حاكم قادر حەمەجان ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، لە وتاریكدا كە لەمیانی بەشداریكردنی لە كردنەوەی خولێكی راگەیاندن بۆ گەنجان و لاوان و خوێندكاران پێشكەشیكرد، تیشكی خستە سەر گرنگی نوسینەوەی دەستور كە لە ئێستادا پەرلەمانی كوردستان دەیەوێت لەم خولەی پەرلەمان، ھەرێمی كوردستان ببێتە خاوەن دەستور.
حاكم قادر لە وتارەكەیدا جەختیكردەوە، پێویستە پهرلهمانی كوردستان دەستورێك بنوسێتەوە لهسهر بنهماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئازادی و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بۆ ههرێمهكهمان ، بهجۆرێك گونجاو بێت لهگهڵ گۆڕانکارى و پێشكهوتنهكانی ئهم سەردەمە. بە پرس و ڕاوێژ لەگەڵ حیزبە كوردستانیەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و کەسانى پسپۆڕو شارەزا لە هەموو بوارەكاندا وەك ( بوارى یاسایی، بوارى ئابورى، بوارى مێژووی و جوگرافى، بوارى هونەرى ئەدەبی و كۆمەڵایەتی و کلتوورى و ....)
چونكە دەستور پەیوەندی بە ھەموو چین و توێژەكان و تاكێكی كۆمەڵگەوە ھەیە
ھەروەك ھێمای بۆ ئەوە كرد، بە نوسینەوەی دەستور، هەرێم دەچیتە قۆناغێکى تر کە خۆى دەبینێتەوە لە پتەو کردنی پایەکانی دیموکراسی و خێراترکردنى ھەنگاوەکانی بە دیموکراتیزەکردنى هەرێم، لەگەڵ ئەمەشدا، لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دەستنیشانکردنی جۆری سیستەمی حوکمڕانی و زۆر پرس و بابەتی تری تایبەت بە ژیانی تاک و کۆمەڵگا، پرسی تایبەت بە جۆریەتی سیستەمی سیاسی و بەڕێوەبردن، کە لە ڕابردوو بەشێک لە ناکۆکییە سیاسییەکان پەیوەست بوون بەو بابەتانە.