یادی قارەمانان و دڵسوۆزان... جەلال شێخ کەریم

{gallery}qeshqe{/gallery}

حاجی محه‌مه‌دی قه‌شقه‌

پیاوێكی دڵسۆزو قسه‌خۆش و تێكۆشه‌رو خزمه‌ت گوزارو خۆشه‌ویستی پێشمه‌رگه‌،

دوكوڕی شه‌هید، خه‌ڵكی گوندی قه‌شقه‌ی نزیك قادر كه‌ره‌م بوو.

به‌نده‌ له‌ ساڵی ١٩٨٦ ناسیم، شه‌هید سه‌لامی كوڕی له‌ سالی ١٩٨٧ كرا به‌ لێپرسراوی دارایی له‌ پێشدا كه‌رتی یه‌ك و دواتریش دارایی تیپی ٥٩ ی حه‌مرین، من رابه‌ری سیاسی تیپ بوم وكادره‌كانی باج و دارایی وگومرگ من لێپرسراویان بوم، شه‌هید سه‌لام كورێكی ئازاو زۆر جوان و بزێو بو خۆشه‌ویست بو. له‌ ئه‌نفاله‌كاندا به‌هۆی كه‌سێكی خۆفرۆشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادرو فه‌رمانده‌ی هاورێیدا ته‌سلیم به‌رژێم كران، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ره‌وانه‌ی سنوری رومادی كران، كه‌هه‌موو ئه‌وانه‌ شه‌وانه‌ به‌ پاسی سوغره‌ ئه‌گوێزرانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ زینه‌ به‌چاڵ ئه‌كران. هیچ كه‌س له‌وانه‌و خه‌لكی تریش له‌ چاره‌نوسی ئه‌و خه‌لكه‌ ئاگادار نه‌بوو، كاتێك له‌ شه‌وێك له‌ شه‌وه‌كاندا ژماره‌یه‌كی پاس ئه‌گه‌یه‌نرێنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئاماده‌ كراوه‌ و به‌ شۆڤل چاڵیان بۆ هه‌ڵه‌كه‌نن و به‌زیندویی ئه‌یان خه‌نه‌ چاڵ و ره‌می ئه‌كرێن پاسه‌كانی ئه‌مان له‌ریزدا ئه‌وه‌ستن تا نۆره‌یان بێت، شه‌هید سه‌لام له‌گه‌ڵ شه‌هید ئه‌نوه‌ر ته‌یاردا كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی زۆر كۆنی تیپی ٥١ ی گه‌رمیان بوو له‌ پاسێكدا ئه‌بن كه‌ هه‌سته‌كه‌ن چاره‌نوسیان كوشتنه‌، یه‌كسه‌ر سه‌لام په‌لاماری ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌دا كه‌ له‌به‌ر ده‌رگای پاسه‌كه‌یاندا وه‌ستاوه‌و كلاشینكۆفێلكی پێبوه‌ خۆیی و و ئه‌نوه‌ر سواری سه‌ری ئه‌بن و لێی ئه‌سێنن و ئه‌یكوژن، په‌لاماری سه‌ربازه‌كاتی تریش ئه‌ده‌ن ماوه‌یه‌كی زۆر ته‌قه‌ ئه‌بێت سه‌لام شه‌هید ئه‌بێت وانوه‌ر ته‌یارو دو كوری تری خه‌لكی ده‌ورو به‌ری قادركه‌ره‌م كه‌له‌و پاسه‌دا ئه‌بن به‌ برینداری ده‌رباز ده‌بن ئه‌و شه‌وه‌ له‌وناوچه‌یه‌ دوره‌كه‌نه‌وه‌ و دواتر ئه‌گه‌نه‌وه‌ كوردستان، تاكه‌ نه‌فه‌ر له‌و هه‌مو خه‌لكه‌ی ئه‌نفالدا و له‌مردندا و له‌و خواروی عیراقه‌وه‌ به‌ خه‌یاڵیابێت وغیره‌ت بیگرێت، سه‌دان سه‌رباز پاسه‌وانیان بێت ده‌ست بوه‌شێنێت، سه‌لام بوو، هه‌زار ره‌حمه‌تی لێبێت باشی لێكداوه‌ته‌وه‌ زانیویه‌تی هه‌ر ئه‌كوژرێن. ئه‌مه‌ حه‌ق وایه‌ بكرێت به‌ فلیمێكی سینه‌مایی..

 

له‌ نوكته‌ خۆشه‌كانی حاجی محه‌مه‌د

شه‌وێك له‌گه‌ڵ هێمنی سه‌رتیپدا ده‌ورو به‌ری یانزه‌ی شه‌و بوو مانگی یه‌ك سارد بوو، له‌ نزیك له‌یلانه‌وه‌ هاتینه‌وه‌ چوبوین بۆ ته‌ماشاكردنی ئه‌و بۆڕیانه‌ی غازو نه‌وتی ئه‌گواسته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك تا له‌ فرسه‌تێكدا بیته‌قێنینه‌وه‌ له‌ماڵی حاجی محمه‌د لاماندا زۆرمان برسیبوو هه‌ڵساو قه‌ره‌بالغیه‌كی دروست كردو وابزانم یاسینی كوری بو له‌ گه‌ڵ خێزان و كچه‌كانیدا په‌له‌ په‌لێكی كرد و نانمان بۆ حازركات، وتمان زۆر برسیمانه‌ هیچ خۆتان عه‌زێت مه‌ده‌ن نان و ماستێك ئەخۆین و ئه‌رۆین، قه‌شقه‌ زۆر نزیك بو له‌ قادركه‌ره‌مه‌وه‌، وتی ئێمه‌ شه‌و و رۆژله‌م شوێنه‌ خه‌ته‌راین ناترسین ئێوه‌ بۆ لێره‌ ناخه‌ون ئه‌ترسن؟ ناچار نان و ماستمان خوارد و وتی زۆر مه‌خۆن با مامره‌كه‌یش پێبگات تومه‌ز مناڵه‌كانی ناردۆته‌ حه‌وشه‌كه‌ مریشكی سه‌ر بریوه‌، ئێ حاجی حه‌زی ئه‌كرد هه‌رچی هه‌یه‌ ده‌رخواردمان بدات پێی خۆش بو هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئه‌چێته‌ قه‌شقه‌ بچێته‌ ماڵی ئه‌و.. هه‌مو براده‌ران ئه‌یان ناسی و خۆشیان ئه‌ویست، وه‌ڵا مریشكو برنجیشمان خوارد وكه‌وتینه‌ قسه‌، حاجی وتی ئێ جه‌لال ئه‌رێ كاك سه‌لام كورم وه‌لتانا نیه‌؟ ئه‌وه‌ ها له‌كوێ؟ هێمن دای له‌قاقای پێكه‌نین وتی حاجی كاك جه‌لال مه‌سئولی سه‌لامه‌ له‌و به‌ته‌مه‌ن تره‌ سه‌لام كوری خۆته‌ بۆ به‌و ئه‌ڵێیت كاك به‌ م ناڵێت كاك وتی ئێ فه‌رقیان نیه‌، به‌ڵام كاك سه‌لام كورم له‌هه‌مو خه‌لك گه‌وره‌تره‌ له‌ دڵی منا. هه‌زار ره‌حمه‌تیان لێبێت، راستی كرد سه‌لام زۆر گه‌وره‌ بو ئیسپاتی كرد كه‌ له‌هه‌مو كه‌س جیاواز تربو. سوپاسی كاك جه‌مالی كوری ئه‌كه‌م ئه‌م وێنانه‌ی بۆ ناردم.

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu