لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە بۆ ئێستا . . . سەعید عارف باپیر - ستۆکهۆڵم

 

لە سەرەتای ڕاپەڕینەوە بۆ ئێستاکە . . . !!

خواریەکان ئەوەندە زۆرن، نازانین کامەیان راست کەینەوە. .

باسی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی نوێ لە ١٩٧٦و قۆناغەکانیمان زۆر گێراوەتەوە تا گەیشتن بەڕاپەڕینی١٩٩١. . بووە بەحیکایەتی مێش، بۆیە ئەمجارە بەدیوەکەی تری دا دەیگێڕینەوە . .

١ ــ دەسەڵاتی بەعس دوای ساڵی ١٩٧٥ی هەرەسی شۆڕشی ئەیلول، توانی ئامانجەکانی دژ بەکورد بەجێ بگەیەنێت، هەرلەگۆڕینی دیموگرافیای کوردستان بە چۆڵ کردنی دێهاتی سنورەکان و تەعریب کردنی بەردەوامی شارو شاورۆچکەکان، بەبێ پشو .

٢ــ لەڕوی فەرهەنگ و کلتورەوە توانی بەیارمەتی نوسەری سازشکاروبەزیو دۆڕاوەکانەوە دەزگای پەخش وچاپەمەنی فەرهەنگی ساختە و جاشقەڵەم دامەزرێنێت، بتوانێت کلتوری کوردی پێ زڕو نەزۆک و بێ دا‌هێنان بکات، تا ئێستاو نەمانی بەعس و لەسایەی حوکمی کوردیدا ئەو دەزگایانە بەردەوامن وخۆیان خۆیان بەرهەم دەهێننەوە . .

*****.

خۆئەگەربەعس جەنگی هەشت ساڵەی ساڵی هەشتاکانی بەرپا نەکردایە، ئێستا کوردستانی باشور دەبووە چیرۆکێکی رابوردو لە پاکتاو کردنی نەتەوەیی دوای چیرۆکی پاکتاوی ئەرمەنی و جولەکە . .

ئێستا باش دەیزانین هیچ کاتێک شۆڕشی نوێ نەیتوانیوە پرۆژەو پلانەکانی دەسەڵاتی بەعس بەتەواوەتی پوچەڵ بکاتەوە . . ئەوەی شۆڕشی نوێ بۆی کرابێت تەنها پاراستنی خۆی بووە وەکو دیعایەیەکی چەکداری و هیچی ترلە ناوچە پەرواێزی و خۆڵەمێشیەکانی کە هەرگیز مەترسی گەورە نەبون لەسەر دەسەڵاتی بەعس، نامانەوێت بچینەسەر خوێندنەوی دیوە سلبیەکانی براکوژی و پاوەنخوازی دوبەرەکی یەکێتی وپارتیەوە . . بەمەندە وازی لێ دێنین . .

دەسەڵاتی بەعس پاش گیرۆدەبونی بەجەنگی ئێرانەوە، لەچارەسەری ناوخۆدا سەرکەوتوبو. .
ئەوەش بە چەکدار کردنی خێڵ و قەبیلە و ئاغاو کوێخا نیوە گیانەکانی کورد، توانی هێزێکی نزیک نیو ملیۆنیان لێ ڕێک بخات بۆدو مەبەست :

١ ـ پاراستنی پشتی بەرەکانی جەنگ . .
٢ ــ سەرکوت کردنی هیزی شۆڕش و یاخیگەریەکانی دژ بەدەوڵەت . .
لە ژێر ناوی فەوجی سوک و مەفرەزەی تایبەتی و تەواری و هیزی تری گرێ دراو بە سوپای عیراقەوە . .

بەجۆرێک تا ڕاپەڕین هێزی پێشمەرگە و چەکداری شۆڕش ڕێژەیەکی وەها نەنوێنن لەچاو ژمارەی چەکداری فەوجی سوک ( جاش) دا. .

تا ئێرە گرنگە بۆ دەروازەی باسەکەمان کە ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕینە . .

******

ڕاپەڕین نەخشەی سەرەتای لەناو کەمینەی شۆڕش دا داڕێژرا وەکو ڕیسکی یەک سەرکردە، بەجۆرێک سەرکردەی تر وا خامۆش وخاپێنراو بێ هیوا بون، ئەو پیلان و بابەتانەی داڕێژەرەکەیان بەجۆرێک لە مەحاڵ وبێ عەقڵی دەزانی . .
هاوکات، بەسود وەرگرتن لەزروفی پەلاماردانی کوەیت و دواتر تێکشکانی سوپای عێراق لە کوەیت دا ودروست بونی هەڵگەڕانەوە لەناو سوپای عیراقی دا، بوە هۆی راپەڕینی ( شەعبانیە) ی شیعەکانی باشوری عیراق . .

سەرجەمی ئەمانە توانیان دیواری ترس بڕوخێنن و توڕەیی خەڵکی کورد ئاڕاستە بکەن و بەگشتی هێزی میلی دژ بەدەسەڵاتی بەعس بەتەواوی یەکلایی کردەوە بە هێزی چەکدارەکانی جاش و سەر بەدەوڵەتیشەوە بون بە هێزی ڕاماڵینی دەسەلاتی بەعس لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان و تادەگات بە کەرکوک و خوارترێکیشیەوە لەماوەیەکی پێوانەیی یەک دو هەفتەیی دا . .

******

تائێرە ڕاپەرێن کردارێکە هێزی راستەقینەی میلی کوردە، دەربڕینی ویست و ئیرادەی ئازادی سەربەخۆ ییە بەبێ هیچ خەوش و ڕەخنەیەک . . هەرتوانج لەکەدارکردنێکی نەزانین و بێویژدانیە . .

*******

ئەوەی بەدوای ئەوەدا دێت، لە بەرگری نەکردن وبەزین تا دەگات بە کۆڕە و، سازش و ئەملالاماچکردنی سەدامی دیکتاتۆر دەست پێ دەکات بۆ هەڵبژاردنی پەڕلەمان و ساختەکاری و دەوڵەتسازی دو حیزب وبەشکردنی دەسەڵات و داهات . . مایەی کاری پارت و سەرکردەکانە، هەموی دەکاتە لەکەو خەوش وپەڵەی شەرم و شورەیی کە ئەمڕۆژانەی پەشێمان بونەوەی سازاندووە لای نەوەیەکی کۆن و نوێ . .
لەهەمو ی بەد تر گێرانەوەی شێوازی دەسەلاتی بەعسی لەناوچو بە دڵدانەوە وبوژاندنەوە ی میسۆدی جاشێتی، بەکارهێنانی تین و تاوی راپەڕین و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی بۆبەرژەوەندی خێڵ و بنەماڵە و حیزب و گروپ و باندی مافیایی و پوچەڵ کردنەوەی خەونی سەرفرازی میلی وتاریک کردنی ئایندە . .
ساختەکاری هەڵبژاردن و بەداهۆڵ و دوکان کردنی پەڕلەمان و دورست کردنی حوکومەتی قوڵ و مافیا سیفەت، تا دەگات بەگێرانەوەی سەردەمێکی تاڵ و دزێو تر لەدەسەلاتی دەولەتی بەعس . .

سەرەنجامی ٢٧ساڵی قۆرخ کردنی دەسەڵات و بە دو حیزب، دەبێت بە کاری سڕینەوەی ئامانجە ڕاستەقینەکانی ڕاپەڕین بە کۆت و بەند کردنی ئازادی و لەباربردنی سەربەخۆی .

. . وادەکات :
( خەڵکی سادە خۆزگە بخوازنەوە بەکفن دزی پێشو . . )

. . . . . . . .
*************************
سەعید عارف باپیر
ستۆکهۆڵم
٢٠١٨/٣/٧

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu