ئۆكرانیا وڵاتێكی ئه‌وروپییه‌و دراوسێی گه‌وره‌ترین وڵاتی جیهانه له‌ڕوی روبه‌ره‌وه كه روسیایه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م وڵاته:
· به‌گوێره‌ی ئاماری ساڵی 2023، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 36 ملیۆن و 750 هه‌زار كه‌سه.
· له‌ڕوی روبه‌ره‌وه، گه‌وره‌ترین وڵاتی ئەوروپايە. روبه‌ره‌كه‌ی 603 هه‌زارو 628 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌یه. له‌خۆرهه‌ڵاته‌وه، له‌لای روسیاوه ده‌كشێت به‌ره‌و لای پۆڵه‌ندا له‌خۆرئاواوه. روبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی هی شانشینی یه‌كگرتوو ده‌بێت و 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر له هی دووه‌م گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌وروپا زیاتره كه فه‌ره‌نسایه.
· ئه‌م وڵاته دابه‌شده‌بێت بۆ 24 هه‌رێم.
· ته‌نها زمانی ره‌سمی له‌م وڵاته، زمانی ئۆكرانییه. سه‌رباری ئه‌وه‌ش له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ئه‌م وڵاته‌دا خه‌ڵك ده‌بینیت به روسی قسه‌ده‌كه‌ن، یان تێیده‌گه‌ن.
· یه‌كێكه له‌وڵاته تازه‌كان، له‌ساڵی 1991 سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ستهێناوه.
· وێستگه‌ی میترۆی ئارسینالنا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر هێڵی میترۆی كیێڤ له‌م وڵاته، قوڵترین وێستگه‌ی میترۆیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. قوڵییه‌كه‌ی 105 مه‌ترو نیوه‌و له‌ساڵی 1962 دروستكراوه.
· خواردنگه‌ی ماكدۆناڵد له گۆڕه‌پانی ڤۆكزاڵنا له شاری كیێڤی پایته‌خت، سێیه‌م گه‌وره‌ترین خواردنگه‌ی ماكدۆناڵده له‌جیهاندا له‌ڕوی زۆرترین سه‌ردانه‌وه.
· له‌ڕوی رێژه‌ی خوێنده‌وارییه‌وه، ئه‌م وڵاته چواره‌م گه‌وره‌ترین وڵاته له‌جیهاندا. له‌سه‌دا 99.4ی ئۆكرانییه ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كان و سه‌روتر، ده‌توانن بنوسن و بخوێننه‌وه. له‌سه‌دا 70ی هاوڵاتییه پێگه‌یشتووه‌كانی ئه‌م وڵاته، بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان به‌رزتریان هه‌یه.
· له‌ڕوی گه‌شتكردنه‌وه، ئه‌م وڵاته كه‌مترین خه‌رجیی پێویسته به به‌راورد به وڵاتانی تری ئه‌وروپا.
· به‌پێچه‌وانه‌ی زۆرێك لهكلتورهكانی وڵاتانی جیهان، ئۆكرانییه‌كان ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیری ده‌كه‌نه په‌نجه‌ی ده‌ستی راستیان نه‌ك چه‌پ.
· له‌ساڵی 1986، ئه‌م وڵاته خراپترین كاره‌ساتی كارگه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆمی به‌خۆیه‌وه بینی، ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بوو له‌كارگه‌ی چێرنۆبڵ كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌م وڵاته‌وه. له‌و كاته‌وه ئه‌و ناوچه‌یه به ناوچه‌یه‌كی دورهپهرێزخراو له‌قه‌ڵه‌مدراوه. هه‌رچه‌نده مه‌ترسییه‌كی تیشكاوه‌ری زۆری هه‌یه، به‌ڵام ناوچه‌كه سه‌رنجی زۆر گه‌شتیاری به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
· سوڕی ژیانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته به‌گشتی 71.48 ساڵه.
· خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته حه‌زیان لهمیوانداریكردنه، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن له‌شوێنه گشتییه‌كاندا زهردهخهنهدهكهن.
· خاوه‌نی یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین سوپاكان له‌كیشوه‌ری ئه‌ورپادا.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 34هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره 32 بۆ 45