موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له كه‌ناڵی شه‌رقییه‌ی عێراقی هێرشی كرده سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقداو وتی ئه‌وه‌ی رووئه‌دات له توندوتیژی و گه‌نده‌ڵی زۆر ئاسایه چونكه سیاسییه‌كان گه‌نده‌ڵ ودزن و ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستی من بێت هه‌رهه‌موویان ره‌وانه‌ی زبڵدان ئه‌كه‌م و فرێانئهدهم بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر به‌زمی تایفه‌گه‌ری و پشكپشكێنه‌و پاشان شه‌كری شكاند‌و وتی من وه‌ك باوك سه‌یری خۆپیشانده‌ران ئه‌كه‌م و جاروبار گوێیان رائه‌كێشم و ته‌مێیان ئه‌كه‌م و له كۆتایی چاوپێكهتنهكهی به بیری مه‌زهه‌بی تاریكستان و بیری شۆڤهنیستێكی عروبه‌یی هێرشیكرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به مێلیشیا ناوی برد‌و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌ی كرد‌و وتی ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكرێت منیش "" لقه‌كانی ئاشتی"" ــ (سرایا السلام) هه‌ڵئه‌وه‌شێنمه‌وه. و
موقته‌دا سه‌در كابرایه‌كی پۆپولیزم* 1 و ئۆلێگارشییه**2رارایهو هه‌ر رۆژێك له سه‌ر ئاوازێك ههڵئهپهرێ و، پێیه‌كی له عێراقه و ئه‌وه‌ی تریان له ئێرانه‌و خۆی به پاڵوان دائه‌نێت و ئه‌ڵێت من خاوه‌ن هێزم و هیچ هێزێك ناتوانێت من له گۆره‌پانی ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه و، خاوه‌نی ( سوپای مه‌هدی و سرایا السلام) م بۆیه هه‌ركه‌سێك داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یان بكات منیش مه‌رج و سنوریان بۆ دائه‌نێم.
موقته‌دا سه‌در جه‌ختله‌وه ئه‌كاته‌وه قاره‌مانی میللییه و سه‌ر به هه‌ژارانه‌و پشتگیری‌یان لێئهكاتبهڵام له ناو خه‌ڵكدا چاره دێزو ره‌شه‌و ده‌ستی هه‌یه به هۆی تاقمه درنده‌كه‌ی به‌ناوی ( كڵاو شینه‌كان) له گرتن و ئازاردان و كوشتنی خۆپیشانده‌ران و سووتاندنی خێوه‌ته‌كانیان و، له به‌غداو شاره‌كانی تر چوونه‌ته سه‌ر ماڵی خۆپیشانده‌ران بۆ ترساندن و تۆقاندنی كه‌سوكاریان و، ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ری بێ ئه‌خلاقییه‌و ته‌نها له كه‌سیكی ئاینمهزههبێكی دوگما*** وه‌ك موقته‌دا سه‌در ئه‌وه‌شێته‌وه.
موقتدا سه‌در له پاش ده‌ركه‌وتنی له ساڵی 2003 تا ئه‌مرۆ تاوانباره به كوشتنی مه‌جید ئه‌لخوئی له پاش هاتنه‌وه‌ی له بریتانیا‌و، موقته‌دا ئه‌یزانی كه‌سایه‌تی مه‌جید له‌ناو شیعه‌كاندا زۆر به‌هێزه‌و پاشه رۆژ بۆی ئه‌بێته به‌ربه‌ست و كوسپ و، بۆیه بریاریدا ئه‌و كاره نامرۆڤانه ئه‌نجامبدات و، به لاوازی ده‌ستی كرد به كوشتنی نه‌یارانی و به بیانووی پروپووچ وه‌ك خه‌بات له دژی ئه‌مریكا خۆی برده پێشه‌وه‌و ناوی دهركردو، توانی سوپای مه‌هدی و لقه‌كانی به‌ناو ئاشتی له پاشماوه‌كانی عوده‌ی سه‌دام حوسه‌ێن و شه‌لاتی و سه‌رسه‌ری وچهقۆكێشهكانی به‌عسی عه‌ره‌بی پێكبێنێت و، به هۆی ناوی باوكییه كه له‌لایه‌ن سه‌دام حوسه‌ین له سیداره‌درا موقته‌دا كه‌مه كهمهبوو به‌و كه‌سه به‌شدار بێت له سیاسه‌تی عێراق و به‌رێوه‌بردنی و، موقتهدائهڵێت هه‌موو سیاسییه‌كان دزن بۆ نموونه تاقمه‌كه‌ی وخۆی ده‌ستی باڵایان هه‌بووه له دزێنی پاره و سامانێكی یه‌جگار زۆر.
موقته‌دا سه‌در بێ ههڵویستهو زوو زوو خۆیئهگۆرێت رۆژێك ئه‌بێته "" شۆرشگێر"" و كه‌س هاوتای نییه‌و، رۆژێكی تر ئه‌بێته مه‌لا و له ترسان روو ئه‌كاته ئێران گوایه عیلم وبیری ئیسلامی ئه‌خوێنێت و، هانی تاقمه‌كه‌ی ئه‌دات بۆ كوشتن و برین و وه‌رگرتنی باج و، ده‌م ئه‌بات بۆ پێشمه‌رگه كه له د‌ستووری عێراقداجێی وه‌ك پارێزه‌ری خاكی وڵات ناوی هاتووه.
پێویسته موقته‌دا سه‌در باش بزانیت پێشمه‌رگه دوێنی له شاخ به‌رنگاری رژێمی سه‌دام و به‌عسی بووه‌ته‌وه‌و، خاكی كوردستان وعێراقی له ته‌وژمی دوڵه‌تی ئێسلامی ( داعش) پاراستووه‌و تا ئێستا وه‌ك هێزه‌كانی تر كه‌سیان نهكوشتووهو، ناو‌و شكۆی كوردستان له رێی خه‌بات و تێكۆشانی پێشمه‌رگه‌وه وهدستهێنراوهو، پێشمه‌رگه بووه به چه‌قڵی چاوی دوژمنان.
نووسه‌ران و رۆژنامه‌وانان ورۆشبیران و كه‌سایه‌تییه‌كان داوا له موقته‌دا سه‌در ئه‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی مۆدیرن و هاوچه‌رخ له گه‌ڵ كێشه‌كانی عێراق ره‌فتار بكات و، دوور بكه‌وێته‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانی له گه‌ڵ وڵاتان و ئه‌وه‌نده سه‌ردانی ئێران و لوبنان نه‌كات و، نه‌خشه گڵاوه‌كانی پاسدران و حزبوئڵڵا نه‌هێنێته عێراق و، كه‌مێك ئارام و هێور ببێته‌وه‌و، به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك ده‌م پاك بێت و، جارێكی تر خاوه‌ن ( كڵاو شینه‌كان) نه‌نێرێته ناو خۆپیشانده‌ران و خوێنیان نهرژێنێت و، وا نه‌زانێت هه‌ر خۆی له گۆرهپانهكهدایهو، ئاورێك بداته‌وه له جموجوڵی پێشمه‌رگه و، تیكۆشانی دژ به رژێمی خوێنرێژی سه‌دام وبه‌عسی عه‌ره‌بی.
موقته‌دا سه‌درو هادی عامری به پاڵپشتی ئێران و محه‌مه‌د كه‌وسه‌رانی نوێنه‌ری حزبوڵڵای لوبنانی له عێراق ناوی محه‌مه‌د ته‌وفیق عهلاوییان كاندید كردووه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و، عه‌لاوی ئه‌وه‌نده گه‌نده‌ڵه نوری مالكی گه‌نده‌ل به دزینی پاره و سامانی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن تاوانباری كردوو" خۆپیشانده‌ران هه‌ر له به‌غدا تا ئه‌گاته شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق هاوار ئه‌كه‌ن محه‌مه‌د عه‌لاوی مه‌رفوزه ( نایانه‌وێت و ره‌تی ئه‌كه‌نه‌وه) به‌ڵام موقته‌داو عامری پشتگیری ئه‌كه‌ن و، ئه‌یانه‌وێت ته‌نها بۆ ههفتهیهكیشبێت عه‌لاوی ببێته سه‌رۆك وه‌زیران و، دیاره نه‌خشه‌ی گڵاوو چه‌په‌ڵیان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی راپه‌ریوو خۆپیشانده‌ران هه‌یه.
موقته‌دا سه‌در سور ئه‌زانێت پێشمه‌رگه ده‌ستی له كوشتنی خۆپیشانده‌ران نییه به‌ڵكو كڵاو شینهكانی خۆیه‌تی به چهقۆو هه‌راوه( داری ئاماده كرا‌و بۆ لێدان) و ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ چوونه ناو خۆپیشانه‌كانی به‌غداو نه‌جه‌ف و میسان و خه‌ڵكی بێ‌تاوان بوونه‌ته قوربانی و، ئه‌مرۆ بێت یان به‌یانی رۆژی سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئوكتۆبه‌ر دێته‌دی و، موقته‌داو عامری و خه‌زعه‌لی و هاوشێوه‌كانیان ئه‌درێنه دادگا‌و، هه‌ر له ئێستاوه پیویسته وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وه‌ڵامی موقته‌دا بداته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده گومراو گێل و ده‌م پیس نه‌بێت.
ئه‌گه‌ر شوفهنیسته عه‌ره‌به‌كان و هه‌ڵگرانی بیری ئاینی تاریكستان و، موقته‌دا سه‌در نموونه‌یه‌كه له‌و بابه‌ته هێرش بكه‌نه سه‌ر كورد‌و گه‌لی كوردستان و، به ئاشكرا دوژمناییتیمان بكه‌ن و، پێشمه‌رگه به مێلیشیا ناو ببه‌ن، ئه‌بێ كورد‌و گه‌ڵی كوردستان چاوه‌ریێی چیبن ؟، به رای من باشتر وایه كورد به‌بێ ترس و دڵه‌راوكێ و ئازایانه سه‌ربه‌خویی كوردستان رابگه‌ێنێت و دوژمنان باهه‌ر زورنا بژه‌نن و هه‌ر وه‌ك ئه‌مرۆیان له ده‌ستدێ و، ئه‌وتا سه‌در ئه‌ڵێت كورد ناتوانێت عێراق دابه‌ش بكات و ئێمه ناهێڵین.
27/2/2020
تێبینی :
*پۆپولیزم { Populism} : به عه‌ره‌بی ( الشعبوي) به‌وكه‌سانه ئه‌وترێت كه به دوای پیشتگیری راسته‌وخۆ ئه‌گه‌رێن بۆ به‌رهه‌ڵستی دامه‌زراوه ساكاره‌كانی دیموكراتییه‌ت و، یاریكردن به هه‌ستی خه‌ڵك وبیروباوهریان و، وا ئه‌زانن هه‌ر ده‌نگی خۆیان ره‌سه‌نه و ئه‌وان نوێنه‌ری خه‌ڵكن.
** ئولێگارشێیه { Oligarchy} : جۆرێكه له شێوازه‌كانی حوكمی سیاسی و، له‌م جۆره حوكمی كه‌مینه زاڵه و بریاردانی سیاسی به‌ده‌سته‌وه‌یه و، هه‌موو لاكانی تر دوورئه‌خاته‌وه له پرۆسه‌ی دروستكردنی بریاری سیاسی و، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه دژ به دیموكراتییه‌ته.
*** دۆگما ــ دۆگماتیزم { Dogmatizim } جۆرێكه له بیری وشك ( ده‌به‌نگ) كه‌سێك بیروباوه‌ری خۆی لای گرنگه به راده‌یه‌ك نایه‌وێت سه‌یری بیروراكانی دژ به خۆی بكات.