سەرکردایەتی یەکێتیی، جەماوەری سلێمانی، بفەرموون ئەم مانشێتانەی خوارەوە بخوێننەوە، وە خۆتان بڕیاڕ بدەن، کە کاکی کارگێر زۆری پێیە، وە کەمی دەردەخات، باسی دیمۆکراسیەت و فەمینزم و ئازادی دەکات، تەنها باسی نەخۆشیەک ناکات، کە ئەویش نەخۆشی( حب العظمة) بەتەمای زۆر هەنگاوی مەزنە. ئەگەر بیرتان بێت، سەدام حسین بە هەمان شێوە وەرزش کار بوو، مامۆستابوو، چێشت لێیەر بوو، کرێکار بوو، سینەمای بوو، هتد، واتە پسپۆڕی هەموو کارێک بوو، بە شێوەیەکی تر هەموو دیکتاتۆرێک ئەم جۆرە نەخۆشیانەی هەیە، کە چارەسەرکردنی زۆر بە زەحمەتە، ئێستا جارێکی تر نەخۆشەکەی ناو یەکێتی هاتۆتە مەیدانی سیاسی کوردستانەوە دەستی کردۆتەوە بە جموجۆڵ، نەوشیروان موستەفا نەما، مام جەلال طاڵەبانی نەما، شانازخان نەما، بەرهەم صالح نەما، کۆسرەت ڕەسوڵ کەس نازانێت چی دەوێ !، واتە مەیدانەکە جارێکی تر چۆڵ بووە بۆ جۆکەرەکەی ناو یەکێتیی، مەلا بەختیار، لە کاتی خۆیدا دارای دامەزراند وەک سکرتێری هێرۆخان، بە مانایەکی تر هەموو جموجۆڵێکی سەرەوەش دەبێت ئاگادار بێت، ئەندامانی تری مەکتەبی سیاسی هەموو کارتۆنین کەسیان یەک مەتر قسەیان ناڕوات، بەم شێوەیە جۆکەرەکەی یەکێتیی مەلا بەختیار شەلم کوێرم ناپارێزم، وەک لەم مانشێتانەی خوارەوەدا پێمان دەڵێ، کە تەنها من وە منم، وەمنم، ئاگاداری خۆتان بن، بۆ هەموو کردەوەیەک و هەڵسو کەوتێک دەبێت پرسیار بە جۆکەر بکرێت.
بفەرموون ئەم مانشێتانە بخوێننەوە:
مهلا بهختیار: ههر كهسێ گهندهڵی دهكات به یهكێتیی مهزانن.
بەڵی تەماشای ڤیلاکانت بکە لە خانەقین، ئەو لەوحانەت بەچی کڕی لە هۆڵەندا؟ هەموو سەفەرێکت بۆ دەرەوەی وڵات زیاتر لە چل هەزار یۆرۆی تێدەچێ بەپێی زانیاری ئیدارەی گشتی یەکێتیی، ئەو سەفەرانەت کە زۆرینەی سەفەری عاتفین و بێ سودن بۆ یەکێتی بۆ کورد، هەروەها ئەوپارە زۆرانەی کە دەیدەیتە مامۆستا بیانیەکان بۆ ئەوەی کار ئاسانیت بۆکەن لەهەندێ بواردا، بۆ وەگرتنی دکتۆراکەت و ئاسانکردنی سەمینارو دەرخستنت لە میدیاکانی دەرەوەی وڵات، بەبێ ئەوەی ڕەفەرنسی ئەو مامۆستایانە بزانیت کە کێن وەکێنێن .
بفەرموون تاماشای ئەقوالەکانی ماوتسونگی کورد، مەلابەختیار بکەن، حفظە اللە!
مهلا بهختیار بۆ لۆمۆند: پێشمهرگه به بێ جیاوازی حزبایهتی شهڕ دهكات.
مهلا بهختیار بۆ تیپه میللییهكان: پشتیوانی بزوتنهوهی وهرزشی دهكهم.
مهلا بهختیار: گهنجانی خانهقین بونهته بهشێك لهپرۆسهی دیموكراسی.
مەلا بەختیار : سەرەدانا بنەماڵا وەرزشڤانێن کۆچکری دکەت.
مەلا بەختیار: لە هۆڵی سینەماوە خولیای سیاسەت و پێشمەرگایەتی بووم.
مەلا بەختیار . . . دیموكراسی و سکولاریسم. . - توێشوو.
مەلا بەختیار: دەبێت هەرێم بەرەو دامەزراوەیی و دیموكراسی بوون بڕوات.
گەرمیان: لە كەلار مەلا بەختیار كۆڕێكی سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە ئەنجامدا.
مەلا بەختیار لە فێستیڤاڵی گەلاوێژدا: با شۆڕەسوارەکانی فەیسبوک لە خۆیانەوە تیر نەهاوێن.
مەلا بەختیار كۆڕێكی لە ژێر ناونیشانی زانكۆی ئازاد و بازاڕی ئازاد ئەنجامدا.
مهلابهختیار لهگهڵ یانهی وهرزشی كفری كۆدهبێتهوه.
لە كەلار مەلا بەختیار كۆڕێكی سەبارەت بە دۆخی سیاسی كوردستان و ناوچەكە ئەنجامدا.
مەلا بەختیار كۆڕێكی لە ژێر ناونیشانی زانكۆی ئازاد و بازاڕی ئازاد ئەنجامدا.
مەلا بەختیار لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی رێكخستن و رێكخراوەكانی گەرمیان كۆبۆوە.
مهلا بهختیار: له یهكێتیەوە فێربوین لهقۆناغه سهختهكاندا بهرگه بگرین.
باسی دیمۆکراسیەت دەکات، هەرتۆ بویتە هۆکاری تێكدانی سیستەمی حوکمڕانی لە شاری سلێمانی، کە ئەوکەسانەی کلکی تۆ نەبونایە دات نەدەمەزراندن، وەیاخود دەرت دەکردن، وەکو لە ئەوروپاش دەستت پێ کرد، لە: هۆڵەندا، ئەڵەمانیا، هەنگاریا، بەلچیکا، فەرنسا وە لەندەن، هەموو کەسایەتیە لێهاتوە ڕۆشنبیرەکان و خەڵکی سلێمانی دێرین و یەکێتیی بەهێز هەمویانت دەرکرد لە ئۆرگانەکانی دەرەوەی وڵات، لەجێگەیان هەندێ کەسایەتی نەخۆش دەرون و، قاتیل و، قاچاخچی و، بێ ئەدەب ودزو جەردەو لێنەهاتوت دامەرزاند، ئەم گۆڕانکاریە بوە هۆکاری لەتکردنی یەکێتیەکان لەدەرەوەی وڵات، ئەمەت بۆچی کرد کاک مەلا بەختیار؟؟ ئەمە دیمۆکراسیەتەکەی تۆیە کەباسی دەکەیت؟؟ پرسیارێک، جیاوازی تۆ چی بو لەگەڵ حوکمی بەعسدا، لەو کاتەشدا ئەوەی بەعسی بوایە و بەیعەتی بداتایە بە سەدام، سەرکەوت و دەبوو، ئیستا تۆش هەمان کار دەکەیت، ئەوی بێتە سەر خەتی بەختیاریزم هەموو کار ئاسانی بۆدەکرێ لەناو یەکێتیدا، بە پێچەوانەوە هیچ وجودێکی نابێت. لە داهاتویەکی نزیکدا مەلەفی ئەو نوێنەرانەی یەکێتیی لە ئەوروپا کە کلکی مەلا بەختیارن هەمووی بڵاو دەکەینەوە کە کێ، کێیە وە چیان کردوو لە ڕابردودا، ئەم زانیاریانەش هەر لە ناو دەزگای هەستیاری ناو یەکێتیەوە وەری دەگرین.
ئێستا خەریکی دروست کردنی بزوتنەوەیەکی فێمێنزمی ژنان دادەنێین کە پەیوەندی بە هیچ ڕێکخراوێکی ژنان یان ئافرەتان نیە" سەبارەت بەم قسانە، سەرچاوەکە دەڵێ "هەرچەندە یەکێتی ڕێخراوی ژنانی سەر بە حزبەکەی هەیە، بەڵام مەلا بەختیار هاوشانی ئەو ڕێکخراوە، خەریکی دروستکردنی کوتلەیەکی ژنانەی جیاوازە، ماوەیەکە خەریکی دروست کردنی ڕێکخستنی سێبەرە بە ناوی (بازنەی دابڕان) و هەموو ئەمانە لە ئەمریکاو ئەوروپاو شارو شارۆچکەکانی کوردستان خەریکی درووست کردنیەتی و لە چەند شوێنێ دروستی کردووە و مەلا بەختیار وەعدی پێ یاون کە زەویان پێ بدات و دایان مەزرێنێ . ئەم هەنگاوە بە پێشنیاری ژنەکەی دەکرێ. وە ئێستا لە زۆر وڵاتانی ئەوروپا دەگەڕێ بە شوین کەسانێکدا کە کلکی ئەون و نوێنەرایەتی ئەم پۆستانەیان پێ بسپێرێ.
مەلا بەختیار ئێستا ڕاگەیاندنی خۆی هەیە دەزگای چآودێر و ڕۆژنامەی چاودێر و ڕادیۆ و گۆڤار و سایتی هەیەو سەرپەرشتی چەند ڕێکخراوێکی کۆمەڵی مەدەنیش دەکات، بە مانایەکی تر لەناو یەکێتیدا حیزبیک و سەنتەری میدیایەکی تری دامەرزاندوە، نەوەک لە داهاتودا کارەستێک ڕوبدات وە دەربکرێ و کۆدەتایەک بکرێ بەسەریدا، بتوانێ هەنگاوێک هەبێت بۆ گەڕانەوە، وەکو لینین دەڵێ.
مەلا بەختیار بۆ بەرژەوەندی شەخسی خۆی ئەم کارانەی کردووە، دەزانێ ڕۆژێک دێت کە تەنگەتاوی دەکەن، دەبێت لە یەکێتی جیا ببێتەوە وە بتوانێ خۆێ هەڵبسێنێتەوە.
دەبێت جەماوەری بەشرەفی سلێمانی و یەکێتیی بەرەنگاری کردەوەکانی مەلا بەختیار بن و هەڵوێست وەربگرن، بێ دەنگی، مانای ترسنۆکی و پەسەندکردنی زوڵمە.