لاهور تاوانبارە پێویستە لەسێدارە بدرێت! ... ئارام کوردستانی

لاهور تاوانبارە پێویستە لەسێدارە بدرێت! ...  ئارام کوردستانی
دەستان خۆش بێت کوڕانى ئاسایش و دەزگاى ئەمنى. سەرکەوتوبن حزب و دەسەڵاتى فەرمان ڕەوا. بۆ دەستگیرکردنى ئەو تاوانبارە مەترسیدارو تۆقێنەرە. رەنگبێت ئێوە وەک من باش نەیناسن و مەلەف وپێشینەى نەزانن، بۆیە وەک هاووڵاتییەکى دڵسۆزى ئەم دەڤەرە بەئەرکى سەرشانى خۆمى ئەزانم کە زانیارى ورد و ترسناکتان لەسەر ئەو تاوانبارە پێ بڵێم، بەو هیوایەى بەزووترین کات ملى بکەن بەپەتا و، ببێتە پەند و عیبرەت بۆ کەسانى زمانى درێژى وەک ئەو تاوانبارە.
ئەم (لاهوره) کاتى خۆى لەدەرەوە پێشمەرگە بوو، بەڵام لەژێرەوە پەیوەندى بە بەعسەوە هەبووە. چەندین تاوانى دەرمانخوارد کردن و بۆمب دانان و تیرۆرى پێشمەرگەى کردووە بیرتان نەچێت و زهنتان بخەنە کار باش سەیرى سەرو سیماى بکەن ،خۆ ئەیناسنەوە، بەڵێ خۆیەتى ئەمە ئەو تاوانبارەیە کە دەیان جار سوپاى تورکیاى پەلکێشى هەرێم کردووە،هەر ئەویش بووە پێشنیازى بۆ دەوڵەتى تورکیا کرد کە بنکە وبارەگا لەکوردستان دابنێت. هەر ئەوەشنا هەڵگیرساندنى ئاگرى شەڕى ناوخۆ کەلەسەر ریزە دوکانەکەى قەڵادزێ بەرپا بوو. ئەم بوو بەنزینى پێداکرد و بووە هۆى کوشتنى هەزاران قوڕبەسەر و ماڵوێرانکردن و ئاوارەکردنى هەزاران داماو و هەش بەسەر..وا ئەزانم ئێستایە و باش لەبیرمە ئەم (لاهوره)تاوانبارە بوو کە لە 31ى ئابدا هاناى بۆ حکومەتى بەعس برد هەولێرى داگیرکرد..هیچ دوو دڵ مەبنسەد ەر سەد خۆیەتى ئەم پیاوە بوو کە چەندین جار پێش سوپاى پاسداران کەوت بۆ لێدانى بنکە وبارەگاکانى کۆمەڵەو دیموکرات. قێزەونترین کارێکى ئەم (لاهوره) ئەوە بوو کاتێک ژنە پێشمەرگە و خێزانى شەهیدێک ئەچووە لاى، بۆ یارمەتى و هاوکارى ئەم داواى سێکس و شەوى سوورى لێ ئەکردن. ئاى تاوانبار بۆ بیرمان چۆوە کە چۆن لەماوەى شەو رۆژێکدا شەنگالت فرۆشت وزیاتر لە پێنج هەزار کچى کوردى ئێزدیت کرد بە کەنیزە و جاریە.بۆ بیرمان ئەوەندە خراپە تاوانى تەسلیم کردنى کەرکوک و بەدەستەوەدانى لەسەدا نەوەى خاکى کوردستانمان بیر بچێتەوە کە هۆکارى سەرەکى تۆ بوویت.. ئەى زاڵمى غەدار تۆبویت پیلان دارێژەى کوشتنى عەبدوڵاى قەسرێ و محەمەد حەلاق و زەردەشت و کاوە گەرمیانى و سۆرانى مامە حەمە..ئەى بازرگانى تاوانبار چاک لەبیرمانە کە چۆن بۆ پەیاکردنى چەند دۆلارێک لەگەڵ داعشا بویت بەبرا، لەرێگەى کۆمپانیاکانتەوە هەزاران خۆراک و دەرمانى خراپت هێنا بۆ ئەم مەمەلکەتەو هەموومانت تووشى شێرپەنجە و جۆرەها نەخۆشى کرد.ئەى زاڵم تۆنەبویت زوڵمت لەفەرمانبەران کرد و موچەت کردن بەچارەک،تۆ نەبویت هەرچى پارەو کۆمەکى خەڵکى بوو بۆ نەخۆشخانەى هیوا دزیت..بۆبیرمان ئەچێتەوە میللەتت بەچ دەردێک برد لەپێناوى ژەمێکى سادە وقوتویەک شیرى منداڵ ئێمەت دووچارى دزى و لەشفرۆشى کرد.بڕۆ بەنەفرەت بیت، من پێم باشە جارێ لەسێدارەى نەدەن بەڵکو لەپێشدا لەبەردەرکى سەرا و لەپێش چاوى خەڵک زمانى ببڕن. دەستى بقرتێنن. تاخەڵکى گێرە شێوێن و زمان درێژ چاوترسێن بن وبۆهەتایە بەلاى باسى وایا نەچن و قەل و قاز و کەڵەشێر لەخۆیان حەرام بکەن.
Aram Kurdstani
 
 
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu