دابه‌شكردنی مووچه، كه سه‌ره‌تایی ترین مافی هاووڵاتییانه، بووه‌ته یه‌كێك له ئاسته‌نگه سه‌ره‌كییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان. له ئێستادا به بیانووی هاتن یان دواكه‌وتنی (٢٠٠) ملیار دیناری مانگانه له به‌غداد، حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ر ڕۆژه و مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كات. له‌ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها بیانووه، و له خواره‌وه به زمانی ژماره ده‌یسه‌لمێنین كه حكومه‌ت پاره‌ی پێویستی له به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی مووچه.
یه‌كه‌م: له ئێستادا نرخی نه‌وت نزیك بووه‌ته‌وه له (٨١) دۆلار، به هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان و به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كانی دیللۆییت له‌و پاره‌یه (%٥٤)ی بۆ خه‌رجییه‌كانه به گشتی و (%٤٦ ) بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه. واتا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت له هه‌ر به‌رمیلێك (٣٧) دۆلار و (٦) سه‌نتی بۆ بمێنێته‌وه. واتا حكومه‌تی هه‌رێم كه خۆی (٤٧٠) هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌م ده‌هێنێت و خۆشیان ده‌ڵێن (٤٣٠) هه‌زار له ڕۆژێكدا ده‌فرۆش، ده‌بێت هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه بێت:
-(٣٧.٦) . (٤٣٠،٠٠) . (٣٠)= (١٦،١٦٨،٠٠٠) واتا
-یه‌ك ڕۆژ داهاتی نه‌وتی هه‌رێم: (١٦،١٦٨،٠٠٠) شازده ملیۆن دۆلاره!
-یه‌ك مانگ: (٤٨٠،٠٠٠،٠٠٠) چوار سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلاره!
-به دینار: (٧١٠،٤٠٠،٠٠٠،٠٠٠) حه‌وت سه‌د و ده ملیار و چوار سه‌د ملیۆن دینار!
دووه‌م:
داهاتی ناوخۆ: له ئێستادا داهاتی ناوخۆ زیاتره له (٣٠٠) ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك.
سێیه‌م:
ته‌مویلی هاوپه‌یمانانیش بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بریتییه له (٢٠) ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێك!
كۆی گشتی: (پاره‌ی نه‌وت: ٧١٠ ملیار+ داهاتی ناوخۆ: ٣٠٠ ملیار+ ته‌مویلی هاوپه‌یمانان: ٢٠ ملیار دیناره)= (١،٠٣٠) یه‌ك ترلیۆن و سی ملیار دینار.
واتا له ئێستادا ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خاوه‌نی ترلیۆنێك و سی ملیار دینار بێت به‌بێ پاره‌كه‌ی به‌غدا، له كاتێكدا مووچه‌ی مووچه خۆران نزیكه له (٩٠٠) ملیار دینار. واتا، حكومه‌تی هه‌رێم مانگانه زیاتر له (١٠٠) ملیار زیاده‌ی هه‌یه له داهاته‌كانی خۆی، كه له‌گه‌ڵ (٢٠٠) ملیاره‌كه‌ی به‌غداش ده‌كاته (٤٠٠) ملیار دینار.
به‌م شێوه‌یه حكومه‌ت ده‌توانێت هه‌م مووچه بدات، هه‌م ده‌رگای دامه‌زراندن بكاته‌وه، هه‌م هانی كه‌رتی تایبه‌ت بدات و هه‌میش كێشه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كان و پڕۆژه‌كانیش چاره‌سه‌ر بكات!
تێبینی: به گشتی نزیكه‌ی (٣٥٠) ملیار دینار مانگانه له پاره‌ی نه‌وت دیار نامێنێت، هه‌موو به‌دواداچوونێكی په‌رله‌مانیمان كردووه و به ده‌یان یاداشت و پرسیار ئه‌م داتایانه‌مان ئاڕاسته‌ی حكومه‌ت كردوون، به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌ت بێ وه‌ڵامه!!