كاك حه‌مه‌ ره‌شیدی باریكه‌ (هاوڕێ به‌هجه‌ت) ... جەلال شێخ کەریم

 

‎پێشمه‌رگه‌ گومناوە‌كه‌ی رێكخراوی سلێمانی كۆمه‌ڵه‌ی ‎ره‌نجده‌رانی كوردستان. . .

‎ بەندە له‌ دوای راپه‌رین به‌دیداری شاد بووم، به‌ڵام دوو ساڵ پێشتر ئه‌مناسی به‌ هۆی هه‌ڵوێسته‌ جوان و مه‌ردانه‌كانیه‌وه‌، توانی پردی په‌یوه‌ندی نێوان ره‌تڵه‌كانی پارتیزانه‌كان دوای ئه‌نفال و رێكخراوی سلێمانی دروست بكات به‌هۆی خه‌لیفەوە‌ و له‌رێگای كاك ساڵحی حه‌مه‌خان و بە سوود وه‌رگرتن له‌زانیاریەکانی هاورێ كامه‌ران و نه‌ریمانی برای كه‌هاورێ كامه‌ران خۆی پارتی زان بوو.

‎ ئه‌و كاته‌ سا‌ڵح حه‌مه‌خان، به‌ بڕیاركرابوبه‌ ئامر سریه لای رژێم ‌به‌ڵام له‌ براو خزمه‌كانی هێزێك دروست كرابوو، وه‌ك مه‌فره‌زه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ ریزه‌كانی {سرك} سوپای رزگاری كوردستان، ئه‌و هێزه‌ هه‌ردوو خوا لێخۆشبو كاك حه‌مه‌ ره‌شیدی باریكه‌{هاوڕێ به‌هجه‌ت} و كاك حه‌مه‌ نوری {هاوڕێ موراد} سه‌رپه‌رشتیان ئه‌كرد.

‎هێزێكی بروا پێكراوی تایبه‌ت بوو، شه‌هید حه‌مه‌ ره‌ش و عوسمانی حاجی مه‌حمود و مه‌حمود سه‌نگاویش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار وخالید ره‌زاش له‌ناو شار ئاگاداری ئه‌و هێزه‌بوون،

كاك حه‌مه‌ ره‌شید له‌ دوای پرۆسه‌ی ئه‌نفال شه‌و و رۆژ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دابوو چۆن هاوكاری پێشمه‌رگه‌كان بكات، گیان له‌سه‌ر ده‌ست له‌خۆبوردو، چه‌ند جارێك له‌گه‌ڵ ساڵحی حه‌مه‌خاندا سه‌ردانی باره‌گاكانی شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش مه‌فره‌زه‌كانی تری پارتیزانه‌كان ده‌كات و شه‌وانیش له‌گه‌ڵیان ئه‌مایه‌وه‌ تا زیاتر شاره‌زای ورده‌كاری پێویستیه‌كانی ژیانیان ببێت، نان و ئازوقه‌و جل وبه‌رگ و پڵاو و داو و ده‌رمانیان بۆ ئه‌بردن، كاك حه‌مه‌ ره‌شید به‌یه‌ك گورچیله‌وه‌ كه‌هی خێزانه‌كه‌ی بوو بۆی زه‌رع كرابوو، هه‌میشه‌ به‌دوای پارتیزانه‌كانه‌وه‌ بوو، له‌گه‌ڵ بریندار بوونی ئازادی سه‌گرمه‌ له‌ مانگی ١٠ ی ١٩٨٨ دا، له‌گه‌ڵ كاك حه‌مه‌ نوری دو قۆڵی به‌ هۆی ساڵح حه‌مه‌ خانه‌وه‌. . كاك ئازادیان ده‌رباز كردو گه‌یانرایه‌ خه‌سته‌خانه لە بەغدا‌ وژیانی رزگار كرا .

كاك حه‌مه‌ ره‌شید له‌ به‌ر سه‌ر قاڵی و جاری واش هه‌بو فشاری دوژمن و پارێزگاری ژیانی پارتی زانه‌كان هه‌ندێ جار نامه‌و په‌یامه‌كانی رێكخراوی ئه‌خسته‌ بن به‌رد یاناو قوتیله‌یه‌ك كه‌ له‌و شوێنی مه‌وعیدی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌یان ده‌ست نیشانیان كردبو

كاك حه‌مه‌ ره‌شید وه‌ك سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان كه‌ره‌ گوێ له‌قی ئه‌ناسی چونكه‌ كه‌ره‌كه‌ش شاره‌زای شوێنه‌كه‌بو كه‌ یه‌كتریان ئه‌بینی هه‌ندێ له‌ براده‌ران ئه‌یانوت متمانه‌مان به‌ گوێ له‌ق هه‌یه‌ بیبه‌ین بۆ شاره‌زایی.

‎له‌كاتی راپه‌رینداو كه‌ هه‌ڤاڵانی رێكخراوی سلێمانی زۆربه‌یان له‌زینداندا بوون، كاك حه‌مه‌ ره‌شید چاو ساغ و چه‌كی دەستی رێكخراو بو به‌تایبه‌ت له‌سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارتیزانه‌كان و رێكخراوی سلێمانیدا

‎ بۆ دروست كردنی شانه‌ی چه‌كدارو ئاماده‌كاری بۆ راپه‌رین زۆر ماندو نه‌ناسانه‌ ئیشی ده‌كرد، نامه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بۆ راپه‌رین كه‌ بۆ كه‌سایه‌تی و موسته‌شارو سه‌رۆك عه‌شره‌ته‌كانمان ئه‌نارد زۆربەی ئەو ئەینارد.

‎ له‌بیرمه‌ له‌ سه‌ر پێشنیاری شه‌هید حه‌مه‌ره‌ش نامه‌ی به‌ره‌ی كوردستانیمان نارد بۆ مه‌حمودی عه‌زیز به‌گی میره‌دێ كه‌ پارتی بوو، ناوی له‌و لیسته‌دا بوو كه‌ ده‌بوو په‌یوه‌ندی پێوه‌بكه‌ین، كاك حه‌مه‌ ره‌شید نامه‌كه‌ی بۆ برد

لەڕاپەریندا لەپێشەوەی ھەموو تێکۆشەرانەوە ھەنگاوی دەنا، کاک حەمە رەشید لەو سەختە رۆژانەدا، بەبێ ترس شەوو رۆژی خستبووە سەر یەک، بێ ئەوەی کەس درکی پێبکات. . ھۆشیارانە کاری دەکرد، ئێستاش لە بیری هه‌ندێ له‌ ھەڤاڵەکانیدا نەماوە!‌.

‎‌ دکتۆر بریاری کوڕی کاک حەمە ڕەشی باریکە کاندیدە بۆ په‌رله‌مانی عێراق، زاده‌ی ئه‌و بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌یە، په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌و پیاوه‌ مه‌رده‌ بوێرو ئازایه‌یە، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت وه‌ك باوكی پێشمه‌رگه‌ ئاسا داكۆكی پێویست له‌ ئه‌ركه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان بكات، گه‌نجێكی خوێنه‌وارو كادرێكی ووشیارو وریاو به‌ئه‌زمون، ئه‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ مێژوی باوك و رابوردویان ئه‌پارێزن نای گۆڕنه‌وه‌ به‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌پر شكۆكه‌ی باوكیانن بۆیه‌ داواكارم له‌ هاورێیان و كه‌سه‌ دلسۆزه‌كانی نیشتمان ده‌نگی پێبده‌ن تا له‌م جۆره‌كه‌سانه‌ ببنه‌ نوێنه‌رمان بۆ ئەوەی كاروانی داكۆكی كردن له‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانمان بگات به‌ ئامانج، سه‌ركه‌وتو بن .

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu