سه‌رنجی وێنه‌كه بده، هه‌ر وشه‌یه‌كی به‌یته‌شیعره‌كان ژماره‌یه‌كی له‌پاڵدایه، پاشان سه‌رنجی ئه‌و ژماره‌یه بده له‌ناو ئه‌م تێكسته‌ی له‌گه‌ڵ وێنه‌كه دامبه‌زاندووه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك رسته بۆ سه‌رجه‌م وشه‌كان هێنراوه‌ته‌وه به هه‌ردوو زمانه‌كه.
1. That dolt didn't realize the danger he was in.
ئه‌و گێله دركی به‌و مه‌ترسییه نه‌كرد كه تێیدایه.
2. عه‌كیر= (ع: عكر)= لێڵ
The water is very turbid, it’s not drinkable.
ئاوه‌كه زۆر لێڵه، بۆ خواردنه‌وه ناشێت.
3. There’s a clear spring near that tree.
له‌نزیك ئه‌و دره‌خته، كانییه‌كی روونی لێیه.
Our new television has a very clear picture.
ته‌له‌فزیۆنه نوێكه‌مان وێنه‌یه‌كی زۆر روونی هه‌یه.
She has a very clear skin.
پێستێكی زۆر سافی هه‌یه.
It took several hours to clear the road after the accident.
پاككردنه‌وه‌ی رێگاكه پاش روداوه‌كه، چه‌ند سه‌عاتێكی پێچوو.
4. یه‌قسورو= (ع: يَقصُر)= كورتده‌بێته‌وه.
In winter, the days shorten.
له‌زستاندا رۆژ كورتده‌بێته‌وه.
Double consonants shorten the vowel sound before them (ex: miss, bell).
جوته‌پیتی هاوشێوه‌ی نه‌بزوێن ده‌نگی بزوێنی پێش خۆیان كورتده‌كاته‌وه. واته ئەو وشانەى دوو پيتى نەبزوێنى هاوشێوەى لەپاڵيەكيان تێدايەو پێش دوو پيتەكە، پيتێكى بزوێن هەيە، ئەو پيتە بزوێنه بەكورتى دەخوێنرێتەوە نەك درێژ.
5. سپێڵی ئه‌م وشه‌یه له‌شێوه‌زاری ئه‌مه‌ریكیدا به‌م شێوه‌یه‌یه: theater.
The White House has its own movie theater. It seats 42 people.
كۆشكی سپی شانۆی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ فلیم. جێگای 42 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
6. The artist Sandy Lee uses natural pigments in her work.
هونه‌رمه‌ند ساندی لی بۆیه‌ی سروشتی به‌كارده‌هێنێت له‌كاره‌كانیدا.
7. سه‌رنجبده پیتی bیه‌كه‌ی ناخوێنرێته‌وه.
The baby is sucking its thumb.
منداڵه‌كه په‌نجه‌گه‌وره‌ی ده‌مژێت.
8. There is a continual ache in my right elbow.
ئه‌نیشكی راستم ئازارێكی به‌رده‌وامی تێدایه.
9. كۆیه‌كه‌ی Scorpiosه.
بێگومان ده‌بوو ئه‌م نیوه‌به‌یته‌م به‌م شێوه‌یه بنوسیایه: "Scorpio له‌دایكبوی كه‌لووی دوپشكه"، به‌ڵام له‌به‌ر زه‌روراتی شیعر چه‌ند ده‌سكاری و ده‌مكارییه‌كم تێدا كردووه!!. وشه‌ی "له‌دایكبوو" و كه‌لووه‌كه‌م كردووه به عه‌ره‌بی و پیتی یائی نێوان بورج و دوپشكه‌كه‌م لابردووه.
My birthday is 5 November so I'm a Scorpio.
رۆژی له‌دایكبونم 5ی 11یه. كه‌واته من یه‌كێكم له له‌دایكبوانی بورجی دوپشك.
...
سه‌رچاوه: كتێبی #ئینگلیزینامه‌ی والی/ چاپی 201هه‌م