مانگ چييه ؟!
كوليره يهكی سوتاوه. .
پرچی سنه وبهر؟!
گوريسێکی بڕسكاوه.
كانی ڕونی به ر مانگه شه و؟!
ئاوی جيزمه ی به جێماوه
له چاو
روخسار و كه زيه و چاوهكانتا
کچه
گهريلا و شه رڤان و پێشمه رگه.
هێندەبەرزن
هیمالایا
گلەیی، لەبەختی خۆی دەکا
کە ناگات بە . . پاژنەی پێتان !!
ئەو زەمانە بەسەرچوو. .
بێریڤان، مانگا بدۆشێ
ئەمڕۆ . .
بێریڤان، گەریلایە . . گەریلا.
ئەو زەمانە بەسەرچوو. .
( ئارین میرکان )* بشوغڵێ
ئەمڕۆ . . شەهید ئارین
سونبولی شەڕڤانانی ( کوبانی ) یە
ئەو زەمانە بەسەرچوو. .
رەنگین** تەشی بڕێسێت
ئەمڕۆ . . رەنگین
یەکەمین ژنە ( پ م ) ی شەهیدە
*ئارین میرکان لە رێکەوتی ( ٢٠١٤/١٠/٥ ) دا پاش شەڕێکی دەستەو یەخە لە ( مشتە نور ) ی کوبانی خۆی بە تیرۆریستانی داعشدا تەقاندەوە و بیست تیرۆریستی بە سزای مەرگ گەیاند.
**رەنگین فەرماندەی فەوجی ژنان لە ( ٢٠١٤/ ١٠/ ١٢ ) لە میحوەی کەرکوك لەئەنجامی تۆپبارانی داعش بەسەختی بریندار بو پاشان شەهید بو، وە بوە یەکەمین ژنە پێشمەرگەی شەهیدی هەرێمی کوردستان.
.
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی