له رۆژی ده‌ستپێكردنی خۆپیشندانه‌كانی به غداو شاره‌كانی ناوه‌راست و خوارووی عێراق تا ئه‌مرۆ حزبه شیعه‌كانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ژێر چاودێری و سه‌رپه‌رشتی پاسداران و سوپای ئێران خه‌ریكی پیلان دارشتنن بۆ سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی راپه‌ریوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌رچی توانایان هه‌یه خستووه‌ته‌گه‌رو چه‌ندین جار ناویان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پاڵاوت و له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ران ره‌تكرانه‌وه‌و له دواییدا محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاویان هێنا و یه‌كسه‌ر له گۆره‌پانی ته‌حریر وێنه‌كه‌یان هه‌ڵواسی و له ژێره‌وه نووسییان ره‌تی ئه‌كه‌ینه‌وه‌و نامانه‌وێت.
عه‌لاوی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران یان نه‌بێت هیچ له بارودۆخی عێراق ناگۆرێت و شیعه‌كانی سه‌ر ده‌سه‌ڵات پشتیان به ئێران قایمه‌و بێباكانه قسه ئه‌كه‌ن و لوتبه‌رزانه بریار ئه‌ده‌ن و هه‌ره‌شه له كورد‌و سوننه ئه‌كه‌ن بەوەی بەهۆی دەستتێوەردانی هەندێ لە بەرپرسانیان لە پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران ئەگەری ئه‌وه‌ی هەیە هەردوو پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی پەرلەمان لەدەست بدەن.
بۆ فریودانی خه‌ڵك وه‌ك كاری هه‌میشه‌یان سه‌ركرده‌كانی شیعه په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر درۆ‌و ئه‌ڵێن ئه‌وه ته‌نها ئێمه نه‌بووین محه‌مه‌د عه‌لاوی كاندید بكه‌ێن به‌ڵكو هه‌موو پێكهاته‌كان بوون به كورد‌و سوننه‌وه پێشوازیان لێ كردووه بۆ دروستكردنی حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی وه‌زیره‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی پشكپشكێنه و، هه‌موو كوتله سیاسییه‌كان رێككه‌وتوون و ته‌بان بۆ هه‌ڵپژاردنی حكومه‌تێكی نوێ كه توانای له گێرانه‌وه‌ی شكۆێ ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌بێت و، دابینكردنی ئاسایش و كاركردن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و گێرانه‌وه‌ی متمانه به پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق.
له به‌غدا تا ئه‌گاته حیلله‌و، كه‌ربه‌لا، نه‌جه‌ف، دیوانیه، ناسریه، سه‌ماوه، كوت، عیماره‌و به‌سره خۆپیشانده‌ران و جه‌ماوه‌ری راپه‌ریو وێنه‌كانی محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوییان هه‌ڵواسیوه و، ئه‌وان عه‌لاویان ناوێت وهاوار ئه‌كه‌ن حكومه‌تێك دروست بكرێت بتوانێت داخوازییه‌كانیان بێنێته‌دی و، حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی
كاربه‌رێكه‌ر بدریته دادگا چونكه زیاتر له 700 كه‌سی كوشتووه‌و نزیكه‌ی 25 هه‌زار بریندار‌و سه‌قه‌ت هه‌یه و هه‌زاران كه‌س رفێنراون و بێسه‌روشوێنن به‌ڵام له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه‌س عه‌لاوی ناوێت و ئه‌ویش دڵی خۆشه كابینه‌كه‌ی ئه‌باته په‌رله‌مانی عێراق و حزبه شیعه‌كان جگه له تاقمه‌كه‌ی نوری مالكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی پشتكیری لێوه ئه‌كه‌ن و ئه‌مه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه ئێران هه‌موو هه‌وڵێك ئه‌دات ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی كورتیش بێت عه‌لاوی ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران و، له رێێ ئه‌وانه‌وه جارێكی تر‌و به شێوازێكی توكمه‌تر جێ پێی خوی ئه‌كاته‌وه.
حكومه‌ته‌كانی عێراق له دوای پۆل بریمه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی : ئه‌یاد عه‌لاوی، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، نوری مالكی، حه‌یده‌ر عه‌بادی و عادل عه‌بدولمه‌هدی یه‌ك له دوای یه‌ك به رێكه‌وتن (ته‌وافق) و پشكپشكێنه دروستبوون و، ئه‌مرۆ محه‌مه‌د عه‌لاوی ئه‌یه‌وێت دوور له رێكه‌وتن و پشكپشكێنه حكومه‌ت دروست بكات و، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش قورسه‌و ئاسان نییه و هیچ حزبێك پێی رازی نابێت و، تا ئێستا پروگرامی كابینه‌كه‌ی دیار نییه‌و، ئه‌یه‌وێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه وه‌ربگرێت و، خۆپیشاده‌ران له یه‌كه‌مین رۆژی راپه‌رینه‌كه‌یان داوایانكرد ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه چونكه به فێل و ده‌نگ كرین و ته‌زویر ده‌ستبه‌كار بووه.
محه‌مه‌د عه‌لاوی سۆزی زۆری به خۆپیشانده‌ران داوه وه‌ك به‌دواچوون و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه خۆپیشاده‌رانیان كرده ئامانج له گرتن و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجدان و كوشتن و برینداركردن و رفاندن و، نه‌هێشتنی مێلیشیاكان و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و نه‌هێشتنی بێكاری و هه‌ژاری له نێو كۆمه‌ڵگاداو زۆر شتی تر‌و، ئه‌وش ئاسان نییه و، كێ زامنی جێبه‌جی كردنی ئه‌و ئه‌ركه قورسانه ئه‌كات.
محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی ( سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو) لوتبه‌رزانه ره‌فتاری كردووه‌و، وا خۆی ده‌رخستووه دووره له ئێران و حزبه شیعه‌كان به تایبه‌ت تاقمه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌درو هادی عامری ژێر به ژێر كار ئه‌كه‌ن و، له‌م رۆژانه‌ی دواییدا شاندی پارتی و یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو چووه به‌غدا و، له گه‌ل عه‌لاوی كۆبوونه‌وه‌و عه‌لاوی ملهورانه‌و بێ‌باك قسه‌ی كردووه‌و راشكاوانه وتوویه‌تی من به ئاره‌زووی خۆم خه‌ڵك بۆ وه‌زاره‌ته‌كان په‌یدا ئه‌كه‌م و، ئه‌گه‌ر ئێوه رازی نین به شێوازی كاره‌كه‌م ئه‌توانن ده‌نگ به كابینه‌كه‌م نه‌ده‌ن و، دیاره عه‌لاوی كابرایه‌كی له خوێ باییه‌و بێشه‌رمانه، وه‌ك هه‌موو شۆڤه‌نیسته‌كانی عه‌ره‌ب و ئیسلام ئه‌یه‌وێت كورد بچوك پیشانبدات و سور ئه‌زانێت دووه‌مین نه‌ته‌وه‌یه له عێراق.
حزبه شیعه‌كان خاوه‌نی چه‌ك و مێلیشیان و عێراقیان گه‌یانده ئه‌وپه‌ری گه‌نده‌ڵی و چرنووكیان خستووه‌ته بیناقه‌قه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌و له‌مرۆدا محه‌مه‌د عه‌لاوی هاتووه‌و روو له شاندی كوردستان ئه‌كات وئه‌ڵێت : من خۆم وەزیرەکان دیاری ئه‌كه‌م و بەهیچ شێوەیەکیش قبوڵ نییە هیچ لایەن و کەسێک ده‌ستوه‌ردات لە دیاریکردنى وەزیرەکان و، من كابینه‌كه‌م رائه‌گه‌یه‌نم و ئه‌مه‌وێت "" شكۆ‌و هه‌ێبه‌ت "" بۆ عێراق بگێرمه‌وه‌و منیش پێویستیم به‌یارمه‌تی ئێوه‌یه‌و، ئه‌گه‌ر یارمه‌تیش ناده‌ن ئه‌وا سێ كورسییه‌كه هه‌تانه به به تاڵی به‌حێبهێڵن و، كورسی چواره‌م خۆم ده‌ستنیشانی ئه‌كه م و، سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌لسوكه‌وته‌ی عه‌لاوی كورد بووه به دووبه‌ش و، به‌شێكیان ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ئه‌ده‌ن و، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌ڵێن ئێمه ده‌نگ به كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی ئه‌ده‌ێن و، هیچ بەرهەڵستییەكمان نییە بەرانبەر بەكابینە وەزارییەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیری راسپێردراوو، بەشداریكردنی كۆمەڵی ئیسلامی و دەنگدان لەبەرژەوەندی كابینە سەربەخۆكەی عەلاوی لەكاتێكدایە كە هەریەك لە یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان رایانگەیاندووە ئەوان هیچ وەزیرێكی كورد لە كابینەكەی عەلاویدا قبووڵ ناكەن ئەگەر ئەو كەسە پشتیوانی هێزە كوردییەكانی هەرێمی لەگەڵ نەبێت و، ئاماژه به‌وه‌شكراوه پشتگوێخستنی کورد وەکو پێکھاتەیەکی سەرەکی لەپێکھاتەکانی عێراق کارێگەری نەرێنی ئه‌کاتە سەر دەستووری عێراق.
پێویسته كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بێت و، له گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان وعێراق بۆ وه‌دیهێنانی ئامانج وخواستی خۆپیشانده‌ران هه‌موو پێكه‌وه كار بكه‌ن له پێناو ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی به تایبه‌ت ئێران و توركیا.
محه‌مه‌د عه‌لاوی به‌ڵێنی داوه پارێزكاری له په‌رژه‌وه‌ندی حزبه شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران بكات و، پێشوه‌خت هه‌ریه‌ك له موقته‌دا سه‌درو هادی عامری پشكی خۆیان له حكومه‌تی داهاتووی عێراق مسۆگه‌ر كردووه به‌ڵام هه‌رچۆنێك تاوتۆێی عه‌لاوی بكرێت، هه‌موو ئاماژه‌كان راستییه‌ك ده‌رئه‌خه‌ن سه‌ركه‌وتوو نابێت و، عه‌لاوی له‌لایه‌ن حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كه‌ی نوری مالكی تاوانباره به دزی سامانی وه‌زاره‌تی گه‌یاندن و، بۆ ماوه‌یه‌ك خۆی شاردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌درێت به دادگا‌و لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی هێزه سیاسییه‌كان له‌م كاته‌دا ئه‌یانه‌وێت ئه‌م كابرایه زیندوبكه‌نه‌وه‌و كاتێك وه‌زیری گه‌یاندن بوو له حكومه‌ته‌كه‌ی مالكی خۆی له حزب ئه‌ڵڵای لوبنانی نزیك كرده‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت.
حزبه شیعه‌كان به خه‌یاڵی خۆیان محه‌مه‌د ته‌وفیق عه‌لاوی هانئه‌ده‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان ده‌ر بكات و، ئه‌مریكا پشتگیری له عه‌لاوی ئه‌كات و، دوور نییه پیاوی خۆیان بێت.
24/2/2005