چه‌ندین زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ سه‌باره‌ت به‌ چوك ... وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه‌: والی عه‌لی


1. چوك یه‌كێكه‌ له‌ئه‌ندامه‌ هه‌ستیارو سه‌ره‌كییه‌كانی پیاوو نێرینه‌ی گیاندارانی تر به‌گشتی و په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به‌ سێكس و زیادبونی زینده‌وه‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ چه‌ندین زانیاریی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی په‌یوه‌ندیدارن به‌و ئه‌ندامه‌.

2. پیاوانی مێخواز واته‌ ئه‌وانه‌ی له‌ڕوی سێكسه‌وه‌ ئاسایین و هاوڕه‌گه‌زبازو جوتڕه‌گه‌زباز نین، تا چوكیان گه‌وره‌تربێت، ئه‌گه‌ر خیانه‌تیكردنی هاوسه‌ره‌كانیان زیاتر ده‌بێت.

3. خوا به‌ورۆژێ نه‌كات ئه‌گه‌ر تۆی پیاو جگه‌ره‌كێش بیت، ئه‌وا ئه‌و جگه‌ره‌كێشانه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر كاری سێكسییت. توتن ده‌بێته‌هۆی ته‌سكبونه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی خوێن له‌سه‌رتاسه‌ری جه‌سته‌ی شه‌ریفتدا، له‌وانه‌ش ئه‌و بۆرییانه‌ی خوێنی پێویست بۆ چوكت دابینده‌كه‌ن. هه‌واڵه‌ خۆشه‌كه‌ له‌وه‌دا كه‌ وازهێنان له‌م خووه‌، جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ له‌و رووه‌وه‌ دروستده‌كات.

4. له‌سه‌دا 75ی پیاوان، له‌ماوه‌ی سێ خوله‌ك پاش تێكردنی چوك بۆ ناو زێی هاوژینه‌كانیان، هه‌ڵدانی تۆو روده‌دات.

5. ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی شه‌ریفت خوار 40 ساڵه‌و چوكت له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌ 10 چركه‌دا هه‌ڵناسێت، ئه‌وه‌ ئاسایی نیه‌، به‌ڵكو ره‌نگه‌ كێشه‌گه‌لی په‌یوه‌ست به‌ لاوازی ره‌پبونت هه‌بێت.

6. كاتێك پیاو ده‌وروژێنرێت، ده‌كرێ گۆی مه‌مكیشی ره‌پ بێت. به‌كورتی پیاو حه‌یابه‌ره‌یه‌، چوك و گۆی مه‌مكیشی هه‌ڵده‌سێت، هه‌ر لوتی ماوه‌ خۆی سه‌خڵه‌ت بكات له‌و كاتانه‌دا!!!

7. ده‌كرێ خانمان دوگیان بن و په‌رده‌ی كچێنیشیان ساخ بێت،  ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی چوك بچێته‌ ناو جه‌سته‌یانه‌وه‌ ده‌كرێ دوگیان بن. ئه‌گه‌ر سپێرم به‌ر لێواره‌كانی زێ یان ناو زێ بكه‌وێت، ده‌كرێ بڕۆنه‌ ناوه‌وه‌و دوگیانبون دروستبكه‌ن.

8. زۆربه‌ی پیاوان هه‌موو شه‌وێك سێ تا پێنج جار چوكیان هه‌ڵده‌سێت. خه‌فه‌ره‌!!!

9. تۆش وه‌ك برام وای چوكی مرۆڤ به‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه‌ له‌دایكده‌بێت. ده‌رچونی كۆرپه‌ له‌منداڵدانی دایكی، به‌ چوكێكی هه‌ستاوه‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ده‌گمه‌ن نیه‌ به‌ڵكو باویشه‌، ته‌نانه‌ت ده‌كرێ پێش ساتی ده‌رچونیشی هه‌ستێت. هه‌ندێجار پشكنین به‌ تیشكی سه‌رووده‌نگ ده‌ریخستووه‌ كه‌ كۆرپه‌ پێش له‌دایكبون چوكی به‌ته‌واوه‌تی هه‌ستاوه‌.

10. تۆش وه‌ك برام وایت، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا لانیكه‌م سه‌د پیاو هه‌ن كه‌ پشكنینی پزیشكی ده‌ریخستووه‌ هه‌ریه‌كێكیان جوتێ چوكی هه‌یه‌. ئه‌م حاڵه‌ته‌ ته‌ندروستییه‌ پێیده‌ووترێت دایفالیا واته‌ جوته‌چوك و به‌نزیكه‌یی له‌هه‌ر پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار مناڵێكی كوڕ، ‌یه‌كێكیان تیایدا روده‌دات.

11. درێژیی چوكێكی ئاسایی له‌كاتی ئاساییدا نزیكه‌ی نۆ سانتیمه‌تره‌ به‌ڵام له‌كاتی خۆسه‌خڵه‌تكردندا واته‌ ره‌پبوندا نزیكه‌ی 12سم و نیو بۆ 14و نیوه‌.

12. پاش مردنی ناپلیۆن بۆناپارت، چوكی له‌جه‌سته‌ی كرایه‌وه‌و له‌مۆزه‌خانه‌یه‌كدا نمایشكراو دواتریش له‌ساڵی 1970كاندا به‌ 27 وه‌ره‌قه‌ی ناسك فرۆشرا!. لێره‌دا به‌ سپۆنسه‌ری شه‌یتان پرسیارێكی ناسك خۆی قوتده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: تۆ بڵێی ئه‌و كابرایه‌ ئه‌و چوكه‌ی بۆچی بوبێت؟!!!

13. جۆنا فاڵكۆن كه‌ پیاوێكی ئه‌مه‌ریكییه‌، خاوه‌نی گه‌وره‌ترین چوكه‌ له‌جیهاندا. درێژییه‌كه‌ی له‌كاتی ئاساییدا زیاتره‌ له‌ 24 سانتیمه‌ترو له‌كاتی ره‌پبوندا نزیكه‌ی 34 سانتیمه‌ترو نیوه‌.

14. له‌ناو زینده‌وه‌راندا، نه‌هه‌نگ گه‌وره‌ترین چوكی هه‌یه‌. درێژیی گه‌وره‌ترین چوكی نه‌هه‌نگ كه‌ تائێستا تۆماركراوه‌، چوكی نه‌هه‌نگی كوشنده‌یه‌ كه‌ درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی دوو مه‌ترو نیوه‌. 

15. ئه‌و خانمانه‌ی درێژیی چوكی هاوسه‌ره‌كانیان له‌ 14 سانتیمه‌ترو سێ چاره‌ك زیاتره‌، ئه‌گه‌ر گه‌یشتنیان به‌ ئۆرگازم زیاتره‌. ئێستا تێگه‌یشتی كه‌ بۆچی فرۆشتنی ده‌رمانی درێژكردنی چوك به‌ربڵاوه‌؟!!. له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چویته‌ خوازبێنی خانمێك و ئه‌ویش به‌ده‌م چاهێنانه‌وه‌ هاكه‌زایی ناسكه‌سه‌یركێكی ناوچه‌ی حوكمی زاتی جه‌سته‌تی كرد، نه‌چی بچی له‌دڵی خۆتدا بڵێی حه‌یا نه‌ماوه‌، به‌ڵكو به‌ رۆحێكی ریازییه‌وه‌ وه‌ریبگره‌ چونكه‌ قیاساتی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ره‌بتی به‌ گرنگترین ساته‌ تایبه‌ته‌كانی ژیانی پێكه‌وه‌ییتانه‌وه‌ هه‌یه‌!!!

16. پیاوانی هه‌ندێك له‌هۆزه‌كانی ئه‌فه‌ریقا، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی چوكیان گه‌وره‌ بێت، راسته‌وخۆ پێش سێكس ده‌یده‌نه‌ به‌ر هه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ی بدات. ره‌نگه‌ بیرۆكه‌یه‌كی خراپ نه‌بێت بۆ چوكبچوكه‌كان، به‌ڵام به‌خوا غیره‌تێكی گه‌وره‌ی ده‌وێت!!!

17. جۆره‌ كرمێك هه‌یه‌ چاوی نیه‌ به‌ڵام 414 پێ و 200 گلاند واته‌ رژێنی ژه‌هرو چوار چوكی هه‌یه‌. به‌ڵام درۆم پێمه‌كه‌ نازانم چه‌ند ژن ده‌هێنێت یان چه‌ند كه‌پڵ ده‌گرێت!!!

18. ته‌نها كه‌سایه‌تیی میسریی دێرین كه‌ به‌ چوكی ره‌په‌وه‌ مۆمیاكراوه‌، توت غه‌نج ئامونه.

19. كتێبێكی ئه‌كادیمی هه‌یه‌ به‌ناوی "چۆن به‌ چوكێكی زله‌وه‌ ده‌ژیت... ئامۆژگاری، تێڕامان و حیكمه‌ت بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی چوكیان زۆر زله‌". ئه‌م كتێبه‌ له‌نوسینی دوو كه‌سایه‌تی دیارو ئه‌كادیمییه‌. قیاسه‌كه‌شی گه‌وره‌ نیه‌ (مه‌به‌ستم قیاسی كتێبه‌كه‌یه‌ ته‌بعه‌ن!)، ته‌نها 128 لاپه‌ڕه‌یه‌!!!!

20. هه‌رچه‌ند سه‌ردێنم و سه‌رده‌به‌م، له‌م روداوه‌ی خواره‌وه‌، خه‌ریكه‌ ده‌گه‌مه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ره‌نگه‌ پێویست بێت خانمان پێش هاوسه‌رگیری، پرسیاری قیاسی چه‌ند شتێكی هاوژینی داهاتویان بكه‌ن، له‌وانه‌ قیاسی عه‌قڵ و ره‌وشت و قیاسی شتی تریش، نه‌وه‌ك وه‌ك ئه‌م ژنه‌ داماوه‌یان به‌سه‌ربێت.  له‌ساڵی 2015 ژنێك له‌ نایجێریا، پاش ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك له‌هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، داوای یاسایی بۆ جیابونه‌وه‌ی له‌مێرده‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌یتوانی به‌رگه‌ی چوكه‌ گه‌وره‌كه‌ی مێرده‌كه‌ی بگرێت. ئه‌م ژن و مێرده‌ پاش یه‌كه‌م هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتویان بۆ بون به‌ بوك و زاوا، ژنه‌كه‌ له‌لایه‌ن دایكییه‌وه‌ ده‌رمانی وه‌رگرت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش سودی نه‌بوو و ژنه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌زمونه‌كه‌ی وه‌ك مۆته‌كه‌ ترسناك بووه‌.

21. جارێك  مه‌كینه‌یه‌كی دروێنه‌كردنی گیا، چوكی پیاوێك ده‌بڕێت. پزیشكان ناچارده‌بن بۆ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌ ئه‌و چوكه‌ له‌قۆڵی نه‌خۆشه‌كه‌دا بچێنن، دواتر خستیانه‌وه‌ شوێنی خۆی!

22. پیاوێك پاش ئه‌وه‌ی زۆر بێزار بوو له‌سینگڵی، چوكی خۆی بڕی و لێیكرده‌وه‌. به‌ڵام پاش لێكردنه‌وه‌ی، یه‌كسه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌ی خۆی په‌شیمانبووه‌وه‌و به‌په‌له‌ خۆی گه‌یانده‌ نه‌خۆشخانه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بۆی پێوه‌ بكه‌نه‌وه‌، كه‌چی كاتێك گه‌یشته‌ نه‌خۆشخانه‌، سه‌یرده‌كات چوكه‌كه‌ی له‌ماڵه‌وه‌ بیرچووه‌!!! ئه‌مه‌یه‌ زه‌هایمه‌ری عه‌یاره‌ 24!!!

23. ده‌كرێ چوكی پیاو له‌كاتی سێكسدا له‌ناو جه‌سته‌ی خانماندا قوفڵ بێت و پێوه‌ی بلكێت. به‌گشتی ئه‌م حاڵه‌ته‌ به‌هۆی گرژبونی ماسولكه‌كانی زێی خانمه‌كه‌وه‌ روده‌دات و ئه‌م حه‌یته‌ره‌حونه‌و تێكئاڵانه‌ زاراوه‌یه‌كی پزیشكی هه‌یه‌ كه‌ پێی ده‌ووترێت گیرانی چوك. ته‌سه‌وركه‌ وه‌ك زه‌مانی زوو له‌یه‌كه‌م شه‌وی جیهانیدا خزم و عێل و عه‌شره‌ت چاوه‌ڕێت بكه‌ن ببیت به‌ زاواو تۆش توشی حاڵه‌تێكی له‌م شێوه‌یه‌ ببیت!!!!!

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu