پێوەری بەئاگابوونی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلە، لە ترسی مانەوەی خەڵك لە ماڵەوە، حزبەکان کەوتوونەتە پەلاماردانی کەسانێك کە کامپەینی بۆیکۆتکردنی دەنگدان دەکەن.
بۆیکۆتکردن، ڕێیەکە لە خەباتی مەدەنی باڵا، گەلێكی بەئاگا، کە دەزانێ هیچ گۆڕانکاریەك لە کۆمەڵدا ناکرێ و ستەمکار و گەندەڵ ئامادە نین، ئاشتیانە دەسەڵات دەستاودەست بکەن، دەنگ نادەن.
لە هەرێمێك کە دەسەڵاتی حزب پیاوی خۆی بەسەر سندوقی دەنگدانەوە دادەنێ، تەنیا بۆیکۆترکردن کاریگەر نیە. لە ڕۆژی دەنگداندا، لە ماڵەوە بمێنەرەوە.
ئەمە ڕێیەکی کاریگەرە بۆ تێکدانی ماڵی ستەمکار و گەندەڵان.
بیر بکەرەوە! گەر لە سەردەمی بەعسدا بژیتایە، دەنگت دەدا بە سەدام حسێن!
دەنگدان شەرعیەتدانە بە ستەم، بە زوڵم، بە گەندەڵی، بە کوشتن و ئاوارەکردنی لاون، بە دزینی سامانی گشت!
دەنگ مەدەن بە زوڵم! دەنگ مەدەن بە گەندەڵ! دەنگ مەدەن بە ستەم!
لە ماڵەوە بمێننەوە.