هەولێر. . كەسێك گیانی لە دەست دا و یەكێكیش بە سەختی بریندارە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمشەو لە نزیك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕووی داوە و بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لە دەست داوە و یەكێكی دیكەش بە سەختی بریندارە.

ڕائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، كاتژمێر یەكی ئەمشەو 26/1/2017، ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نزیك بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی شۆڤرلێت ئەڤیۆ و هۆندای سەنتافی ڕووی داوە.

ڕائید هۆگر وتیشی، شوفێری ئۆتۆمبێلی ئەڤیۆكە بە ناوی ‌‌‌(فاخیر مستەفا) گیانی لەدەست داوە و شوفێری سەنتافییەكەش كە ناوی (ئامانج عەبدوڵڵا)یە، بە سەختی بریندارە، بۆیە بەپەلە پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و شوفێرەكانیان گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە.

____________________________________

تێبینی: وێنەكە لە شوێنی ڕووداوەكە گرتە كراوە.

_____________________________

ئومێد بابان

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu