- ئۆتیزم حاڵه‌تێكی ته‌ندروستییه‌و ئاماژه‌یه بۆ كۆمه‌ڵێك تێكچون له‌گه‌شه‌كردنی ده‌مارو ده‌بێته‌هۆی لاوازی كارلێككردنی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیی قسه‌كردن و ره‌فتارگه‌لی سه‌یرو جیاواز له‌كه‌سانی ئاسایی. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م نه‌خۆشییه:
2. له‌هه‌موو 68 منداڵێكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێكیان توشی ئۆتیزم ده‌بێت.
3. ئه‌گه‌ری توشبونی كوڕ به‌م نه‌خۆشییه، نزیكه‌ی پێنج ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌گه‌ری توشبونی كچه.
4. ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌به‌ربڵاوترین نه‌خۆشییه‌كان، له شێرپه‌نجه‌ی منداڵ و شه‌كره‌و ئایدز پێكه‌وه، به‌ربڵاوتره.
5. به‌گشتی پێش ته‌مه‌نی سێ ساڵی، نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه لهتوشبودا ده‌رده‌كه‌ون.
6. تائێستا ئه‌م نه‌خۆشییه هیچ چاره‌سه‌رێكی ته‌واوه‌تی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2008 ده‌ریخستووه كه له‌سه‌دا سێ بۆ 25ی توشبوان دواجار چاكده‌بنه‌وه.
7. له به‌لجیكا توشبوانی ئۆتیزم، تێكچونی دوجهمسهر، خه‌مۆكی و چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی تری ده‌رونی ده‌توانن داوای كوشتنی به‌سۆز بكه‌ن. واته ده‌توانن داوابكه‌ن كه كۆتایی به ژیانیان بهێنرێت.
8. تائێستا نازانرێت كتومت هۆكاری توشبون به‌م نه‌خۆشییه چیه. به‌ڵام ده‌ووترێت كه‌می ڤیتامین دی له‌كاتی دوگیانیدا په‌یوه‌ندی به‌م نه‌خۆشییه‌وه هه‌یه.
9. نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی توشبوانی ئۆتیزم توشی فێ ده‌بن. رێژه‌ی بونی فێ له‌نه‌خۆشانی ئۆتیزم 10 ئه‌وه‌نده له كه‌سانی ئاسایی زیاتره.
10. ئۆتیزم چه‌ند جۆرێكی هه‌یه. زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌لبێرت ئاینشتاین، ئیسحاق نیوتن، مۆزارت، ئاندی وۆرهۆڵ، بیڵ گه‌یتس، جۆرێك له ئۆتیزمیان له‌گه‌ڵدا بووه.
11. هه‌موو ساڵێك ته‌نها له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی په‌نجا هه‌زار كه‌س كه ئۆتیزمیان له‌گه‌ڵدایه، خوێندنی دواناوه‌ندی ته‌واوده‌كه‌ن.
12. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر نه‌خۆشێكی ئۆتیزم به‌گشتی ساڵانه 60 هه‌زار دۆلار خه‌رجی له‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ی داده‌نێت. ده‌كرێ خه‌رجییه‌كه به‌ڕێژه‌ی دوو له‌سه‌ر سێ كه‌مبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر زوو نه‌خۆشییه‌كه ده‌ستنیشانبكرێت و هه‌وڵبدرێت چاره‌سه‌ربكرێت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریخستووه كه تێچوی سوڕی ژیانی هه‌ر نه‌خۆشێكی ئۆتیزم له‌نێوان یه‌ك ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار بۆ دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاردایه، واته 140 ده‌فته‌ر بۆ 240 ده‌فته‌ر.
13. ژماره‌ی توشبوانی ئۆتیزم له‌جیهاندا نزیكه‌ی 75 ملیۆن كه‌سه كه ده‌كاته له‌سه‌دا یه‌كی كۆی دانیشتوانی جیهان.
14. له‌سه‌دا 46ی توشبوان توانای مێشكیان ئاسایی یان بانئاساییه.
15. رۆژی 2ی نیسان رۆژی جیهانیی هۆشیاكردنهوهیه سه‌باره‌ت به ئۆتیزم.