له‌ حاجی مامه‌ند بووم ... ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

وانه‌كانی ژیان :

له‌ سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 1983 گه‌یشتمه‌ باره‌گای حزب له‌ دێی حاجی مامه‌ندو هاوكات باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی یه‌كێتی نێشتمانی كوردستان (ینك) له‌وێ بوو به‌ هوێ لووتبه‌رزی (ینك) وسیاسه‌تی قورخكاری نێوان ینك وپارتی ( پدك) كه‌ ینك ناهێڵیت پدك بێته‌وه‌ ناوچه‌كانی سلێمانی و به‌ شێك له‌ ناوچه‌كانی هه‌ولێرو پدك رازی نابێت ینك بچێته‌ ناوچه‌كانی بادینان و بوچوونه‌كانی حزبی شیوعی عێراق (حشع) وه‌ك ئه‌ندامێكی به‌ره‌ی جودهه‌وڵی ده‌دا ئالوزی وناكوكی له‌ نێوان لایه‌نه‌كان نه‌مێنێت.

ینك به‌ هوێ كه‌سانی گومراوو ئاغاو ده‌ره‌به‌گ به‌شێكی باڵاده‌ست بوو له‌ دروستكردنی ئاڵوزی و، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 1980 وه‌ ده‌ستیانكرد به‌ پروپاكه‌نده‌ی هیچ و پوچ بؤنموونه‌ له‌ ئایاری هه‌مان ساڵد له‌ رؤژێ 1 ئایار بؤ سوكایه‌تی پێكردن به‌رپرسێكی یه‌كێتی له‌ وتاره‌كه‌یدا شه‌كری شكاندو وتی ئێمه‌ ( داڵده‌ی !؟) حزبی شیوعی عێراقماندا داوه‌ وه‌ك بڵێت كوردستان ته‌نها موڵكی ئه‌وانه‌و، ئه‌و گه‌ره‌لاوژه‌یه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ ده‌نگیدایه‌وه ناو رێكخستنه‌كانی حزب وپێشمه‌رگه‌و به‌ كارێكی خراپ و دوژمنكارانه‌ ناوبراو تا ماوه‌یه‌ك حزب هه‌وڵی هێوه‌ركردنه‌وه‌ی بارودؤخه‌كه‌ی ده‌داو ئه‌و ره‌فتاره‌ یه‌كێك بوو له‌ سه‌دان ره‌فتاری له‌و چه‌شنه‌و ده‌ر هه‌ق به‌حزبه‌كانی ترو هه‌رده‌م له‌ هه‌ڵكشانا بوو.

ــ له‌ مانگی شوباتی 1983 له‌ دێی قوله‌گیسكانی شارباژێر نوێنه‌ری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان (ینك) ئاسو نوری له‌ گه‌ل نوێنه‌رانی به‌ره‌ی (جود) پارتی دیموكراتی كوردستان (پدك) و حزبی سۆشیالیستی كوردستان (حسك) به‌ مه‌به‌ستی ئاشتبوونه‌وه‌و وازهێنان له‌ قورخكاری و شه‌ری یه‌كتری رێكه‌وتنێكیان واژوو كردو شایانی باسه‌ دوو ئه‌ندامی حزبی شیوعی عێراق هاورێیان { عه‌بدوڵلا قه‌ره‌داغی ــ مه‌لا عه‌لی و شیخ سعید} وه‌ك شایدحاڵ و چاودێر ئاماده‌بوون هه‌رچه‌نده‌ حزب له‌ به‌ره‌ی جود بوو به‌ڵام دژی شه‌ربوو، له‌ پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ مانگی ئازارو نیسان (ینك) له‌ ده‌وروبه‌ری دێی چاڵه‌ خه‌زێنه‌ به‌بێ گوێدان به‌و رێكه‌وتنه‌ شه‌ری دژ به‌ (پدك وحسك وپاسۆك) هه‌ڵگیرساندو مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ینك له‌ رێی جێهازه‌و هاوری ده‌كردو هانی چه‌كداره‌كانی ده‌داو ده‌‌یوت ئه‌م خایینانه‌ بكوژن و ده‌ریان په‌رێنن و، ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و زه‌ره‌روزیانێكی زۆر به‌ر هێزه‌كانی جود كه‌وت.

ــ رؤژێكیان تووشی سه‌ر ئێشه‌ بووم ودوكتور هه‌ڤاڵ ده‌رزییه‌كی لێدام و له‌ پاش كاتژمێرێك هه‌ستمكرد باری ته‌ندروستیم خراپتر بووه‌و پێستی له‌شم ره‌ش ده‌‌بێت و ده‌‌رژێمه‌وه‌و دكتوریان ئاگادر كردو ئه‌ویش به‌ قه‌ڵه‌مباز له‌ خه‌سته‌خانه‌كه‌ی حزب گه‌یشته‌ باره‌گای مه‌ڵبه‌ند ( نێوان خه‌سته‌خانه‌كه‌ و مه‌ڵبه‌ند 100 ــ 150) مه‌تر بوو منی بینی یه‌كسه‌ر وتی ژه‌هراوی كراویت ودیاره‌ ئه‌و ده‌رزییه كه‌ به‌كارمان هێنا ژه‌هرای بووه‌و هاوری به‌هادین نوری هات و منی دی ورووی كرده‌ هه‌ڤاڵ وتی جێتان زیندانه‌و پێویسته‌ له به‌رچاوم نه‌بیت، دوكتور هه‌ڤاڵ وتی : هیچ دامه‌پؤشن و بزانن كێ ده‌رزییه‌كانی ناردووه‌و كێ هیناویه‌تی دیاره‌ حزبی به‌عس ده‌رزی ژه‌هراوی ره‌وانه‌ی باره‌گاكانی حزب ده‌كات و ئێستا كاتی لێپرسینه‌وه‌ نییه‌ با دوو سێ پێشمه‌رگه‌ یارمه‌تیم بده‌ن هاورێ ببه‌مه‌ خه‌سته‌خانه‌كه‌و هه‌وڵده‌ده‌م چاره‌سه‌ری بؤ بدؤزمه‌وه‌و منیان هه‌ڵگرت و گه‌یشتمه‌ خه‌سته‌خانه‌ و هه‌ڤاڵ دوو سێ ده‌رزی تێكڵاو كردو وتی هیوادارم هه‌ڵگه‌رانه‌وه‌ی پێستت به‌ره‌و ره‌شی رابگرێت و له‌ شانسی من دوای رؤێك دوكتور نازم جواهری( دكتور دڵشادو دوكتور ئیمان سه‌لام عادل ) گه‌یشتن وبؤ ماوه‌ی چل رؤژ له‌ ژێر چاودێری دوكتور دڵشادو دكتوره‌كان بووم وچاكبوومه‌وه‌ و، داوام له‌ هاورێ بابی سه‌لام كرد له‌ دكتور هه‌ڤاڵ هاوریی خوشه‌ویستم خؤش بێت و كاره‌كه‌ی به‌ مه‌به‌ستی چاكبوونه‌وه‌ی من ئه‌نجامداوه‌و زؤر هاورێمه‌ و ئه‌و كاره‌ كاری به‌عسییه‌كان بووه‌.

ــ بؤ 31 ئازار جه‌ژنی دامه‌زراندنی حزب هاورێ به‌هادین كؤبوونه‌وه‌ی پێكردین و بریاردرا ئاهه‌نگ بگێرێن و خؤی وتاری حزب بخوێنێته‌وه‌و منیش وتاری لاوان وپێشمه‌رگه‌و مه‌به‌ستی هاوری ئه‌وه‌ بوو سه‌نگ و قورسایی حزب پیشانی خه‌ڵكی دێی و میوانه‌كان ( یه‌كێتی) پیشان بده‌ێن و، هه‌رواش بوو له‌ 31 ی ئازاردا هاورێ به‌هادین وتاری حزب و منیش وتاری لاوان و پێشمه‌رگه‌ خوێنرانه‌وه‌و له‌ پاش  گؤرانی و هه‌ڵپه‌ركی ئاهه‌نگ كؤتایی پێهات.

ــ هاورێ به‌هادین وه‌ك به‌رپرسی یه‌كه‌می مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و كه‌ركوك دژی سیاسه‌تی حزب بوو نیازی هه‌بوو له‌ گه‌ڵ به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی حزبێكی سیاسی دروست بكه‌ن وهه‌ر له‌و رووه‌وه‌ دژایه‌تی هاورێیانی رێكخستنی ده‌كرد كه‌ هه‌موویان عه‌رب و كادیری لێهاتووی حزب بوون به‌ سه‌رپه‌رشتی هاورێ عه‌دنان عه‌باس ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی و شایانی باسه‌ هه‌ندی له‌و هاوری قاره‌مانانه‌ شه‌هید بوون وه‌ك : هاورێ ره‌سمییه‌ جه‌بر ( دایكی لینا) و هاورێ شاكر و ژماره‌یه‌كی تریش و پرؤژه‌كه‌ی ئه‌بو سه‌لام سه‌رینه‌گرت و بووه‌ هؤی سركردنی وپاشان بانگ كرا بؤسه‌ركردایه‌تی حزب بؤ لێكولینه‌وه‌ به‌لام هاورێ بابی سه‌لام رایكردو ئه‌وه‌ش بووه‌ هؤی ده‌ركردنی له‌ حزب.

‌21/6/2021

 

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu