وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
كامالا هاریس، كانديدى پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه بباته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له‌مێژوی ئه‌مریكدا كه ئه‌و پۆسته بگرێته‌ده‌ست. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م خانمه:
655. 49هه‌مین جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌و له 20-10-1964 له‌شاری ئۆكلاند-ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌دایكبووه.
656. دایكی لێكۆڵه‌رێكی به‌ڕه‌گه‌ز هندیی بواری نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌یه‌و باوكی ئابوریناسێكی جامایكییه.
657. كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها حه‌وت ساڵ بووه، دایك و باوكی له‌یه‌ك جیابونه‌ته‌وه. دایكی، كامالاو خوشكه‌كه‌ی كه له‌م بچوكتره، به‌خێوكردووه.
658. له واشنتن بڕوانامه‌ی زانكۆی له‌بواری زانستی سیاسی و ئابوری به‌ده‌ستهێناوه.
659. له‌ساڵی 2004 بۆ 2011 داواكاریی گشتی شاری فرانسیسكۆ بووه‌و له 2011 بۆ 2017 داواكاریی گشتیی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بووه.
660. له‌ساڵی 2014 هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێكدا كردووه به‌ناوی دۆگ ئێمهۆف كه له‌هاوسه‌رگیریی پێشوی، دوو منداڵی هه‌یه. كامالاش پێش هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كدا هه‌بووه.
661. له 20-1-2021ه‌وه جێگری جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مریكایه.
662. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌یانیان ده‌وروبه‌ری سه‌عات شه‌ش له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت.
663. ته‌نها له‌مانگی حوزه‌یرانی رابردودا، لاپه‌ڕه‌ی ئه‌م خانمه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی ویكیپێدیا، 408 جار هه‌مواركراوه.
664. یه‌كه‌م خانم و یه‌كه‌م هاوڵاتی ئه‌مریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی و یه‌كه‌م هاوڵاتی ئه‌مریكی به ره‌گه‌ز ئاسایییه كه له‌مێژوی ئه‌مریكادا پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌ده‌ست.
سه‌رچاوه: كتێبی #زانیاریخانه / چاپی 37هه‌م/ والی عه‌لی/ زانیاریی ژماره 655 بۆ 664