یادەوەری فریاد عەبدوڵا قادر زیندانی سیاسی

لە رۆژێکی وەک ئەمرۆدا لە ١٣/٨/١٩٩١ لە زیندانەکانی رژێمی بەعس ئازاد کرام پاش ئەوەی کە حوکمی هەتا هەتایم بەسەرد درا بوو لە لایەن مەحکەمەی سەورە .
ماوەی دوو ساڵ لە گەڵ چەند دەستەخوشکێک رۆژە تاڵەکانی زیندانمان بەسەر برد. ئەو کاتەی گیرام تەمەنم تەنها بیست ساڵ بوو.
ئەو رۆژەی کە ئازدکرام بۆم دەرکەوت،کە ماڵی باوکم لە کەرکوک بوو دوای رۆژێ لە گرتنی من لە لە لایەن دائیرەی ئەمنەوە تەرحیلی هەولێر کرابوون.
زۆر جار کە بیر لە رۆژە تاڵەکانی زیندان دەکەمەوە کە چۆن روو بەرووی ئەو جەلادە دڕاندانە خۆمان ڕادەگرت و ئەو هەموو ئازار و هەڕەشە دڕندانەمان لێ دەکراو نەدەترساین ،چونکە لە پێناو ئازادی و کوردستان بوو.
بە داخەوە کە هەندێ کەس ئێستاش پێیان وایە ئەو دەستکەوتانەی کە ئێستا هەیە لە کوردستان ولەم هەرێمە بە هەموو کەم و کوڕیەکانیشە لە خۆووە هاتۆتە دی!! ئەوە بە خۆڕاگری هەزارەها زیندانی سیاسی و پەتی سێدارەی شەهیدەکانی زیندان و سەنگەرەکانی بەرگریی هاتۆتە دی.
ئەرکی سەر شانی هەموو لاێکمانە کە بەرگری لە ئازادی ومافەکانی مرۆڤ و کوردستان بکەین. پێویستە گشت لایەن و هێزە سیاسیەکان یەکریز و یەک دەنگ بن لە پێناو بەدیهێنانی تەواوی مافەکانمان لە چوارچێوەی دەستور و لە رێگای ئاشتی و خەباتی مەدەنیانە..
سوپاس بۆ دایک و باوک خوشک و براکانم کە لە رۆژە سەختەکانی زیندان هەمیشە بە شانازییەوە پاڵپشتم بوون بە تایبەتیش هەڵوێستی باوکی شیرینم کە یەکەم مواجەهە هات و پێی ووتم تۆ تاجی سەری باوەی،چونکە لەسەر کوردایەتی و شەرەفمەندی گیراوی، دەستە ماندووەکەی بۆ قەمیسەکەی برد ووتی ئەگەر ئەم قەمیسەشم بفرۆشم هەر پاڵپشتت دەبم .
نرخی ئازادی تەنها لای ئەوانەیە کە ڕەنجیان لە پێناویدا داوە و هەرگیز نایانەوێ لە دەستی بدەن.
 
لە واڵی بەڕێزیانەوە وەرگیراوە
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu