بێت). . . بۆیه فیلمى (محمد رسول الله) كه چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا له ( سینه‌ما رۆیال) په‌خش ده‌كرا پێویسته رِابگیرێت و په‌خش نه‌كرێت، چونكه پێچه‌وانه‌ى رِاى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه و بێرێزییه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌رى ئیسلام محمد (د. خ) و هه‌ستى زۆرینه‌ى موسڵمانانى كوردستان بریندار ده‌كات).
ده‌توانن لێره‌وه ده‌قی فه‌تواكه‌ی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای كوردستان بخوێننه‌وه. |