سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل باشتر بناسە ... وەرگێڕانى لەئينگليزييەوە: والى عەلى

بنيامين نەتنياهۆ، سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيل يەكێكە لەديارترين كەسايەتييەكانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست. ئەمانەى خوارەوە چەند زانيارييەكى سەرنجڕاكێشن سەبارەت بەم پياوە:

1. لە 21-10-1949 لەشارى تەلئەبيب لەدايكبووەو نۆيەم سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلەو سەرۆكى پارتى ليكودە.

2. تائێستا چەندين جار پۆستى سەرۆك وەزيرانى ئيسرائيلى گرتووەتەدەست، يەكەميان ساڵى 1996 بووەو دواجاريان لە 29-12-2022ەوە بووەو تائێستاش لەو پۆستەدا ماوە. جيا لەوەش چەندين پۆستى وەزاريى جياى وەرگرتووە.

3. لەهێزە تايبەتەكانى سوپادا خزمەتى كردووە.

4. لەساڵەكانى 1970كان، بڕوانامەى باڵاى لەبوارى ئەندازياريى بيناسازى لەويلايەتى ماساچوستس لە ئەمەريكا بەدەستهێناوە.

5. نوسەريشەو چەند كتێبێكى نوسيوە.

6. سێ جار هاوسەرگيرى كردووە. يەكەميان لەساڵى 1972 بووە، بەڵام لە 1978 لێكجيابونەتەوە. دووەم هاوسەرگيرى لە 1981 ئەنجامداوەو لە 1988 لەدووەم هاوسەريشى جيابووەتەوە. دواجاريش لەساڵى 1991 هاوسەرگيرى لەگەڵ خانمێكدا كردوووە بەناوى سارا بێن ئارتزى كە كەسايەتييەكى ئەكاديمييەو تائێستاش پێكەوەن.

7. سێ منداڵى هەيە.

8. لەساڵى 1976 برايەكى بەناوى يۆنى نەتنياهۆ لەكاتى سەركردايەتيكردنى "پرۆسەيەكى دژە تيرۆريزم"، كوژراوە.

9. لە ئيسرائيل سزاى لەسێدارەدان نيە، بەڵام نەتنياهۆ پشتگيرى ئەم سزايە دەكات بۆ "ئەنجامدەرانى كارى تيرۆريستى".

10. لەساڵى 2003ەوە دڵى كێشەى تەندروستى هەيەو لە 22-7-2023 ئامێرى رێكخستنى لێدانى دڵ لەجەستەيدا چێنراوە.

11. لە 7-10-2023 وڵاتەكەى لەشەڕێكى سەختدايە لەدژى بزوتنەوەى بەرگريى ئيسلامى "حەماس" لە فەلەستين و تائێستا ئەو شەڕە بەردەوامەو لەئەنجاميدا نزيكەى 100 هەزار كوژراوو بريندارى لێكەوتووەوە كە زۆربەي هەرەزۆريان خەڵكى مەدەنيى بێچەكى فەلەستينن.

 

Virus-free.www.avast.com
نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu