مێروله جۆره مێرویه‌كی بچوك و زیره‌كه. قه‌باره‌و جۆری جیاوازیان هه‌یه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌و زینده‌وه‌ره.
· مێروله‌ش فه‌قیر نیه‌و به‌شی خۆی سه‌گه!. زیاتر له 280 جۆر مێروله هه‌یه كه ده‌كرێ مرۆڤ بكوژن.
· مێروله‌ی ئاگرو مێروله‌ی لێخوڕ له‌ئه‌فه‌ریقا، دوان لهكوشندهترین جۆره‌كانی مێرولهن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مجۆره مێرولانه لهنشینگهگهلێك ده‌ژین كه تا بیست ملیۆن مێروله له‌خۆده‌گرێت و به‌هێزن، هه‌ركه هێرشی ئه‌م جۆره مێرولانه ده‌ستیپێكرد ئه‌وا به‌ئاسانی ده‌توانن نێچیره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تی مردنانه‌ی به‌هۆی مێروله‌وه تۆماركراون، قوربانییه‌كان ئه‌و كه‌سانه بون كه له‌نزیك گردێكی مێروله خه‌ویان لێكه‌وتووه‌و به‌هۆی گازه بێشومار‌و پێوه‌دانه زۆره‌كانی مێروله‌وه توشی حاڵه‌تێك بون كه پێیده‌ووترێت شۆكی هه‌ستیاری و دواتر عومری درێژیان بۆ تۆ جێهێشتووه.
· جۆرێك مێروله هه‌یه پێی ده‌ووترێت گامێروله. ئه‌م جۆره سوعبه‌ت و شت نازانێت و مه‌ترسیدارترین مێروله‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی پێوه‌دانه‌وه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چاره‌كه سه‌عاتێكدا مرۆڤ بكوژێت.
· یه‌كه‌م جوتیاری نامرۆیی له‌ڕوی په‌روه‌رده‌كردن بۆ گۆشته‌وه، مێروله بووه. جۆرێك مێروله‌ی ئه‌فه‌ریقی هه‌یه كه مێرووه بچوكه‌كانی تر بۆ خواردن په‌روه‌رده ده‌كات.
· مێروله شێوازگه‌لی هاوشێوه‌ی هی مرۆڤ به‌كارده‌هێنێت له‌كاتی جه‌نگدا. ته‌نانه‌ت ستراتیژیی پێشكه‌وتوتر له‌مرۆڤ به‌كارده‌هێنێت، بۆ نمونه سیستمی چاودێریكردنی شوێنه‌كان و ناردنی مێرولهگهلێك كه توانای هه‌ڵاوسانیان هه‌یه بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه به‌كارده‌هێنن، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نیشاندانی مێروله به‌هێزتره‌كان.
· ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ساڵانه به‌هۆی مێروله‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، نزیكه‌ی چوار ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌یه كه به قرش گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
· ساڵانه نزیكه‌ی 30 كه‌س به‌هۆی مێروله‌وه گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
· سوڕی ژیانی شاژنی مێروله‌ی سپی به به‌راورد به هی هه‌ر مێرویه‌كی تر، درێژترینهو ده‌گاته 50 ساڵ.
· مێروله ده‌توانێت چه‌ندین كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون پێكه‌وه گرێبده‌ن و شارهمێرولهی زه‌به‌لاح دروستبكه‌ن كه ژماره‌یه‌كی زۆر شاژن له‌خۆبگرێت. یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین ریكۆردی په‌یوه‌ندیدار له‌نزیكه‌ی 306 ملیۆن مێروله‌ی كرێكار‌و یه‌ك ملیۆن شاژنهمێروله پێكهاتووه كه له 45 هه‌زار هێلانه‌ی پێكهوهبهستراودا ده‌ژین.
· هه‌ندێك جۆر مێروله هه‌یه ده‌توانێت مه‌له‌بكات و له‌هێلانه‌ی ژێرئاویشدا بژی.
· له مانهاتن كه به‌ناوبانگرترین گه‌ڕه‌كی شاری نیۆركی ئه‌مه‌ریكایه، نزیكه‌ی ملیۆنێك و 600 ملیۆن كه‌س و ملیارێك و دوو سه‌د ملیۆن مێروله هه‌یه. ئه‌گه‌ر بڕواش ناكه‌یت، بیژمێره!
· درێژی مێرولهخۆر نزیكه‌ی شه‌ش پێ ده‌بێت. به‌ڵام پانیی ده‌می، ته‌نها یه‌ك ئینجه.
· مێروله هه‌رگیز ناخه‌وێت. سیشی نیه.
· له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر مرۆڤێكدا، یه‌ك ملیۆن مێروله هه‌یه.
· كۆی كێشی هه‌موو مێرولهكانی سه‌ر زه‌وی یه‌كسانه به كۆی كێشی هه‌موو مرۆڤه‌كانی سه‌ر زه‌وی. ئه‌گه‌ر گومانیشت له‌مه هه‌یه، ئه‌وه عه‌رزو ئه‌وه گه‌ز، ده‌توانێت بیپێوێت!
· ده‌كرێ كۆمه‌ڵه مێروله‌یه‌ك كۆیله‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت. هه‌ندێك جار شاژنهمێرولهیهك شاژنی شارهمێرولهیهكی تری جۆری خۆی، ده‌كوژێت و كرێكاره‌كانی ئه‌و شاره به‌كارده‌هێنێت بۆ دزینی هێلكه‌كانی ئه‌و شاژنه. جاری واش هه‌یه شارهمێرولهیهك هێلكه‌ی هێلانهمێرولهكانی تر ده‌دزن و ئه‌و مێرولانه‌ی له‌و هێلكانهوه له‌دایك ده‌بن، ده‌كه‌ن به كرێكاری شاره‌كه‌ی خۆیان.
· مێروله به به‌راورد به هه‌ر جۆره مێروویه‌كی تر، زۆرترین سوڕی ژیانی هه‌یه كه 30 ساڵه.
· هه‌ندێك مێروله ده‌توانێت 50 تا 100 ئه‌وه‌نده‌ی كێشی خۆیان، شت هه‌ڵبگرن.
· مێروله ده‌توانێت شاری هێنده زه‌به‌لاح دروستبكات كه درێژییه‌كه‌ی بگاته چه‌ند میلێك. ته‌بعه‌ن مهخسهوی شه‌ریفم شارهمێرولهیه نه‌ك هی به‌شه‌ر. هه‌ر شارهمێرولهیهك تایبه‌تمه‌ندیی كیمیایی خۆی هه‌یه به‌شێوه‌یه‌ك كه یارمه‌تی مێروله‌كان ده‌دات عێل و عه‌شره‌تی خۆیان له‌هی شارێكی تر جیابكه‌نه‌وه.. واته ئه‌گه‌ر مێروله‌یه‌ك رویان تێبكات ده‌زانن كه قه‌وم و عه‌شره‌تی خۆیانه یان نا!
· مێشكی مرۆڤ له 10 ملیار خانه پێكدێت به‌ڵام هی مێروله، له 250 هه‌زار پێكهاتووه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ده‌كرێت مێشكی 40 هه‌زار مێروله، مێشكی مرۆڤێكی لێ دروستبكرێت. جا بیلموناسه‌به یه‌ك ملیار نۆ سفری هه‌یه.
· هه‌ندێك جۆر مێروله هه‌ن كه پێویستیان به نێرینه نیه. جۆری مایكۆسیپوروس سیمیتی، به‌ته‌واوه‌تی له‌مێینه پێك دێن. شاژنهكانیان ده‌توانن به‌بێ نێر، زیادبكه‌ن.
· گه‌وره‌ترین مێروله كه تائێستا دۆزراوه‌ته‌وه، جۆری تیتانۆمیرما جیگانتیومه كه مێروله‌یه‌كی زه‌به‌لاحی باڵداره. درێژی ئه‌م جۆره 2.4 ئینج و تیره‌ی باڵه‌كانی، شه‌ش ئینج ده‌بێت. جا بیلموناسه یه‌ك ئینج یه‌كسانه به 2.54 سانتیمه‌تر.
· كاتێك مێرووله توشی ژه‌هراویبون ده‌بێت هه‌میشه به‌لای راستدا ده‌كه‌وێت.
· مێروله به‌هۆی بۆنه‌وه یه‌كتری ده‌ناسنه‌وه
· مێروله رقی لهبۆدرهی منداڵه.
· ترس لهمێروله پێی ده‌وترێت میرمیسۆفۆبیا.
· تێكڕای سوڕی ژیانی مێروله‌ی كاركه‌ر یه‌ك تا دوو ساڵه. داماوانه به جوانه‌مه‌رگی سه‌رده‌نێنه‌وه!
· ئه‌گه‌ر مێروله بچێته گوێی فیله‌وه، فیله‌كه ده‌مرێت.