هاتنی سوپای ئیسلام بوَ كوردستان … ژیلوان شوَڕش محمد سالح - به‌شی سێهه‌م

پاش ئه‌وه‌ی له‌ شه‌ڕی نا به‌رامبه‌ره‌ی هه‌ولێردا، به‌ هه‌زاره‌ها لاوی كورد كوژراو خه‌ڵتانی خوێن بوو، پاشا چاتلیسیش به‌ ده‌ستی زراری بن ازور به‌ نێزه‌كێكی ژه‌هراوی سنگی له‌تكراو كوژرا، به‌ڵام له‌ سوپای داگیركه‌ری عه‌ره‌بی موسوڵمانان ته‌نها 900 سه‌رباز كوژرا، كوژراوه‌كانیان هه‌ر له‌ جێگه‌ی خوَیاندا ناشت دوا به‌ دوای ئه‌م شه‌ڕه‌ خالیدی كوڕی وه‌لید ڕووی كرده‌ عبدالله‌ جندلی پێی ووت سوپایه‌ك به‌ره‌ و بڕوَ بوَ (ئه‌رموَته‌) ئه‌رموَته‌ دێیه‌كه‌ له‌ نزیك شاری كوَیه‌ كاتی عبدالله‌ جندلی به‌ڕێكه‌وت به‌ خوَی و سوپاكه‌یه‌وه‌، ده‌گه‌یشتنه‌ هه‌ر گوند و دیهاتێك تاڵانیان ده‌كردوو قه‌تڵ و عامیان ده‌كردن، سوپای ئیسلامی داگیركه‌ر زوَر دڵخوَش بوون به‌ كوَكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو مه‌ڕو ماڵاته‌، به‌ڵام پیاوانی ئاواییه‌كان به‌ نهێنی دێكانی خوَیان به‌ جێهێشتبوو، چبوونه‌ كه‌مینه‌وه‌ بوَ سوپای ئیسلامی داگیركه‌ر، توانیان هێزێكی باش دروست بكه‌ن و گه‌ماروَی سوپاكه‌ی عبدالله‌ جندلی بده‌ن پاش شه‌ڕێكی گه‌وره‌ی ده‌سته‌و یه‌خه‌ كورده‌كان توانیان عبدالله‌ جندلی بكوژن، سوپاكه‌شی ته‌فروتونا بكه‌ن، تاڵانیه‌كانیشیان لی بسێننه‌وه‌، هه‌واڵی كوشتنی عبدالله‌ جندلی و له‌ ناوچوونی سوپاكه‌ی گه‌شته‌ خالیدی كوڕی وه‌لید ئه‌ویش به‌شێك له‌ سوپاكه‌ی كوَ كرده‌وه‌و له‌ هه‌ولێر ڕوی كرده‌ ئه‌رموَته‌، له‌ پاش ڕوَژو نیوێك گه‌یشتنه‌ ئه‌رموَته‌، خالید كه‌وته‌ توَڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ له‌و ئاواییانه‌ی كه‌ عبدالله‌ جندلی و سوپاكه‌یان له‌ناو بردوه‌، خالید سوێندی خوارد ووتی ده‌بی هه‌موویان بكوژرێن تا ببن به‌ په‌ند بوَ ئه‌وانه‌ی دێنه‌ سه‌ر ڕێگای سه‌ربازه‌كانمان ئه‌وه‌ بوو هه‌موو ئاواییه‌كانیان تاڵانكردو هه‌موو پیاوه‌كانیشیان سه‌ربڕی، پاشان له‌ نزیك گوندی ئه‌رموَته‌ سوپاكه‌ی خالید خێوه‌تیان هه‌ڵداو به‌ چوار ده‌وری ئه‌رموَته‌ دیواری به‌ردی به‌هێز هه‌بوو ژماره‌یه‌كی زوَر له‌ گاوران و پاڵه‌وانانی كوردی زه‌رده‌شتی گوێیان له‌ ده‌نگی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئیسلامی داگیركه‌ر بوو، كه‌وتنه‌ جنێودان پێیان و ئه‌وانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ عبدالرحمانی كوڕی ئه‌بو به‌كری سدیق ده‌ڵێت جنێوه‌دابوین خوَمان ئاماده‌ كرد بوَ شه‌ڕێكی گه‌وره‌ ئێمه‌ش هه‌ر بوَ ئه‌وه‌ هاتبوین.

له‌ خوَ ئاماده‌ كردندا بوون بوَ شه‌ڕ سوپای ئیسلام عبدالرحمان ده‌ڵێت له‌ ناكاو بینیمان قه‌شه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن كافره‌كانه‌وه‌ هات كڵاوێكی سوری له‌ سه‌ردا بوو به‌ سواری ئێسترێكه‌وه‌ بوو له‌ دووره‌وه‌ هاواری كرد به‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌كی زوَرباش، زوَرمان به‌ لاوه‌ سه‌یر بوو كوردێك ئه‌توانێت به‌ عه‌ره‌بی قسه‌ بكات هاواری كرد قه‌ومی عه‌ره‌ب كی سه‌ركرده‌تانه‌ سوپا سالارتانه‌ با بێته‌ پێشه‌وه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌م، ده‌ست به‌جی خالید چووه‌ پێشه‌وه‌ لێی وتی من سه‌ركرده‌یانم، قه‌شه‌ پێی ووت هه‌تا ئێستا هیچ پاشایه‌ك نه‌یوێراوه‌ بێته‌ وڵاتی ئێمه‌و شه‌ڕمان له‌گه‌ڵدا بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ جێگایه‌كی دووره‌وه‌ هاتوون له‌ به‌ر خاتری خوا شتێكتان ده‌ده‌ینی كه‌ بیخوَن، بڕوَن لێره‌ ئه‌گینا تووشی شه‌ڕێكی سه‌خت ده‌بن له‌گه‌ڵماندا، خالید له‌ وه‌ڵامدا ووتی ووڵاتی كورد له‌ فارس و ڕوَم زیاتر نییه‌، كوَتایی به‌ قسه‌كانیان هات و قه‌شه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بوَ لای پاشاكه‌ی كه‌ ناوی پتروسی كوڕی كرباش بوو، قه‌شه‌ قسه‌كانی خالیدی گێڕایه‌وه‌ بوَ پاشا بتروس ئه‌ویش زوَر تووڕه‌ بوو یه‌كسه‌ر سوپای ئاماده‌كرد به‌ره‌و ڕووی موسوڵمانان هێرشی برد، خالید هاواری كرد ئه‌ی موسوڵمانان ئێمه‌ ئه‌گه‌ر بكوژرێین باغ و باغات و حوَریه‌كانی به‌هه‌شت چاوه‌ڕێمانن، ئه‌وانیش ده‌توَپن ده‌چنه‌ جه‌هه‌نم، دوا به‌ دوای ئه‌م قسانه‌ هه‌ردوو سوپاكه‌ تێك ڕژان شه‌ڕێكی گه‌وره‌ قه‌وما ڕوَژی حه‌شر هه‌ستا ڕوَژی ڕووناك تاریك بوو له‌ ته‌پوتوَزی پێی ئه‌سپه‌كان، هاوار هاواری ده‌ستوقاچ بڕاوه‌كان گوێی كه‌ڕ ده‌كرد، چه‌نده‌ها ئه‌سپ به‌بی سوار له‌وی ده‌سوڕانه‌وه‌ ئه‌و ڕوَژه‌ هه‌تا ئێواره‌ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، خالیدی كوڕی وه‌لید توانی زه‌فه‌ر به‌رێت به‌ پاشا پترس له‌ دووره‌وه‌ به‌ ڕمێك بیكوژێت، به‌ مردنی پاشا وره‌ی سه‌ربازه‌كان ڕووخا گه‌ڕانه‌وه‌ ناو قه‌ڵاكه‌ خوَیان ئاماده‌ كرده‌وه‌ بوَ ڕوَژی دوایی، براكه‌ی پترس كه‌ ناوی برابری بو شه‌ڕی ده‌سپێكرده‌وه‌ شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو كوَمه‌ڵێكی زوَر له‌هه‌ر دوولا كوژرا دوایی زرار كوڕی ئه‌زوه‌ر توانی برابری بكوژێت سوپای كوردان هه‌ڵهاتن و چونه‌وه‌ ناو قه‌ڵای ئه‌رموَته‌، به‌ڵام موسوڵمانه‌كان نه‌یانتوانی قه‌ڵاكه‌ بگرن ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا 7000هه‌زار كورد كوژران به‌ڵام مێژوو نوسه‌كه‌ باسی كوژراوه‌ موسوڵمانه‌ عه‌ره‌به‌كان ناكات 800كه‌س به‌ ئه‌سیری ده‌به‌نه‌ به‌رده‌م خالیدی كوڕی وه‌لید ئه‌ویش پێ یان ده‌ڵێت یان موسوڵمان بن یان جزیه‌، ئه‌وانیش ڕازی نابن خالیدیش ده‌ڵێت له‌ سه‌ریان بده‌ن ئه‌وانیش هه‌موویان سه‌ر ده‌بڕن، ئه‌مه‌یه‌ نمونه‌ی سه‌حابه‌كانی پێغه‌مبه‌ر كه‌ چی یان ده‌رهه‌ق به‌ گه‌له‌كه‌مان كردوه‌، به‌ داخه‌وه‌ ئێستاش زوَرێك له‌ خه‌ڵكی گومانی له‌م مێژووه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌مووی بی ده‌سكاری كردن له‌ سه‌رچاوه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی ئیسلام ده‌رهاتووه‌، بوَ دڵنیا بوونی خوَتان ده‌توانن بگه‌ڕێنن و خوَتان ڕاستیه‌كان ببینن. . .

چاوه‌ڕوانی به‌شی چواره‌م بن. . . . . . .

سه‌رچاوه‌ (المێدر) :رجال حول الرسول، خالد محمد خالد بیروت:دار الفكر ێ 528-531


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

نووسەرە کۆنەکانی کوردستان نێت
Open menu