وته‌بێژی کۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له جنێڤ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه دژ به‌و لایه‌نانه‌ی که هاووڵاتییانی سڤیل له موسڵ ئازار ده‌ده‌ن.
وته‌بێژه‌که ئاماژه به‌و هۆکارانه ده‌کات که ده‌بنه هۆی کوشتن و ئازاردانی ئێزدییه‌کان له‌وانه، داعش به پله‌ی یه‌که‌م داده‌نێت که بە هه‌موو شێوه‌یه‌ک بە هێرش و بۆمبی چێنراو و قه‌ناس ئازاری هاووڵاتییانی سڤیل ده‌ده‌ن.هه‌روه‌ها، نیگه‌رانی توند دەرده‌بڕێت به‌رامبه‌ر به‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووه‌وه که ئاسایشی عێراق به گومانی تیرۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی چوار که‌س ده‌ده‌ن و سێ له‌وان گولله باران ده‌که‌ن تا مردن.