شیعرێک باڵی گرت ... .. (سیروان کاروانی)

شیعرێک باڵی گرت ... .. (سیروان کاروانی)

شیعرێک باڵی گرت
قاموسێک وشەناوی
لەبەر خۆی کرد
وێرگوڵێک و نوختەیەک و
نیشانەپرسیارێکیشی
لە بەڕکی خۆی کرد..
شیعرێک باڵی گرت
دەقێکی کردە مێدالی و
لە یەخەی خۆی کرد
دەستنووسێکی کۆن و
دوو دڵۆپەئاویشی
لەگەڵ خۆی برد..
شیعرێک باڵی گرت
سەردانی ئارامگەی
هەموو شاعیرانی کرد
لەوێ،
بە شاهێدیی پەپوولە
جلەکانی لەبەرکردەوە و،
لە پاش عەسرانەنوێژێک
لە مزگەوتی عاشقاندا،
بە ڕووتی
دوعایەکی کرد:
- کوا بۆ ئەو ڕۆژەی
ئاگام لێ دەبوو!
خەڵک ھەموو مقۆمقۆیان دەکرد
ھەرچی شاعیری دەربارە،
خودا لە بەھەشت دەری دەکرد..

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu